لە پای چی هەرێمتان شێواند
Tuesday, 06/12/2016, 23:24
ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستاندا دە گوزەرێ پیشاندانی ناشیرین ترین وێنەی حوکم ڕانیە . وەتاقی کردنەوەو ناشیرین ترین حوکم ڕانی کردنە . وە دوو نیا دیدی حیزبە کان هێندە کورت بۆتەوە کە بەردەمی خۆشیان نا بینن . سیاسەت کردن مافێکی یاسایو ئاسای تەواوی حیزبە سیاسێکانی کوردستانە ..بەڵام دەبێت ڕە چاوی بنەما گشتیو پیرۆزکانی کوردستانو تاکی کورد بکرێت .. وەنابێت کۆی ژیانی کۆمەڵگا بخرێتە چوار چێوەیەکی سیاسییەوە .. ئەویش چجۆرە سیاسەتێک ! ئەگەرچی سیاسەت کردن دەبێت لە گەڵ وڵاتانی دراوسێو دەرەوەی کوردستان بوایە دەبو بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان گرنگ ترین خاڵ بێت حیزبەکان کاری لەسەر بکەن .وەدە بێت سیاسەت بۆ پێش خستنو خزمەت کردنی تاک بەتاکی کوردستان بوایە بێ ڕەچاو کردنی ئینتمای سیاسیان ..گەر هەوڵدانە کە بۆ ئەم ئامانجە بو بێ گومان کۆی کۆمەڵگا سودمەند ئەبوو ن..بەڵام بەداخەوە ناشیرین ترین وێنە لە کوردستاندا وێنەی سیاسییەکانە ..یەکێتیو پارتی بە جۆرێک گومەکەیان شڵقاندووە مەحاڵە بە ئاسانی بچێتەوە باری ئاسای خۆی خوڵقاندنی ڕەوشێکی ئاڵۆزو سەختیان بە هۆی سیاسەتە لارەکەیانەوە هێناوەتە ئاراوە شتێک بەناوی ژیان بێت . نەیان هێشتۆتەوە بۆ هاوڵاتیان .. دوبارە کردنەوەو ئیدامە دانی ئەم ڕەوشە نا سەقام گیرانە بەردەوامە .. ئەوەی لەم ئەم چەندڕۆژە لە سنوری سلێمانی سەرنجی ڕا کێشام یەکێتیو دەزگە ئەمنییە کانی یە کێتی بون ..چونکە لەم چەند ڕوژدا ئەوانیش بون بە بە شێک لە وێنە گشتییەکە .. بەوەی چی بۆشاییەک . یە کێتی هەی بو لە گەڵ پارتی نەی هێشت وەدەیەوێت ئەویش هەمان ئەزمونو تەجروبەی ئەو دوبارە بکاتەوەو کردیشی ...هەڵکوتانە سەر ماڵی مامۆستایانو گرتنیانو سوتاندنی ئۆتۆمۆبیلە کانیانو هەڕەشەی کوشتن لێیان ..ئێستا وەڵامی یەکێتییە بۆ کۆتای هێنان بە بای کۆت ..بە شەیتانی کردنی داوای ڕەوای خەڵکی ئەم هەرێمە بۆ ؟ لە کاتێکا تەواوی کێشە کان یە کێتیو پارتین بە هاوبەشی دەستیان بەسەر ئابوری ئەم هەرێمە دا گرتووە قۆرغی جومگەو شادە ماری دارای وڵاتیان کردووە نەفەسێک دەرچەیەک نییە ئەمان کۆنتڕۆڵیان نە کردبێت بۆیە وەک چۆن سەرچاوەی قەیرانو کێشەکان ئەوانن : چارە سەرەکەشی ئەوانن ..دروست کردنی ئەم ڕەوشە بە بڕوای من دو هۆکار یاخود دو ڕە هەندی هەیە . ئەوانیش( ناو خۆیو دەرە کین) ناو خۆین لەو ڕووەوە کە ئیدارە دانی ئەم وڵاتە ئیدارە دانێکی کوردییە وە ترۆکی کێشە کانیش لەمەشیانە دو هۆکاری هەیە . یەکەمینیان پەیوەندی بە پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە هەیە . دووەمینیان پەیوەندی بە گۆڕانەوە هەیە کە یە کێتیو پارتی بۆنا شیرین کردنی تەجروبەی گۆڕان ئەم بارەیا خوڵقاندووە . هۆ کاری دووەم دەرەکییە وەک وتم لە و ڕووەوە کە یە کێتیو پارتی پاشکۆی ناسیۆنالزمی تورکیو ئێرانین مە حاڵە ئەم دو وڵاتتە خواستی شتێک یان نە بێت ئەمان بیکەن ..
هونەر جەمیل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست