کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سە رۆکی هەرێم تەلەفۆنێکیش بۆ باوکی سورکێو و کاکه شێرزاد تەها ش بکه .....

Tuesday, 22/02/2011, 12:00



هەمو مرۆڤێك باوکی کوری خۆیەتی و لای خێزانەکەی خۆشەویستە. ئەوان خاوەنی ئە وون و هە موو حە قێکی ناسنامە یی و یاساییان بە دەستەوە یە . بەلام کاتێك شەهید دەبێت ئەوا لە مولکی کەسایە تی دەردەچێت و دە بێتە مولکی میللەت .
شه هید ئە و نازناوه پیرۆزەیە کە لە هە موو ئاین و کۆمە ڵگاکانی جیهاندا ڕێزو شوێنی تایبەتی خۆی هەیه و لە ناخ و دەرونی هەموو مرۆڤێکی بە شەرەف دەژێ . هەموو دەستکەوتەکانی میللەتێکی ئازاد شوێن خوێنی ئەوانی پێوەیه . بە شایەدی پەنجەکانیان تەزکیەی ئازادی میللەت بەدی دەهێنرێت.
سەرەڕای ئەوەش هەر لە هەمان کۆمەڵگادا کەسانێکی نزمی ئەوتۆ هەن کە مامەلە لەگەڵ ئەم قودسیەتە دەکەن و لە بەرژەوەندی خۆیاندا بەکاری دەهێنن بێ شەرمانە بە نزمترین نرخ مەزادی دەکەن . مرۆڤی ئاوا نەفس نزمیش هەن کە جیاوازی لە نێوان شەهیدەکاندا دەکات و هەمویان بە یەك جاو سەیر ناکات. شەهید هەر شەهیدە و هەمویان لە یەك ڕێباز و لە یەك ئامانجدا کۆ دەبنەوە.
ئەم ئوارەیە کاتێك سەیری هەواڵەکانم دەکرد بە داخێکی زۆرەوە سەیری ئەم تراجیدیا یەم دەکرد کە کەسانێکی بێ ویژدان نوسیبویان وەکو شانۆگەرییێك نمایش کرا لە نێوان باوکی شەهیدێك و سەرۆکی هەرێمێکدا. من نامەوێ باسەکە بهێنمە سەر باوکی شەهید ڕێژوان قسەی لە سەردا بکەم . بەڵکو دەمەوێ سەرنجی مەسعود بازانی ڕاکێشم کە لیبوردنەکەی لە قەباحەتەکەی گەورەترە.
کاکی مەسعود بارزانی تۆ گەر خۆت بە سەرۆکی هەرێم دەزانی پیویستە هیچ جیاوازیەك لە نێوان ڕۆڵەکانی میللەتەکەتدا نەکەی. بە چاوێك سەیری هەمویان بکەیت و بەهەمان جۆر مامەڵە یان لەگەل بکەی. جارێ کاتێك باس دێته سەر شه هید ئەوا دەبێ سەری ڕێزو نوازش دابهێنی بۆ هەموو ئە و شەهیدانەی کە لە چاخی بەردینەوە خوێنی پیرۆزیان بەم کوردستانە بەخشیبێ تا وەکو ئەمڕۆ.
لە گەڵ حەقا حەق و لە گەڵ ناحەقیشدا ناحەق بە. جەنابت ئەمڕٶ نوێنەرەکەت نارد بٶ باوکی ڕێژوان بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەوا قسەت کرد . باشه ئەی باوکی شەهید سورکێو و شه هید کاکە شێرزاد تەها ئەوان باوکی شەهید نین ؟ بۆ جەنابتان شه هید ڕێژوان بە کوڕی خۆت و بە شه هیدی دەناسی . ئەی ئەوانی تر؟ ئەی ئەمانە ڕۆڵەو شه هید نین ؟ ئایا ئەمانە هەمویان لە هەمان شار و هەمان ئامانج شەهید نەکراون؟ بۆچی ئەم جیاوازیە؟ یان جەنابتان باش ئاگادارن و بەڵگەتان هەیە کە کاکە ڕێژوان شەهید و ئەوانی تر ئاژاوەچی و گێڕە شێوێنن ؟ یان باوکی شه هید ڕێژوان نرخی خوێنەکەی ورگرت و ئەوانی تر مامەلەیان لەگەڵ نەکرا . بە تۆ نەکڕان ؟ ......
تا ئێرەو بەس .
گەر تا ئێستا قبوڵی هەموو شتێکمان لێتان کردبێ ئەوا بە هیچ جۆرێك قەبولێ ئەوە ناکەین کە مامەڵە لەگەڵ خوێنی شەهیدان بکەن . ئەمەیان خەتی سورە و نابێ نزیکی بکەون لەهەمان کاتدا نابێ کەس لێی بێ دەنگ بێ.
دەبێ سەرۆکی هەرێم هەر بە پەلە داوای لێبوردن لە باوکی شەهید سورکێو و باوکی شەهید کاکە شێرزاد بکات و پەیوندی تەلەفۆنیان لەگەڵ بکات بە مەش نەوەستێ بەڵکو داوای لێبوردن لە هەمو بریندارەکان و هەمو ئەوانە بکات کە ئازاریان پێ گەییوە .
بەوەندەش ناوەستین تاکوو سزای ئەو جاش و خۆفرۆشانە نەدرێت کە خۆێنی میللەت ناپارێزن و ڕێزی لێ ناگرن. دەبێ بکرێن بە پەند تا جارێکی تر کەس جورئەتی رەفتاری ئاوا نەکات




 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە