كاتى بێدارییە
Sunday, 27/02/2011, 12:00
وكوو ئاشكراو دیارە ئەم میللەتى كوردە لەوەتەى هەیە ئەچەوسێتەوەو زوڵمى لێ ئەكرێ و خاكى داگیر ئەكرێ و تەنانەت مافە سەرەتاییە كانى ژیانیشى پێ رەوا نابینن, سەردەمێك بەناوى ئاین و سەردەمێك بە ناوى رزگاركردن و سەردەمێك بەناوى هاوپەیمانێتیەوە........هتد.
دەبابەس بێت خەوتن و خۆ حەشاردان لە سەرجەم راستیەكان, چەندەها ساڵە چەوساندنەوە ئێستاش كاتى ئەوە هاتووە پێموایە درەنگیش بووە كە ئیتر سەربەخۆیى خۆمان راگەیەنین و ببینە دەوڵەت و خاوەن هەموو مافێكى خۆمان بین, دەبا هەموومان یەكگرتوو بین دژى هەموو ئەو دەسەلات و كەس و شۆڤێنیستانە كە ئەیانەوێ میللەتى كورد لەناو بەرن و چاویان بە ڕووى كورددا هەڵنایا, تكایە با دووبارەو سەد بارە عەرەبى پێپەتى و دەشتەكى نەبێتەوە حكومرانمان, زۆر نابێت لە دەست عەرەب نەجاتمان بووەو خەریكە بكەوینە سەرپێ, با چیتر نەهێلین یارى بە عەقل و كەلتورمان بكرێ. با هەوڵدەین هەموومان پێكەوە بە جیاوازى هەموو بیرو راكانەوە بژین و لەگەلأ یەكدى بین بۆ سەركەوتنى كورد و كوردستان.
لە خۆپیشاندانەكاندا بەناو دەسەلاتى هەرێم چیدى كورد مەكوژە بە بێ تاوانى و لەسەر مافێكى رەواى خۆى! چیدى بەسە دزى كردن و خەڵەتاندنى خەڵكى! میللەت زۆر لەوە گەورەترە كە بە درۆكانى ئێوە هەڵخڵەتێ و بترسێن لەبەر لولەى تفەنگتان, چیتر بەسە خۆشاردنەوە لە میللەت و بەسە خۆحەشاردان لە مافى رەواى گەل, بۆ نایەنە مەیدان و گوێ لە میللەت بگرن و كێشەكانیان بۆ چارە كەن؟ ئیتر كاتى بێدارییەو میللەت ژیانى ئەوێت, چیتر باوەر بە درۆكانتان ناكەن.
ئێوەى بەناو سەرۆك و دەسەلاتدار بەس لە راگەیاندن و میدیاكانەوە خاوەن بەلێن و شەرەف و قسەن كە هاتە سەر راستى و كردەوە ئەو كاتە خۆتان لە بیر ئەچێت و خاوەنى هیچ بنەما و رەوشتێكى ئەخلاقى نامێنن, ئیتر بەسە و هەروەك چۆن لە راگەیاندن و میدیاكانەوە دەمتان گەرمە با لە دەرەوەش با بۆ میللەتیش خاوەن كردەوە بن. قسە هیچ نیە, كارو كردەوە شەرتە. ئیتر بەسە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست