ئێوە ناسح ى نوسەرو ڕۆژنامەنووس دادگایى دەكەن,ئەى كێ پاڵەوانەكانى شەڕى ناوخۆ دادگایی بكات؟
Tuesday, 14/04/2009, 12:00
دەربارەى ئەو بەدەنگ هاتنەى لقى 12 پارتى سەبارەت بە و وتارەى كە ناسح عبدولرەحیم لە مانگى یەكى ئەمساڵ لە كوردستان پۆستدا بڵاوى كردەوە دەمەوێت شتێ: بڵێم و هەلەێستى خۆم لەو بارەیەوە بگەیەنم بە گشت لایەك.
لەبرى ئەوەى دەستەڵاتى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان گوێ لەو قسانە بگرێت و ئەو نوسینانە بخوێنێتەوە كە لەبارەى بەرپرسەكانیانەوە دەنوسرێت بۆ ئەوەى بە هەند وەربگیرێت تا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكەن ؟
لەجیاتى ئەو ناوەى كە بووتە تابلۆى هەموو جێگەیەكى پارتى كە دیموكراتە و پێگەى دیموكراتیەتى خۆى پادە بكات و فراوانترى بكات بە جێبەجێكردنى پرۆسەى دیموكراسى و پاراستنى مافى ڕۆژنامەگەرى.
لە جیاتى ئەوەى ئەو كەسەى دەستەڵاتى ناو پارتى بۆ سودى تایبەتى خۆى بەكار دەهێنرێت ڕەوانەى دادگاى حیزبى خۆى بكات و لەئۆرگانەكانى خۆیدا شەرمەزارى بكات ..
لقى 12ى پارتى نیگەرانە لەوەى ناسح لەسەرى نوسیوون و ڕەخنەى لێگرتوون ,دەكرێت لێرەدا بڵێین برادەرانى دەستەڵاتى باڵاى پارتى دەبو لەوە تێبگەشتنانە كە ناسح ڕاستیەكانى پێگەیاند و قسەى ڕۆژانەى خەڵك دەگەنێتەوە پێتان دەكرا ئێوە سودتان لەو نوسینە وەر بگرتایە و بە خۆتاندا بچونایەتەوە,تاوەكو ببنەوە بەو كەسانەى كە خەڵكى هەرێمى كوردستان پێشتر ئومێدێكى پێتان هەبوو كە سودیان پێبگەیەنن و ئارامى و خۆشگوزەرانیان بۆ دەستەبەر بكەن.
ئێمە چاوەڕوانى ئەمانە بووبین بەڵام بەداخەوە وانەبوو
دەستەڵاتى باڵاى پارتى دیموكرات دور نییە ئاگادارى ئەم كێشەیە بێت كە ڕۆژنامەنوسێك لەسەر نوسینێك دەدرێتە دادگا و هەمانكات بە بێ ئاگادارى نوسەر شوێنى دادگایەكەى لە هەڵەبجەوە دەگوێزرێتەوە بۆ سەید سادق.
ئەگەر نوسینێك ڕۆژنامەنوسێكى لەسەر بدرێتە دادگاو لەناو خەڵكدا ئەم هەواڵە بە گەرم گوڕیەوە باسى لێوە بكرێت ئەوا لێرەدا ئەو پرسیارو بۆچونانە زیاتر بڵاو دەبنەوە ناڕەزاى خوێندەوارو ڕۆشنبیران و خەڵكى ووڵات دەهێنێتە زمان كە بڵێن ئەى بكوژانى خەڵك و ووڵات بۆ نادرێنە دادگا ؟یان پاڵەوانەكانى شەڕى ناوخۆ لە كوێن و بۆ نادرێنە دادگا ؟ئەى ئەو تەلەفزیۆن و ڕادێویانە چ دەمامكێكیان پۆشیوە و بۆچى خۆیان لە جەماوەر دەشارنەوە كەبەردەوام بەیت و بالۆرەی جۆراو جۆریان هەڵدەدا و هەست نەستى خەڵكى ئەم هەرێمەیان دەدایە بەر شەقى زمان و ڕەق و زبریان .
لە یەكێك لە كۆبونەوەكانى پەرلەماندا مەسعود بەرزانى دادگاى خستە ژێر فرمانى خۆى و ووتى :ئەگەر بێت و من هەڤاڵ مام جەلال بدرێینە دادگا بێتاوانترین كەسمان لێدەر دەچێت لە كاتێكدا سەرۆكایەتى شەڕى ناوخۆیان دەكرد,من لێرەدا دەپرسم چۆن وەڵامى مێژوو دەدەنەوە لە كاتێكدا هەر خۆتان دەڵێن شەڕى ناوخۆ بوویە هۆى لەدەستدانى سەربەخۆى كوردستان .
بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەك لەمەو پێش بگەڕێنەوە دوواوە و ڕوون و ئاشكرایە گروپە نێرباز و پیاو كوژەكەى شێخ زانا لە كوێ و لەناو چ حیزبێكدا ئاشكرا بوو ,باش وایە پارتى دیموكراتى كوردستان خەڵاتى بە قیمەت پێشكەش بە ناسح بكات و بە دیقەتەوە لە نوسینەكەى بڕوانێت و وردەكارى بۆ نوسینەكەى بكات و لێى بكۆڵێتەوە و لەگەڵ لقەكەى خۆیدا پرس و جواب بكات نەوەك بەرەو هەڵەى گەورەتر هەنگاو بنێت چونكە خۆتان دەزانن ئەمە مرۆڤە و شیرى خاوى خواردووە .
لێرەدا بە ناسحى ڕۆژنامەنووس دەڵێم ڕاستى گووتن مرۆڤ تووشى سەرئێشە دەكات لە كوردستاندا ,كەسانى ڕاستگۆ لە جێگایەكدا تواناى ژیانیان نییە كە حیزب و دەستەڵات ئەندامەكانى و كۆمەڵگا بە درۆ گۆش بكات .كاتێك وەستاكانى درۆ و فێڵ پاشاى خەڵك بن ڕاستى و ڕاست بێژان لە كوچەكاندا بەرد باران دەكرێن .
لە كۆتایدا دەڵێم با هەموومان سوپاسى ناسحى ڕۆژنامەنووس بكەین و لەڕۆژى دادگایكردنەكەیدا ئامادەبین و ئەم دیرَە شیعرەى گۆرانى شاعیر بخوێنینە و بیڵێنەوە لەبەردەم دادوەرو دادگاكاندا.
باڵى فڕین دەنوكى هاوار كردن
زیاتر چەقۆم نزیك ئەخات لە گەردن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست