كوبانــــــێ
Saturday, 11/10/2014, 12:00
ئه‌و چۆله‌كه چوار ڕه‌نگه‌یه
كه بیستوپێنج رۆژه
به فڕیینی تۆزاوی و په‌ڕوباڵی خوێناوییه‌وه
هه‌موو سه‌ری كاتژمێرێك
خۆی ده‌كێشێ به په‌نجه‌ره‌ی یه‌كبه‌یه‌كی ماڵی كورداندا، رۆژانه چه‌ندین كسپه له شوشه‌ی ماڵه‌كانمان هه‌ڵده‌سێنێ كه‌چی ئێمه نامانه‌وێ لێی تێبگه‌ین.
ئه‌مڕۆ..
ئه‌و چۆله‌كه چوار ڕه‌نگه، ئه‌وه‌نده به توندی خۆی كێشا به په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌مدا كـــه بۆ چه‌ند ساتێك تاســــا..
وه‌ختێ چووم به‌ده‌میه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر نهتاسابێ به توڕه‌ییه‌كی برینداره‌وه گوتی:
نه‌مبیستووه هیچ هه‌ورازێك، هیچ به‌رده‌ڵان و لافاوێك، هیچ زه‌مان و جوگرافیایه‌ك، بوبێته كۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌نگاوی ئینسانی كورددا..
ئه‌ی له‌به‌رچی به‌ره‌و لای من ڕێناكهون؟
درۆوده‌له‌سه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌وڵه‌تان و جوگرافیا‌و سیاسه‌ت و میاسه‌ت قسه‌ی قۆڕن،
بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ تازه منم مانای ئێوه.. من ره‌مزی به‌رخۆدان و هاواری رابردووی ئێوه، شه‌ره‌ف و ناموستان منم.. ئیتر بۆچی له‌ئاستی من هه‌موو شه‌لن؟ بۆ هه‌رهه‌مووتان ئیفلیجن؟ بۆچی ئه‌ژنۆتان شكاوه؟ بۆ ئه‌وه‌نده ترسنۆكن؟
ئه‌ی بۆچی بۆ تاڵانكاری هیچ جوگرافیایه‌ك نایه‌ته سه‌ر رێتان و ئۆقیانوسهكانیش ناتوانن بتانوهستێنن، ئێوه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ له ئاسمانیشدا بێت قاچاغهڕێیهك هه‌ر ده‌بیننه‌وه هه‌تا لێوه‌ی بێن بۆلای من..
خۆ هێلانه‌كه‌ی منیش ده‌كه‌وێته سه‌ر پیرهدارێكی لای خۆتان.. دۆزینه‌وه‌م زۆر ئاسانه.. زۆریش نزیكم لێتان..
وهڕێكهون دره‌نگه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست