بەیاننامەی پەیج و گروپەکانی فەیس بووک

Thursday, 21/04/2011, 12:00



ئێمه‌ وه‌ک گروپ و په‌یجه‌کانی فه‌یسبووک له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م دواییانه له‌ 17نیسان تاوه‌کو ئه‌مڕۆ بڵاودوکه‌ینه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نین

به‌ره‌وتوندوتیژی بردنی خۆپیشاندانه‌هێمنانه‌کانی شۆڕشی نێرگزی سه‌رای ئازادی سلێمانی و سه‌رجه‌م سه‌راکانی تری ئازادی ڕانیه‌و کۆیه‌و چه‌چه‌مچه‌ماڵ و پێنجوێن وقه‌ڵادزێ و باخی ئازادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی یه‌کێتی نیشتیمانی
ئه‌وه‌ش به‌هێنانی هێزێکی زۆری چه‌کدار و ده‌مامکدار به‌چه‌کی قورسه‌وه‌ بۆسه‌ر سه‌رای ئازادی سلێمانی له‌ 17 نیسان و ڕۆژانی دواتر تاکو ده‌گات به‌ئه‌مڕۆ که‌به‌رده‌وام هێزی یه‌کێتی له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌کانه‌وه‌ ده‌هێنرێته‌ سه‌ر سلێمانی
جگه‌له‌وه‌ هێزێکی زۆر پارتی به‌ پێشڕه‌وی هێزی یه‌کێتی به‌ره‌و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو کۆیه‌ براوه‌
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م له‌شکر کێشیه‌دا بۆسه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی خۆپیشانده‌روسه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان سه‌دان بریندارو گیراو هه‌یه‌ که‌له‌نێویاندا ژماره‌یه‌کی زۆر خوێندکار ومامۆستای زانکۆ و ڕپشنبیرو ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه‌ وتاکو ئێسته‌ش ڕه‌شبگیری به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین خوێندکاری زانکۆ و گه‌نجی خۆڕاگری ئه‌م شاره‌ له‌زیندانه‌کاندایه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆری ئازاد کراوه‌کانیش دراوه‌
جگه‌له‌وه‌ وه‌ک هه‌وڵێک بۆدوباره‌کردنه‌وه‌ی سوتانی که‌ناڵی نالیا گه‌مارۆی سه‌ربازی خراوه‌ته‌ سه‌ر که‌ناڵی په‌یام
بۆیه‌ وه‌ک سه‌رجه‌م گروپ و په‌یجه‌کانی فه‌یسبووک بانگه‌وازی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌ته‌واوی چین و توێژه‌کانیه‌وه‌ ده‌که‌ین بۆ درێژه‌دان به‌خۆپیشاندانی‌ ناره‌زایه‌تی‌و وه‌ده‌رنانی‌ هێزی عه‌ره‌ب له‌ سلێمانی‌ و شاره‌كانی‌ تر. به‌رامبه‌ر ئه‌وسته‌مکاریه‌ی یه‌کێتی و پارتی به‌سه‌ربازگه‌کردنی سلێمانی و شارو شارۆچکه‌کانی شاری هه‌ولێر بوه‌ستنه‌وه‌ به‌ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ دور له‌ توندوتیژی له‌پاش نوێژی هه‌ینی سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و مزگه‌وتانه‌وه‌ که‌نوێژی هه‌ینی تێدا ئه‌نجامده‌درێ
داوا ده‌که‌ین به‌زوترین کات ئه‌وهێزه‌ زۆره‌ پاشه‌کشه‌ی پێبکرێت له‌سه‌ر شه‌قام له‌ناو گه‌ڕه‌ک و بازاڕه‌کاندا
ئه‌گه‌رنا به‌رپرسیارێتی هه‌ر توندوتیژیه‌کی تر له‌ئێسته‌وه‌ له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌
چیتر باری ئارامی و ئاسایشی کوردستان مه‌شێوێنن وه‌ڵامی داخوازی خۆپیشانده‌ران به‌ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری و چاکسازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ بده‌نه‌وه‌
چه‌ک کێشه‌کان ئاڵۆزتر ده‌کات

هه‌ر بژی ئیراده‌ی ئاشتی خوازانه‌ی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر
بڕوخێ سته‌م و حوکمی چه‌ک و توندوتیژی
په‌یج و گروپه‌کان

Raparin Bo Kurdistan په‌یجی ڕاپڕین بۆ کوردستان
گروپی (كه‌ركوك داینه‌مۆی شۆڕشه‌كانه
Sakoy Azad گروپی
Dangi Azadi گروپی
پەیجی كافتریاى كولیجى ئەندازیاری

گروپی خۆپیشاندەرانی خۆرسک
پەیجی گەنجانی سلێمانی
پەیجی شه هیدانی شۆرشی نیرگز
Raparen sar dakawet پەیجی
SARAY AZADI (Saray halmat w qurbani) گروپی
گروپی به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین
کچهشا kchasha پەیجی
سه ربه رشتیارانى كروبى (هەولێرى هۆلاکۆ بەزێن)
پەیجی بێدەنگ نابێ سلێمانی
Azadi Press پەیجی
dzhi gandalin گروپی
پەیجی پشتگیری شێرە کە ی پە رلە مان
(GROUPI AZADI HAWLER)
We want the flag of Kurdistan پەیجی
Xwendkarani zanko bedang nabn پەیجی
gropy chatry azady la landan
گرووپی ئازادی خوازانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی
mirawdali گروپی
گروپی کافتریاى كولیجى ئەندازیارى
گرووپی 17 ی شوبات
گروپی تۆڵە
anjumani azadi xwazan u shorsh gerani raparin
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە