یەكگرتووى ئیسلامى و لاوازى هەڵوێستەكانى
Wednesday, 05/05/2010, 12:00
سەرەتا دەمەوێ لەوەوە دەست پێبكەم یەكگرتووى ئیسلامى جێگەى ئومێدى بەشێكى زۆرى چین و توێژى كۆمەڵگەیەو بووە, هەمیشە ئەو هێزە وا بینراوە كە بە نەفەسێكى میانرەوانەو دیدێكى ئیسلامییەوە رووە راستەقینەكەى ئیسلام و ژیاندۆستى و ئاگادار بوون لە چینى هەژارو دەربەدەرى كوردو بەشداربوون لە هەموو پرۆسە مەدەنى و سیاسی و حكومى و بەرەى ئۆپۆزسیۆنەوە دەربخات, ئەم هێزە لەگەل هەموو ئەوانەى كە بینیومانە زۆرینەى جار تووشى شۆكى گەورەمان دەكات بەهۆى لاوازى هەلوێستەكانییەوە, وە بەهۆى ئەوەى ئەم حیزبە لەم مانگەدا كۆنفرانس دەبەستێت بە پێویستم زانى ئەم ووتارە رەخنەییە لەسەر یەكگرتوو بنووسم, وە پێویستە لە دواترین رووداوە دەست پێبكەم كە لابردنى سەرۆكى شارەوانى سەیدێادقە كە یەكگرتوى ئیسلامى لە رێگەى هەلبژاردنەوە بەدەستى هێنا, ئەوە لە مێژووى یەكگرتوو بۆ یەكەم جار بوو بە بێ تەعین و هیچ رێگەیەكى تر پۆستێكى ئاوا لەو كاتە دژوارەدا بەدەست بێنێت بەلام ئەوەى جێگەى داخ بوو یەكگرتوو لە دانانى كاندیدەكەیدا تووشى هەڵەیەكى مێژوویى بوو بەوەى كە سەرۆكى شارەوانیەكە (كاك جلال) هەر وەكو %100 یەكێتى دەستى نابووە بینە قاقاى ئاواش %100 خۆى دەتوانین بڵین كەسێكى بێهەلوێست بووو بەرامبەر ئەو هەموو زولمەى لە شارى سیدێادق دەكرا, هەر نەبێت ئەو هەزارەها كەسەى دەنگى پێدا بیانهێنێتە سەر شەقام و دژى ئەو زولمە گەورەیە بوەستێتەوە كە یەكێتى بەرامبەر شارى سیدێادق و خەلكەكەى كردى, سەرەراى ئەم هەموو بێهەلوێستیانەى سەرۆكى شارەوانى, یەكگرتوو نەیتوانى وا لەم كەسە بكات یان هەر نەبێـ لێى قبوول نەكات كە ئەم شوێنە وا بەئاسانى جبێلێت و نەتوانێت ئیدارەى ئەم شوێنە بكات, وە دواى بەجێهشتنى ئەم پۆستە زێرینەى یەكگرتوو, ئەم حیزبە نەیتوانى جارێكى تر كەسیك دابنێت هەم پەیام و تەنانەت حیزبەكە سەر بەرز بكات بتوانێت پەیمانێكى ئەخلاقى و ئیدارى پێبربكاتەوە بۆ ئەوەى وەكو یەكەم كەس روو زەردى دنیا و قیامەتیان نەكات. ئەم سەرۆك شارەوانیەى دووەمیش نەیتوانى بە و خەلكەى متمانەى دا بەیەكگرتوو پێیان بڵیت كە ئێمە ئەوەى دەیلێین (بەرانگەربوونەوەى گەندەلى و دابینكردنى خزمەتگووزارى) لەسەرى ئەرزى واقیع دەهێنینە دی! بەلكو لە ماوەى كاریدا لە كارى تەشریفاتى زیاتر نەیتوانى هیچ شتێكى تر بلێت, ئەوەندەى من ئاگادار بم ئەو بەرێزە هەر لەو رۆژەیەوە دایانناوە ووتویەتى من بێزارم لەم شوێنەو نیازى وازهێنانى هەیە! كە ئەمەش جارێكى تر فەشەلى كارى ئیدارى یەكگرتوو دەردەخات كە نەیانتوانى ئەو پۆستە بەرێوە بەرن كە وا لەئێمەى رەخنەگر دەكات بلێین(رەبى دەستییان خۆش بێت) برادەرانى یەكێتى كە بەراستى زانیان یەكگرتوو شایەنى ئەم پۆستە نیە هەر بە هەواى شان بە ژیرى لێیانسەندەوەو لەبەر چاوى هەموو كەنالەكانى راگەیاندن و هەموو ئەو هەزارەها دەنگدەرەى كە یەكگرتوو دەنگەكانى خستنە زبلدانى مێژووە. هەر بۆیە پێویستە هەر گیزلە یەكگرتووى قبول نەكەن. یەكگرتوو نازانین كەى بەیخۆیدا دەچێتەوە, بۆ ئەم هەموو ناحەقیەى بەرامبەرى دەكرێت بێدەنگە لێێ, بۆ رێزى هەموو ئەوانەى نەگرت كە لە شارى سیدێادق لەبەر پەیام و رێبازەكەى ئەو بەر شەق و و زللە دران و خرانە ناو ژوورە تاریكەكانى ئاسایشى یەكێتیەوە؟! ئەگەر ئێستا جەماوەرەكەى لێى خۆش بێت لەبەرامبەر ئەو هەلوێستە لاوازە بێهەلوێستانەیی و فەشەل هێنان لە دانانى كەسى بەرپرپرسى نابەرپرس ئەوا ئەم جارەیان جەماوەرەكەى بەرپرسەكانى كە نازانێت دایان بنێت بە دەردى ئەو سەرۆك شارەوانییەى دەبەن كەلە بەر نادادى و نابەرپرسى جەماوەرەكەى چوونە سەرى و لەت لەتیان كرد دوایى كە لە خەلكەكەیان پرسى بۆ واتان كرد, ووتییان لە خۆشەویستیا لەت لەتمان كردو خواردمان! یەكگرتوو دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە, خۆل نەكاتە چاوى جەماوەرەكەى بەوەى مەكتەبى سیاسیى بەیاننامە دەردەكات بەلكو دەبێت بایكۆتى گشت كارەكانى حكومەت و بەتایبەتى یەكێتى بكات تاكو ئەو پۆستەى ئیستحقاقى خۆیەتى وەریبگرێتەوە ئەگەرنا ئەو جەماوەرەى دەنگى پێدان بەدەردى سەرۆك شارەوانیە ئەفسانەیەكەتان دەبەن و هیچ متمانەیەك نامێنێت بەو هەموو دروشمەى بەرزتناكردۆتەوە لە بوارى بەروێ,ەبردنى وولاتداو گوومان لەسەرتان تاخوا حەزبكات زیاد دەبێـت كە ئێوە ناتوانن دەوڵەت بەرێوەبەرن.
*خوێنكارى ماستەر لە زانكۆى ئەمەریكى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست