لەتاوانكردندا پارتی مامۆستای بەعسە
Friday, 11/05/2012, 12:00
دوێنی شەو واتە لەبەرواری 10 لەسەر 11 / 5/ 2012 لەگەڕەكی (99)ی زانكۆ لەپێش عیادەی پەنكریاس چەكدارێك كەوا گوتیان كوڕی لێپرسراوی گرتووخانەی ئاسایشی هەولێر (محمد سلیم) ە زۆر بێشەرمانە هەڵیكوتایە سەر ئۆتۆمبیلێك كەخێزانێكی تێدابوو پێشیانی لێگرت و لەپێش چاوی خەڵكدا سوكایەتی پێیان كرد بەقڕچە قڕچی ڕاكێشانی چەكەكەی جەنگی دەروونی لەگەڵیان دەكرد . ئەو دیمەنەی لەهەمووی ناخۆشتربوو ئەوەبوو منداڵەكانی خێزانەكە لەناو ئۆتومیلەكە هاتبوونە خوارەوە بەچاوی پڕ لەفرمێسك و گەرووی بەگریانەوە دەیانگوت بابە بابە باوكمان گوناحە هیچی نەكردیە بەڕاستی من وەكو هاووڵاتیەكی شاری هەولێر كەشایەتحاڵی ئەو ڕووداوە تراجیدیە بووم سەدان ڕووداوی دیكەی لەمجۆرەم بینیوە , بەڵام لەبەر ئەوەی گریانی ئەو منداڵانە زۆر كاری لێكردم و دایكی ئەو كوڕەش كەسوكایەتی پێكرا ژنێكی ڕەش پۆشی هەژاری خێرلەخۆنەدیوو دیار بوو ڕووی لەچەكدارە هەرزەكارەكە كردوو دەیگوت ئێمە ئەگەر كەسمان نەبێت ئەوا خوای گەورە كەسمانە ئێمە حەواڵەی خواتان دەكەین . شایانی گوتنە ئەو خەڵكەی لەوێببون بەڕاستی ڕۆلێیكی باشیان هەبوو لە وەی كەوا ئەو چەكدار تەعەدا لەم خێزانە بێدەسەڵاتە نەكات هەموویان لەروخساریاندا ناڕەزایی بەدیدەكرا و هەناسەی ساردیان هەڵدەكێشا . بەعسیەكان بەهەموو فاشیەتی خۆیان ڕێزیان لەئافرەت و خێزان دەگرت , بەڵام ئەوانە هیچ حسابێك بۆ كەس ناكەن من لەو بڕوایەم ئێستا سەدام زیندووبێتەوە بەمەسعود دەڵێت تۆ مامۆستامی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست