کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێشەی احسان گلی قائیمقامی كەركوك و نجات حسن بەردەوامە

Tuesday, 10/03/2009, 12:00


پێشتر لە كوردستانپۆست بابەتێك بڵاوكرایەوە لەسەر شەر و كێشەی احسان گلی قائیمقامی كەركوك و نجات حسن بەرپرسی لقی (3) كە پێم وایە خوێنەرێكی زۆری هەبوو ئەم بابەتە رووداوێكی ترە لەو كێشەیە كە لەم هەفتەێدا روویدا : 1) دوای ئەوەی (نجات حسن) دیسان بۆ گەشت و گوزار بو لوبنان رۆیشت ئێوارەیەك (احسان گلی) بە كامێرای وێنەگرتن خۆی دەكات بە ناو بارەگای لقی (3)ی پارتی و دەست دەكات بە وێنەگرتنی گەراج و ناو حەوشەی لقی 3 بە پاسەوانەكان دەڵێت بۆ چی ئێرە كەسی لێ نیە و لق بۆ چۆڵە ؟!!!!! و ئەمە هەر وەك ئیهانە كردنێك بۆ لق و نجات حسن بووە لەبەر ئەوەی نجات حسن لە زۆر كۆر و كوبونەوە ناوبراو بە خوێری و قۆمارچی ناو دەبات بۆیە احسان گلی دەیەوێت بەم شێوەیە تۆڵە بكاتەوە . 2)عبدلتیف گلی برای احسان گلی كە لەم دوایەدا خۆی بە شێخ (عبدلتیف) دەناسێنێت بە ناوی نوێنەرایەتی (مسعود بارزانی) عەقڵی هەندێك عەرەبی حەویجەی هەڵخەڵەتاندووە و هەر خەریكی وەرگرتنی مەر و ماڵاتە لێیان ،ئەم نوێنەرەی سەرۆكی هەرێم كونیەی لای خەڵكی كەركوك دیارە و هەمووان دەزانن هیچ نەبووە و یەكەم قومارچی و عارەق خۆری بەغدایە بووە بەڵام ئێستا هاتووە بۆ كەركوك و هەر خەریكی قسەی زلە و خەرێكی پەرەپێدانی برایەتی خەیالییە لە نێوان كورد و عەرەب بەڵام تا ئێستاش وازی لە خووی خۆی نەهێناوە كە قۆمار كردنە و شەوانە خۆی و احسان گلی برای و چەند كەسێكی تر خەریكی قۆمار كردنن تا بەیانی و سەیر لەوەدایە زۆر جار لەگەڵ نجات حسن بە یەكەوە دەخونەوە و دواتریش پشتە سەری قسەی پێ دەڵێت . خوێنەری ئازیز ئەمە رەفتاری نوێنەری سەرۆكی هەرێم بێت و قائیمقامی شەو و روژ و لە كاتی دەوام خەریك خواردنەوە بێت و شەوانە خەریك قۆماربن حاڵی كەركوك لەمە باشتر نابێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە