حوشترمه‌له‌كانی كوردستانی نوێ

Wednesday, 30/12/2009, 12:00


حوشترمه‌ل باڵنده‌یه‌كه‌ له‌گروپی باڵنده‌ راكه‌ره‌كان كه‌به‌رزیی بالاكه‌ی ده‌گاته‌ سێ مه‌ترو كێشی له‌سه‌دو په‌نجا كیلۆ گرام زیاتره‌، ئه‌م باڵنده‌ زه‌به‌لاحه سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانیم بیر ده‌خاته‌وه‌، چونکه‌ کێشه‌کانیان له‌ یه‌که‌وه‌ نزیکه‌، ئه‌م باڵنده‌یه‌‌ شاپه‌ڕی نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ناتوانێت بفڕێت، حوشترمه‌ل به‌درێژایی ته‌مه‌نی ته‌نیا بیست هێلكه‌ ده‌كات، به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها دوو هێلکه‌یان پێکرا، لێ بوون به‌ کاره‌سات و نه‌هامه‌تی به‌ سه‌ر کورده‌وه‌، بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدولی حه‌مه‌ جواندا بڵێین: (ده‌گ راست نه‌بێته‌وه‌)، ئه‌مما هه‌ر هێڵكه‌یه‌كی (بیست و پێنج ئه‌وه‌نده‌ی هێلكه‌ی مریشك ده‌بێت! حوشتر مه‌ل له‌(شتر مرغ)ی فارسییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، ره‌نگه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ فارس ئه‌و ناوه‌ی لێنابێ كه‌ چه‌پی له‌حوشتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ یان له‌حوشتر ده‌چێت. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م باڵنده‌ زل و ناقۆلایه‌ ترسنۆكترین باڵنده‌یه‌، بۆیه‌ كاتێك ترسی لێده‌نیشێت ئه‌ژنۆی ده‌شكێت و سه‌ری ده‌كات به‌ناو لمدا واده‌زانێت كه‌س له‌ش و لاره‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی نابینێ، که‌س تاوانه‌ زله‌کانی ئه‌مانیش نابینێت، هه‌ر وه‌کو ڕابردوو و مێژووی بنه‌ماڵه‌ هه‌ر کاتێک باسی مێژوو و خاینه‌تیان ده‌کرێت له‌ به‌رامبه‌ر دۆژمنادا چۆک داده‌ن. له‌مه‌ش سه‌یرتر ده‌ڵێن كاتێ حوشترمه‌ل ده‌ترسێ ئه‌گه‌ر فریابكه‌وێ ده‌قوچێنێ و پێشی گه‌لێ ئوتومبیل ده‌داته‌وه‌، هه‌روه‌ک چۆن سه‌رۆکی هه‌رێم، له‌ ترساندا و له‌به‌ر به‌ره‌وه‌ڕووبوونه‌وه‌، ڕاده‌کات و کوردستان به‌جێ ده‌هێڵێت، ئه‌مانه‌ش ڕه‌وشتی حوشترمه‌لیان هه‌یه‌، چونكه‌ له‌سه‌عاتێكدا شه‌ست كلیلۆ مه‌تر ده‌بڕێ، كه‌واته‌  حوشترمه‌ل مۆنیکایه‌که‌‌ بۆخۆی!
نووسه‌ره‌ ده‌مامكداره‌كانی كوردستانی نۆ، ئۆهۆ، دیسان زمانم گیریكرد، ببوورن كوردستانی نوێ، چونکه‌ ئه‌وانه‌ له‌ نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ هه‌ن و نووسه‌ری ده‌ربار و خائین و ناپاک به‌رهه‌م ده‌هێنن، له‌ ده‌یا نۆیان سه‌ر به‌ میت و ئیتیلاعاتن و له‌ سه‌ر سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی تورکیا و ئێران کار ده‌که‌ن، ڕێک نووسه‌ر و کارگێڕانی کوردستانی نوێ له‌و ده‌عبایه‌ش ده‌چن، ئه‌وه‌تا له‌ملاو له‌ولا ده‌یانبینی به‌ویقار موحته‌ره‌م دێن و ده‌چن، كه ‌ده‌تبینن ده‌ست به‌سنگه‌وه‌ ده‌گرن و پێتده‌ڵێن به‌ڕێز، كه‌چی كه‌ ده‌چنه‌وه‌ ماڵ و وه‌كره‌كانی خۆیان به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ ده‌ستده‌كه‌ن به‌بوختان و جنێو نووسین و درۆ و ده‌له‌سه‌ هه‌ڵبه‌ستن و ده‌یكه‌ن به‌گوفه‌ك و له‌سه‌ره‌نوێڵكه‌كه‌ی كوردستانی نوێدا بلاویده‌كه‌نه‌وه‌. واته‌ كتومت ده‌بنه‌ حوشترمه‌ل و سه‌ر ده‌كه‌ن به‌ژێر لمدا، هه‌ر وه‌ک مه‌حه‌مه‌د که‌ریم که‌ به‌ ناوی خوازراوه‌وه‌ له‌ سه‌ر کوردستان پۆست نووسیوێتی، واده‌زانن كه‌س گه‌ڵ و گیپاڵ و پاشه‌ڵیان نابینێ. باشه‌ بۆ له‌خۆیان ناپرسن ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئیدیعای شتی جوان و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، چ پێویست ده‌كات خۆیان حه‌شار بده‌ن و ببن به‌حوشترمه‌ل؟ ئه‌ی ناڵێن بانگی محه‌مه‌د به‌ئاشكرا خۆشه‌، ئه‌وه‌تا به‌ ئاشکرا کۆمه‌ڵگاتان سه‌قه‌ت کردووه‌، کۆمه‌ڵگاتان به‌ لاڕێدا بردووه‌، گه‌نده‌ڵیی و به‌دڕه‌وشتییان په‌ره‌پێداوه‌، ئه‌ی گوایه‌ ئه‌مه‌ گۆڕان نییه‌، ئیتر ئه‌و خه‌ڵکه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ باسی گۆڕان ده‌کات؟ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵکه‌که‌ بژی و ڕابوێرێ، ئاخر حوشترمه‌ل به‌و هه‌موو ترسنۆكییه‌وه‌ چی پێده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان راستده‌كه‌ن و چه‌كی حه‌قیقه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆچی له‌پشت ناوی خوازراوه‌وه‌ خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ زانیاری راست و دروست بده‌ن به‌خه‌ڵك و خه‌ڵك به‌لایانه‌وه‌ گرنگه‌، ده‌یانه‌وێ حه‌قیقه‌ت بزانێت بۆچی به‌ناوی ئاشكرای خۆیانه‌وه‌ نانووسن؟ بێگومان ئه‌وان حه‌قیقه‌تیان لانییه‌و ئامانجی ئه‌م حوشترمه‌لانه‌ی کورد، پیس كردنی ژینگه‌ی سیاسی كوردستانه‌، بۆشیان چۆته‌ سه‌ر چونکه‌ پاره‌ و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌، نووسه‌ری ده‌ربار و لاوازیان هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ته‌سلیم بوون، چونكه‌ له‌ ژینگه‌ی پیسدا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، ده‌نا ئێوه‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ و که‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتتان له‌ پشته‌، بۆ له‌پشت ناوی خوازراوه‌وه‌ خۆتان حه‌شار ئه‌ده‌ن و باسی جوانی ده‌که‌ن، که‌ خۆتان ناشرینترین مرۆڤ و خیانه‌تکاره‌کانی جیهانن؟ ئێوه‌ درۆی شاخدار هه‌ڵده‌به‌ستن؟ باشه‌ نازانن  كه‌س باوه‌ڕ به‌درۆ و ده‌له‌سه‌ی ئه‌م نووسه‌رانه‌ی ده‌سه‌لات ناكات، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وایكردووه‌ كه‌ ئێستا كوردستانی نوێ بووه‌ته‌ درۆزنترین سایت و وه‌كو مه‌له‌وانه‌ درۆزنه‌كه‌ی لێهاتووه‌ كه‌س باوه‌ڕی پێناكات، بۆیه‌ به‌ زۆر ڕۆژنامه‌که‌شیان به‌ زۆر ده‌ده‌ن به‌ سه‌ر خه‌ڵکیدا، هه‌روه‌کو سه‌رده‌می به‌عس که‌ ڕۆژنامه‌که‌ی (السوره‌) که‌س به‌ پۆلێکی قه‌ڵب نه‌یده‌کڕی، ئێستا كه‌ به‌یه‌كێك ده‌ڵێن كوردستانی نوێ، یه‌کسه‌ر سه‌کران عه‌بدوڵڵات بیرده‌که‌وێته‌وه‌، چونکه‌ کوردستانی نوێ سه‌رخۆشێک و مه‌ستێکی ده‌سه‌ڵات و پاره‌ به‌ڕیوه‌ی ده‌بات،‌ هه‌ر که‌سێک ده‌ڵێیت له‌ لای سه‌کران عه‌بدوڵڵا له‌سه‌رت نووسراوه‌ به‌پێكه‌نییه‌وه‌ ده‌ڵێت: (باشبوو ده‌نا گومانم له‌نیشتمانپه‌روه‌ریی خۆم ده‌كرد.) كه‌واته‌ حوشترمه‌له‌كانی كوردستانی نوێ با هه‌ر سه‌ری خۆیان بكه‌ن به‌ژێر لمدا، چونكه‌ ئاگریش بن هیچ شوێنێ ناسووتێنن. ڕۆژی خۆشی دێت ئه‌مانه‌ به‌ره‌و ڕووی دادگای گه‌ل ده‌بنه‌وه‌، چونکه‌ ته‌نها سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ته‌که‌ی خۆیان خیانه‌تکار نین، به‌ڵکو ئه‌م نووسه‌ره‌ پاڵتاڵانه‌ش تاوانباری یه‌که‌من.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە