کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەواشەكاری حكومەت

Tuesday, 12/04/2011, 12:00






نازانم لە 17ی شوباتەوە حكومەت هەندێ بریارو بەیاننامەی دەركرد گوایە چاكسازی لە هەرێمی كوردستان ئەكات و گەندەڵی ناهێڵێت و ئەوانەی لە فەرمانگەكانن بە كاتی دایان ئەمەزرینێت بە شێوەی رەسمی و هەلی كاركردن بۆ گەنجان ئەدۆزێتەوە و ئەمانەو چەندین شتی تر..........

من ئەمەوێ لێرەدا باسی ئەوە بكەم بەناو سەرۆكی حكومەت كوانێ بەڵێنە درۆینەكانت؟ بۆ تائێستا هەنگاوێكتان نەناوە بۆ دامەزراندنی گەنجان یان ئەوانەی بە شێوەی كاتی لە فەرمانگەكانن؟!

نازانم زۆر سەیرم لێهات كاتێ بیستم گووایە ئەوانەی لە فەرمانگەكانن بە شێوەی كاتی تەنها دوو كەس یان سێ كەس دائەمەزرێن, ئەی باشە ئەوانی تر؟ ئەوانەی تر لە دایكە عەرەبەكەن؟ بەناو سەرۆكی هەرێم یان حكومەت ئەگەر دەسەڵاتتان نیەو ناتوانن چاكسازی بكەن بۆچی چیتر ئەم خەڵكە چەواشە ئەكەن و ئەتانەوێ بەدرۆكانتان فریویان بدەن؟!

تازە دەستتان كەشف بووەو هەر ئەوە ماوە راكەن و وڵات جێبهێڵن چونكە میللەت لە درۆ كانتان تێگەیشتووە و چیتر باوەڕ بە درۆكانتان ناكەن, بەسە میللەت لێتان بێزارەو ئێوەی ناوێ, ئیتر بۆچى خۆتان بە ملی میللەتەوە هەڵواسیوە تاكەی؟

هەر وەكوو كورد ئەڵێت "ئەمە مشتێكە لە خەرمانێك"

ئێوەی نووسەری بەڕێزیش ئەگەر زانیاری تازەترتان لایە لەسەر ئەم دامەزراندنە تكایە بڵاوی بكەنەوە








 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە