دیكتاتۆرە نوێیەكان لە نێوان لولەى دەبابە و سندوقەكانى هەڵبژاردندا
Thursday, 03/02/2011, 12:00
پاش هەرەسهینانى سیستەمە عەسكەرییەكان لە دونیادا وهەرەس هینانى دەوڵەتە ئاینیەكان وكۆتاى هێنان بەسیستەمە پاشایەتیە میراتگریەكان جۆرێكى تر لە دكتاتۆرەكان هاتنە كایەوە، ئەو دكتاتۆرانەى لە هەناوى شۆرشەوە هەڵتۆقین، یان ئەو دكتاتۆرانەى لە سندوقەكانى دەنگدانەوە پەیدابوون، لەوانەش سەركردەكانى ئیران كە بەشۆرشێكى جەماوەرى هاتنە سەر حوكم و بە لولەى دەبابە و بەكۆدەتا نەهاتونەتە سەر ملى خەلك بەلكو خەلك خۆیانیان لەپیناو ئەو سەركردانەدا بە كوشت دەدا تەنها بۆ ئەوەى ئەم سەركردانەى ئیستاى ئیران بهێننە سەر تەختى حوكمرانى، تەنها مەبەستیش بریتى بوو لە پێكێهانى دەوڵەتێكى مەدەنى ودیموكراسى خواز بەلام پاش چەند قۆناغیك لە بەرێوەبردنى ئەو سیستەمە ئیستا دەوڵەتى ئیران دەوڵەتیكى دكتاتۆریە وەتەنانەت ریگە نادات ئۆپۆزسیۆنى شیعەش هەبیت ئۆپۆزسیۆن لە هاوریانى شۆرش چ جاى ئۆپۆزسیۆنى كوردى یان عرەبى یان..... هتد، وەهەروەهادەولەتى تونس ومیسر بەهەمان شیوە سەركردەكانى سەركردەى ئەو حزبابە بوون كە شۆرشیان دژى ئیستعامارى داگیركار و دژى سیستەمى پاشایەتى كردوە،هەلقولاوى شۆرشیكى جەماوەرى بوون و بەلام لە ئەنجامى لادانیان لە دروشەمەكانى شۆرش و پابەندنەبون بەبەڵینەكانیان ئەودەولەتانەش بەرەودەولەتێكى دكتاتۆرى رۆشتن، ئیستا گەل شۆرشیكى تر بەرپا دەكات ىلە پیناو گەراندنەوەى شەرعیەتى گەل، هەروەها لەكوردستانیش خەلك شۆرشى كرد بۆ پیك هینانى دەولەتێكى كوردى كەماف و خواستە كانى بهێننە دى ورزگارییان ببیت لە ستەمى نەتەوەیى وستەمى ئابورى وجوداى كردن لەنیوان چینەكانى جەماوەر، بەلام كەخەلك ئیستا دەبینێت خزمەت گوزارى نیە و دادگەرى نیە وتەزكیەى حزبى پیادەدەكریت ومولك وسامانى گشتى لەلایەن دووبنەماڵەوە كۆنترۆل كراوە و ستەمى سیاسى پیادەدەكریت بى گومان هاوولاتیانى كوردستان بیر لە شورشكى تردەكاتەوە، چونكە دەبیت ئەوە بسەلمینین دكتاتۆر بە كردەوەكانى خۆى دەبێتە دكتاتۆر،دكتاتۆر بە سیستەم ویاساكانى دەبیتە دكتاتۆر، میژوو و بنەماڵە ورابردوى ئەوكەسە نابیتە پاساو بۆئەوەى دكتاتۆرەكان بەدیموكراتى خواز بناسینێت، بۆنمونە كاك مەسعود ومام جەلال كەس نكۆلى لەوەناكات كە پیشمەرگەى شاخ بوون، ئەو شانازیە بۆخۆیانە ، بەلام نەوەى ئیستا رابردوى نەبینیوە ونایەوێت بەتەنهالەسەر یادەوەرى ئەو شانازیانە بژى، ئیستا بەلاى جەماوەرەوە مەرجە، كردەوەكانیان، خزمەت گوزارییان، یاساكانیان ،دابەشكردنى سامان وشیوەى بەریوەبردنى دەسەلاتیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست