کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەمە سوور دووشیوانی سەفیری درۆی كەركوك .

Tuesday, 10/03/2009, 12:00


لە شەوی هەینی (27\2\2009) لە تەلەفزیونی گەلی كوردستان چاوپێكەوتنێكی (محمد عوسمان عزیز)ناسراو بە (حەمە سوور دووشیوانی) بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی (ی.ن.ك)م بینی ، بۆیە بە پێویستم زانی لەم بابەتدا تیشك بخەمە سەر كارەكان و سەفەرەكەی حەمە سوور بو دەرەوەی ووڵات بە ناوی وەفدی كەركوكەوە . 1) حەمە سوور دەڵێت ئێمە لە لایەن پاپای ڤاتیكان پێشوازی لێكراین بە مەرجێك بۆش كە مەبەستی سەرۆكی پێشووی ئەمریكایە یەك هەفتە لە رۆما ماوەتەوە بۆ دیتنی پاپا و پاپا زۆر كەس نابینێت ، دەمەوێت بە حەمە سوور بڵێم كە سەروەری و بوونی پاپا بە بوونی ئەمریكایە و تۆ نەبوویتەیە ئەوەی كە منافەسەی بۆش بكەی. 2) وەفدەكەت راستە پێك هاتبوو لە كۆمەڵێك خەڵكی كورد و عەرەب و توركمان و مەسیحی بەڵام هەموویان خوت ووتەنی لە مەكتەبی (ی.ن.ك) كار دەكەن واتە تۆ تەنها تەمسیلی خۆت دەكەی نەك كەسی تر و پێكهاتەی كەركوك. 3)بە باشی دەزانم تۆزێك لە كوونیەت باس بكەم (مەترسە زۆر باس ناكەم)ئەو كاتەی بەرپرس بووی لە ئاسایشی چمچماڵ و خەڵكت بە دزیەوە دەگرت و دەبرد و بە پارە ئازادت دەكردن و بە هۆی شەری ناوخۆ تاڵانی خەڵكی بێ تاوانت دەكرد و ناوت نابوو خەبات بۆ یەكێتی باشم لە بیرە تۆ یەكێك بووی لەوانەی كە خۆت بە كادری سیاسی دەزانی و ئێستاش لە چاوپێكەوتنەكەت دەڵی ی خەڵكانی سیاسیی بارودۆخی كەركوكیان تێك داوە و ئێمە پەیوەندیەكان چاك دەكەینەوە ، دیارە خۆت لە بیر چووە چۆن بە حەماسەوە بەشداری هەڵبژاردنت كرد بەڵام خۆشبەختانە كادر و ئەندامانی یەكێتی زۆر هۆشیار بوون و تۆیان فت كرد واتە دەنگیان پێت نەدا و كێشەكانی ناو یەكێتی وایكرد لەبەر ئەوەی تو بێ كار نەبێت مەكتەبێكێان بۆت كردەوە بە ناوی پەیوەندی نیشتمانی و ئەمە لە كاتێك دا كە هەمان مەكتەب لە ناو مەڵبەند هەیە ، ئیتر خۆت خۆت هەلەَسەنگینە . 4)سەبارەت بە یەكێتی تۆ قەت سیاسی نەبووی و هەر لە داخی دەرنەچوونت لە هەڵبژاردن و ترۆكردنت لە بەشی سیاسیەتە كە بوویتە پاڵەوان بۆ دەست ماچ كردن و تەنازول و كردن بۆ عەرەب و توركمان و ئەویش چ كەسانێك ، دایەع ترین و بێ كەڵك ترین كەسانی ناو ئەوانە و ئەگەر داوام لێبكەن ناوی هەموویان بڵاو دەكەمەوە و ناو و كونیەی وەفدەكەشت كە زۆر شانازی پێوە دەكەی . 5)چوون بۆ دەرەوە خراپ نیە بە تایبەت بۆ تۆ كە سەنگەری خەباتت دوو جار بە جێ هێشت بەرەو پاكستان و هۆڵەندا و نازانم هتد..... و مەسارفی ئەم وەفدەش لە بەرێز مام جەلال وەردەگری كە داماوە تاقەتی سەیر كردنی مەساریفی خەڵكانی وەك تۆی نەماوە . 6)ئێستاش روژنامەكەم لایە كە لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵی ی ئەوەی یەكێتی لە هەڵبژاردن بە منی كرد بە تیروریستانیش نەكراوە ، ئیتر كە تۆِ بەرامبەر بە یەكێتی وا بی دەبێت نەتەوەكانی تر چاوەری چیت لێ بكەن ، هەرچەندە دەزانم مەبەستت لە سیاسی تێكدەر رەنگە پارتی بێت بەڵام یەك شت بزانە خوا شاهیدە (نەجات حەسەن)ی كۆنە ح.... بە هەموو گەندەڵیەكانیشی لە تۆ سیاسی ترە و جارێكی تر بۆت نیە باسی گەندەڵی و سیاسەتی كەركوك بكەی و چاوەروانی رەدت دەكەم بە خوا بچوكترین رەدت هەبێت ئەمجارە بە وێنە و دەنگ قسەت ڵەگەڵ دەكەم لەو كاتەی لەگەڵ ئافرەتی نەتەوە جێاوازەكانی كەركوك خەریك.............. . 7)لە نێوان چاوپێكەوتنەكەت ووتت سەرجەم مناڵە دڵ كونەكانی كەركوك دەنیرمە دەرەوە بۆ چارەسەر كردن بە خۆرایی ، زۆر چاكە بە خوا هەموو مناڵەكان و كەس و كاریان ئاگادار دەكەمەوە بۆ ئەوەی بزانم چیت پێ دەكرێت و ئابرووت ئەبەم ئەگەر خۆت بدزیتەوە و هەروەها لەسەر ووتەی جەنابت چاودێری دائیرەی ێحە دەكەم بزانم كە پێداویستیەكانیان نارد بۆت چۆن بۆیان دابین دەكەی ، قەت من پێم وانیە پاپا ئەم جۆرە بەڵینانە بە نوێنەرێكی حزبی بدات ، بەڵام چاوەروانی جیهازە پزیشكیەكانت دەكەین بۆ كەركوك . 8)ئەو (4000) قەمێەڵەیە و هەزاران سەر مەرو و مالاتەت بۆ خەڵكی ئاوارەی فەیلەق و معسكر خالید و پەنجا علی و یاریگای تۆپینەكە بناردایە باشتر نەبوو تا بۆ حەویجەی بنیری ، نەگبەت یەكێتی هەزار ئەوەندە ی تۆی بە(ئەبو ابراهیم) دا و یەك دەنگی لە هەڵبژاردن بۆ كورد پەیا نەكرد ئەتەوێت لە رێگەی بزن و مەرەوە شت بۆ كورد بكەی ، ئەبو ابراهیمێك كە خۆی فش دەكرد بە نوێنەرایەتی بەرێز مام جەلال نەدوەستا لە هەندێ كات دەیگووت نوێنەری مەسعود بارزانیشم . 9)پێشنیار دەكەم لەبەر ئەوەی زۆر تووشی شۆك بوویت بە كەسایەتی پاپا ئەگەر ئەم جارە انشا اللە كۆرتان بوو ناوی بنێ پاپا و دەبێتە (پاپا حەمە سوور) . 10)بە ئامادەبوونی هەموو برادەران بریارمان دا ناوت لەمەودوا بنین(سەفیری درۆی كەركوك)ئەگەر پێت باش نەبوو دەگەرینەوە بۆ ناوە كۆنەكەت (حەمە سوری پاكستان) . 11)هیوادارم هەموو ئەو كەسانەی لە كوونیەی حەمە سوور شارەزاییان هەیە دەوڵەمەندمان بكەن بە ناردنی بابەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە