کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونکردنەوەیەك بۆ جەماوەری بەشەرەفی کوردستان

Friday, 04/03/2011, 12:00







هەی ئازادیخوازان ، هەی دڵسۆزانی خاك و نیشتیمان
هەر وەك دەزانن کە سەرۆکی هەرێم دوێنێ بەرواری ٣ ،٣ وا باسکرا لە کەناڵەکانی پارتیەوە ووتارێك پێشکەش دەکات بە خەڵکی کوردستان ، وە زۆر گرنگیان دایە ئەم هەواڵە و ووتیان پاش کەمێکی تر و پاشان ووتیان لە بەرنامەکانی داهاتوو داو دواتر ووتیان کات ژمێر ٤،٣٠ پاش نیوەڕۆ ، دواتریش کاتێك ووتارەکە لەلایەن سەرۆکەوە پێش کەش کرا تەنها ٢ دەقەی خایاند
ئایا بەڕێزان ئەبێ ئەم سیناریۆیە چ جۆرەخوێندنەوەیەکی بۆ بکرێت ، ئایا بەڕاست سەرۆکی هەرێم لە پێش دا هەر هەمان ووتار بوو وویستی بیخاتە ڕوو یان دواتر پاش ئەوەی بە بیریان هێنایەوە کە دوای ٢ ڕۆژی تر یادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دێتە ئاراوە ، کە مەترسی گەورەی لێدەکەوێتەوە ئەگەر هاتوو ئەو ووتارەی کە نیاز بوو هەڕەشەی گەورەی تێدا بکات و دوور نەبو پەلاماردان و شەڕیشی لە خۆ نەگرتبێ بە ئاشکرا
هەر ئەوە بوو هەمان ڕۆژ خێرا مام جەلالیش بە پەلە لە بەغداوە گەیشتە هەولێر بۆ ئەوەی بگاتە لای مەسعود بارزانی ، بۆ هێور کردنەوە و بە بیر خستنەوەی کە ساڵیادی ڕاپەڕین لە پێش دایە و ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر هەستیارە و نابێت ووتاری توندی تیا بدرێت نەبا بە زەرەری خۆیان بشکێتەوە ، دواتر ئەوە بوو کاتێك سەرۆك ووتارەکەی پێش کەش کرد تەنانەت خۆشی نەیزانی چی بڵێت زۆر شتیشی بە نائاشکرایی درکاند وەك ئەوەی ئەبێت ئەزموونەکە بپارێزین ، ئایا مەبەستی لەمە چی بوو یان ئەوەی خەڵکی خاوەن شەرعیەتن ، باشە ئەگەر ئەمە وابوو ئەی بۆچی کاتێک ووتاری یەکەمی لە ئەوروپاوە نارد لەهەڕەشە زیاتر هیچی تری تیا نەبوو ، کاتێك ئەوان لەڕێی چاوپێکەوتنێکی خودی ئەدهەم بارزانیشەوە ئەوەی دووپات کردەوە کە ئەوان زۆرینەن و هەر ئەوان خاوەن شەرعیەتن بە پێ ی ئەوەی ئەوان خاوەن دەنگی زۆرینەن لە پەرلەمانیش
دەبێت بە ڕێزان چۆن خوێندنەوەیەکی بۆ بکرێت ئەم جۆرە گوتارانە و دواتریش بزانین ئەم گۆڕانە خێرایە ی گووتاری پارتی و سەرۆکەکەی چی هۆیەکی لە پشتەوە بێت ، ئەبێت ئەمە چی جۆرە نیازێکی لەپشت خۆوە هەڵگرتبێت و بۆ چ کاتێک دوایان خستبێت ، ئەمانە هەمووی جێ ی تێڕوانین و ئەبێت بە ووردی لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت پشت گوێ نەخرێت
بەڕێزان هەر وەك هەموومان دەزانین کە ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی خەڵکی کوردستان بیر هێنانەوەی ئازایەتی و قارەمانێتی خەڵکی کوردستانە کە بەرامبەر ڕژێمێکی سەختی وەك بەعسیەکان ڕووبەڕووی بۆوە و لەناوی برد و کوردستانی تیا پاك کرایەوە لە خوێن ڕژەکانی کورد وسەرفرازی تێداگەڕایەوە بۆ میللەتی کورد و بە ڕاپەڕینێکی گەورە و شکۆدار بۆ مێژووەکەمان ئەژمار کرا ،
هەر بۆیە یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە زۆر هەستیارە و زۆر سامناکە بۆ ڕژێمە تۆتالیتارێکەی ئێستای کوردستان هەر بۆیە سەرۆك ووتارەکەی خۆی گۆڕی و گووتارێکی پێش کەش کرد کە نیازی هێور کردنەوەیبارۆدۆخەکەی لە خۆ هەڵگرتبوو و هەرچەندە زۆر ڕوونیش نە بوو لە مەبەستەکان بەڵام وا ئێستاکە لە لایەن کەناڵە ئیعلامێکانیانەوە بانگێشی ئاشتی تەبایی گوێ لەمیللەت گرتن دەکەن و سەرۆك بە ئاشتیخواز لەقەڵەم ئەدەن
ئەمەش هەمووی بەدیدی من هەمووی سوود وەرگرتنە لە کات و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئەیانەوێت خەڵکی بەم گووتارەوە مەشغوڵ بکەن تا ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی کوردستان تێپەڕ ئەبێت و ئەسا نیازی گڵاوی خۆیان بخەنە ڕوو وە لە بیر خەڵکی بەرنەوە لەم کاتە ناسکەی ئێستادا کە یادی ڕاپەڕینی تیا دەکرێت ، بەڵێ تۆ بڵێی ئەم هەموو مێژووە تاڵەی ئەم دەسەڵات دارانە لە ڕابووردودا بە ئاگای نەهێنابینەتەوە لێیان کە ئەمانە کێن و چۆن بیر دەکەنەوە چۆن هەمیشە لە پلان دانان دان دژی نەیارانی خۆیان و حیزبەکەیان ، هەرئەوەش بوو حیزبێکی وەك ئەکێتی نیشتمانی یان برد بە عاقارەکەی بیرکردنەوەی خۆیان دا پاش ئەوەی خۆیان لێ نزیك کردنەوەو ئەوانیشیان وەك خۆیان لێکرد
خۆ زۆر مەحاڵە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ئەم ڕاستیانەیان لە بیر چووبێتەوە ، نەزانن ئەمانە کێن و کێشن ئەوانەی دیفاع لەم جۆرە کەس و حیزبانە ئەکەن کە هەمیشە خەریکی پلان ڕێژین کاتێك شکست ئەخۆن
خەڵکانی بەشەرەفی کوردستان یادی ڕاپەڕین یادێکی مەزنی نەتەوەیی کوردە ، ئەو ڕۆژەیە کە ئێوە بە ستەمکاران و سەرکوت کەرانی کوردتان ووت بەسە ، پێسان تان تان کە ئێوە کێن و چۆن بیر لە ئازادی ڕاستەقینە دەکەنەوە و ئیرادەی ئێوە لە هەموو هێزێك بە هێزترە ئەگەر دوژمن خاوەنی تۆپ و تەیارە و چەکی قورسیش بێت، ئێوە نیشانتان دا کە چۆن تامەزرۆی ئازادین و لەپێناویدا سنگ دەخانە بەر تۆپ و گوللەی دوژمنانی ئازادیخواز لە کوردستان دا
بۆ پێشەوە بڕۆن ، دڵنیابن سەرکەوتنتان زۆر نزیکە
دواجار ئەم دێڕە هۆنراوەیەتان بیر بێتەوە


داری ئازادی بەخوێن ئاوو نەدرێ قەد سەر ناگرێ
سەربەخۆیی بێ فیداکاری ئەبەد سەرناگرێ



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە