بۆ رزگارکردنی جه‌له‌ولا و سه‌عديه‌ نه‌چوون، به‌ڵکو بۆ راو و رووت و تاڵانی خۆیان ئاماده‌کردبوو

Saturday, 27/08/2011, 12:00


ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌م كوردستانه‌ ژيابێ و زۆرێك له‌ لاپه‌ره‌ ره‌شه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی له‌ ياده‌، تا ئه‌وه‌ی هه‌نديك له‌و لاپه‌رانه‌ له‌ زهنی زۆربه‌مان چه‌قی به‌ستووه‌، به‌ هيچ شتيك ناشۆريته‌وه‌ ، بۆ نمونه‌:
- خيانه‌تی 31 ی ئاب
- كوشتنی پاسه‌وانه‌كانی زه‌عيم عه‌لی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ له‌لايه‌ن وجيه بارزانی ئيفليجكراو
- تاوانی کوشتنی 40 پيشمه‌رگه‌ی پارتی به‌ لۆك پيادادان له‌لايه‌ن مه‌حمود سه‌نگاویيه‌وه‌.
- يا كوشتنی حسين ئاغای سورچی و تالانكردنی گوندی كه‌له‌كين له‌ لايه‌ن ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ويله‌ و سوپای رزگار (كه‌تيبه‌كانی) بارزانیي.

ئه‌م پيشه‌كيیه‌مان بۆ ئه‌وه‌بوو، تا بير خوينه‌ر و خه‌لكی كوردستانی بخه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌رپرسه‌ كانی كورد به‌تايبه‌تی چه‌کداره‌کانیان ته‌نها بۆ كورد كوشتن ئازان، بۆ دوژمان ترسنۆك و خويرين، باشترين نمونه‌ش:
زياتر له‌ 20 رۆژه‌ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ويله‌ بريكاری وه‌زاره‌تی پيشه‌رگه‌ به‌ خۆی و ليوايه‌كی پارتیيه‌وه‌ چۆته‌ جه‌له‌ولا و سه‌عديه‌، وه‌ها خۆی فش كرده‌وه‌ له‌ شاشه‌كانه‌وه‌، ووتمان له‌وانه‌يه‌ به‌گه‌يشتنيان هه‌موو به‌عسی و شۆڤينبه‌كان و تيرۆرسته‌كان هه‌ر كه ‌ناوی ئه‌نوه‌ريان هاته‌ به‌رگوێ ، راده‌كه‌ن يا خۆيان ته‌سليم به‌ كه‌تيبه‌كانی بارزانی ده‌كه‌ن!
يان ووتمان يه‌كسه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عيراقی داوای ليبوردن ده‌كات و سوپاكانی ده‌كشێنيته‌وه‌، چونكه‌ ژه‌نه‌راڵه‌ به‌زيوه‌كه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌ره‌ی جه‌نگانه‌ی كردووه‌!
ووتمان به‌گه‌يشتنی ئه‌م قاره‌مانه‌، هه‌رچی كوردی هه‌ڵهاتووه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ شوينه‌كانی خۆيان بۆ شاره‌كانی جه‌له‌لاو و‌ سه‌عديه‌ و شاره‌بان و شه‌وينه‌كانی ديكه‌، كه‌چی به‌ گه‌يشتنی ئه‌م ئه‌نوه‌ره‌ ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌لنه‌هاتبوون شوينه‌كه‌ی خۆيان جێهيشت، ده‌زانن بۆچی؟!
چونكه‌ هه‌واڵه‌كه،‌ وه‌ها گه‌يشته‌ ئه‌و كوردانه‌، كه‌ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان به‌وه‌ ناسراوه‌، له‌يه‌كه‌م ده‌قيقه‌ی شه‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌ تالانی و راو‌رووت و فه‌رهود ده‌كات، ئه‌وجا شوينه‌كه‌ش چۆڵ ده‌كات!


ئه‌و خه‌ڵكه‌ ناهه‌قی نیيه‌ ترساون، پێشينه‌ی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان له‌وه‌ خراپتريشه‌، به‌ختياری شيخ سالح و قادر قادر ده‌يانجار ئه‌و تالانيه‌ی ماڵی حوسين ئاغای سورچيان گيراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌نوه‌ر له‌ دواوه‌ بوو، سوپای دز و تالانی رزگاری كه‌وتوبنه‌ ته‌قه‌كردن، ئه‌نوه‌ر به‌ خۆی خزمه‌كانی خۆيان بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ كردبوو، تا ماڵی حوسین ئاغا و عومه‌ر ئاغا، تالان بكات، هه‌ر ئه‌وه‌شی كرد به‌ پێی خه‌مڵاندنی قادر قادر ئه‌نوه‌ر بايی 12 مليۆن دۆلار ئالتۆن و فه‌رش و زيڕو چه‌كی ده‌سك زيراوی و جل و به‌رگی ژنانه‌ و ‌سه‌ياره‌و پاره‌ی بلۆك كراوی به‌ تالان بردبوو!

فرانسۆ هه‌ريری ووتبووی: گه‌ر ئه‌نوه‌ر بيزانيايه‌ تالانی تێدایه‌ نییه‌،‌ ئه‌وه‌ هه‌رگيز له‌ دواشه‌وه‌ ته‌ماشای شه‌ره‌كه‌ی نه‌ده‌كرد؟!
ئيستاش له‌ سنوری جه‌لولا و سه‌عديه‌ وه‌ك گه‌ماڵی برسی خۆی داوه‌ به‌زه‌ويدا، ناوێرێت بۆ سه‌ردانيكی كورتيش بچيته‌ ناو جه‌لولاوه‌، پيش 4 رۆژ له‌مه‌وپێش هه‌واڵێكيان هێنابووه‌ ناو ليواكه‌ی بارزانیيه‌وه‌، كه‌ گێره‌شێوێنێک (ارهابی) به‌ نيازه‌ خۆی بته‌قێنێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ به‌ناو ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی نه‌خۆشه‌ بۆ هه‌ولێر گه‌رابووه‌، ئه‌مه‌ قاره‌مانه‌كانی بنه‌ماڵه‌يه‌ ده‌يانه‌وێت رێگری له‌ عه‌ره‌به‌كانی هاوبرای مه‌سعودبكه‌ن
دوايش ده‌ركه‌تبوو، ئه‌و هه‌واڵه‌ دروست كرابوو له‌لايه‌ن مه‌حمود سه‌نگاويه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ری پي بترسينێت.

له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم: ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان به‌ كه‌تيبه‌كانی بارزانی ناپاريزرێن، باچن مالی كورد تالان بكه‌ن..وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ كه‌له‌كين و 31 ی ئاب مه‌سعود و پیاوه‌کانی كردیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە