بەیاننامەى ناڕەزایی

Friday, 19/06/2009, 12:00


ئێمە دەستەیەك لەگەنجانى ئازادیخوازى دوكان و پیرەمەگرون ناڕەزایەتى توند دەردەبڕین بەرامبەر بەو كارە دژى ئازادیەى دەسەلاتدارانى یەكێتى كەبەرامبەر هاوڕێی ئازیزمان رۆژنامەنووس گۆران غەریب ئەنجام دراوە بەهەڕەش لێكردنى لەلایەن چەكدارێكى مەڵبەندى دوكانى (ى,ن,ك) و ئەم هەڵوێستەى ریكخراوێكى بەناو سوشیال دیموكرات بە پێشێلكردنى ئازادى بیروڕا ئەزانین و ئەمە بەنیشانەى گەڕانەوە بۆ سەردەمە تاریكەكانى مێژوو ئەزانین و هەر لێرەشەوە خەمساردى و هەڵوێستى نابەرپرسانەى بەرپرس لەو پێشێلكاریە نامرۆڤانەیە بەبەشدارى كردنیان لەو ڕووداوەدا ئەزانین و بەتوندى مەحكومى دەكەین و ئەگەر تاوانبار بەسزاى خۆى نەگەیەنرێ هەڵوێستى مەدەنیانە بەدژى ئەم كارە نامرۆڤانەیە دەگرینەبەر و ئەمە بەسووكایەتى پێكردن و هەڕەشە ئەزانین بۆ سەر هەموو ئەوانەى كەوەكو ئەوان بیر ناكەنەوەو خاوەنى بیروڕاى جیاوازى خۆیانن هەر لەڕێگەى ئەم بەیاننامەیەوە داوا لەهەموو ئازادیخوازانى ئەم ناوچەیە و سەرجەم ناوچەكانى تر دەكەین كەلەئاست ئەم پێشێلكاریانە بێدەنگ نەبن و بەشیوەیەكى شارستانیانە بەدژى ئەم هەڵسوكەوتە ترسناكەى دەسەلاتداران هەڵوێست وەرگرن و بەشێوازى گونجا و و سەردەمیانە ناڕەزایەتى دەربڕن.چونكە ئەمە هێرشێكە بۆ سەر ئازادى و زەنگێكى خەتەرناكە بۆ هەموو كۆمەڵگە و بەتایبەتى گەنجان و ڕۆژنامەنووسان و هەموو ئازادیخوازان .

بائیتر ڕێگە نەدەین دەستكەوتەكانى ڕاپەڕین كە ڕووبارێك خوێنى ڕۆڵەكانمانى بۆ ڕژراوە بەو جۆرە ژێر پێبخرێت و سەرەتایی ترین مافمان كەئازادى ڕادەربڕینە لى َ زەوتبكرێت.

بژى ئازادى ڕادەربڕین
بژى پێنووسە ئازاد و ئازاكان


دەستەیەك لەگەنجانى ئازادیخواز لەدوكان و پیرەمەگروون
18/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە