کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان پاییزه

Thursday, 19/11/2009, 12:00















دیسان پاییزه‌و گه‌ڵا ڕیزانه
هاوار سه‌د هاوار شین ئازیزانه
ته‌نیا ڕۆژێك نیه له‌م كوردستانه
خوێن كورد نه‌ڕێژێت به ده‌ست بێگانه
ئیلام و قه‌سر و سه‌رپێڵ، كرماشان
جوانڕۆ و پاوه‌و ناوچه‌ی هه‌ورامان
له بێڵه‌وار و شاری كامیاران
خوێن ئازیزانمان به ده‌ست نه‌یاران
سنه كانگای زانستو عیلم و عیرفانه
شه‌هید ئه‌م جاره‌م شا‌ره‌كه‌م سنه، كاكه ێئحسانه
كاكه ئێحسان گیان تۆ ناوت به‌رزه
وا دڵی دوژمنێت چاك خسته له‌رزه
دێگولان، قوربه تا دیاوانده‌ره
دوژمن له جێی كورد، كورد ده‌ربه‌ده‌ره
مه‌ریوان، سه‌قز، بیجاڕ و هه‌وشار
بانه، سه‌رده‌شت، ڕه‌به‌ت و پیرانشار
بۆكان، مه‌هاباد، نه‌غه‌ده‌و شنۆ
گشت ئازیه‌تبارن بۆ باڵای نه‌ونه‌مامی نه‌و
ورمێو ده‌روبه‌ر تا شاری ماكۆ
چوارپارچه‌ی كوردستان داغداره‌ بۆ تۆ
هه‌زاران سڵاو له گۆڕ پیرۆزت
ئه‌ی ئاڵا هه‌ڵگری گشت گه‌لو هۆزت
دایكانی شه‌هید ئاڵا هه‌ڵگرن
ده‌زانن جه‌رگیان زیندون نامرن

پێشكه‌شه به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی كاكه ئێحسان فه‌تاحی
سوێد2009-11-17


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە