کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ چی ناهێلن مێژوو نوسان یاداشته‌ پڕ له‌ خیانه‌ته‌کانتان بنوسنه‌وه‌؟

Tuesday, 24/08/2010, 12:00


زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌رکرده‌کانی جیهان ئه‌گه‌ر کاتیان هه‌بوبێت به‌رله‌مردنی خۆیان یاداشته‌کانیان ده‌نوسنه‌وه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل چه‌ند که‌سێکی ئاگادار له‌ ژیانی سیاسی و دیبلۆماسی له‌باره‌ی ئه‌که‌سه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کارو ڕوداوه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ تاڕاده‌یه‌کی زۆر وه‌کو خۆی بنوسێته‌وه‌ ڕه‌نگبێ زۆر جاریش نوسینه‌وه‌ی راستیه‌کان له‌ خه‌باتی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ که‌م بکاته‌وه‌ به‌لام که‌سایه‌تیه‌کان دڵنیان ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ش خۆی دان به‌ڕاستیه‌کان نه‌نێ ئه‌وا مێژوو ڕه‌حم به‌ هیچ که‌س ناکا له‌ناکاو قانعی فه‌ردێک په‌یداده‌بێ و په‌رده‌له‌سه‌ر هه‌مو ڕاستیه‌کان لائه‌داو ڕیسی چه‌ندین ساله‌ی لێ ئه‌بێته‌وه‌
به‌ خوری بۆیه‌ که‌سایه‌تیه‌کانی دونیا زیاتر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌ رێگای که‌سانی پسپۆر وئاگادار له‌ ژیانی ڕابردو و داهاتو یاداشته‌کانیان بنوسنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان و ژێرکه‌وتنه‌کانیان له ڕێگای سه‌رچاوه‌ باوه‌رپێکراوه‌کانه‌وه‌ بزاندرێن نه‌ک له‌ ڕێگای ئه‌م ئه‌و...هتد
بابزانین سه‌رکرده‌کانی وڵاتی من بۆ چی هه‌وڵ ناده‌ن له‌ڕێگای که‌سانی شاره‌زا و ئاگادار له‌ ژیانی تاک به‌ تاکی سه‌رکرده‌کانی کۆن و نوێ یاداشته‌کانیان بنوسنه‌وه‌؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناوێرن چونکه‌ ژیانی ڕابردویان پڕ پڕه‌له‌ په‌له‌و خیانه‌ت ؟ دزیو تاڵانکردنی ووڵات و تیرۆرکردنی ئازادی و شه‌ری به‌د ناوی براکوژی وتاڵانکردنی مالی یه‌کترو درۆ کردن له‌گه‌ل میلله‌ته‌که‌یان جاسوسی کردن بۆ ئه‌و وولات و ئه‌م وولات ؟؟؟
من تێناگه‌م سه‌رکرده‌ شۆڕش سوتێنه‌کانی من بۆ چی ناوێرن یاداشته‌کانیان وه‌کو که‌ هه‌ بوه‌ بلاو بکه‌نه‌وه‌؟؟ یان که‌ ده‌یان زانی ئه‌و کارو کرده‌وه‌ی ئه‌وان  ده‌یکه‌ن کاری که‌سانی وولات پارێز و شۆرش گێر ئاوانیه‌ بۆچی ده‌یان کرد؟؟ ئایه‌ نه‌یان بیستوه‌ که‌ په‌ندێکی پێشینان هه‌یه‌ که‌ده‌ڵێ که‌م بژیت وکه‌ڵ بژی؟
ئایا بۆچی ڕێگا ناده‌ن قانعیه‌کان سه‌رده‌شتیه‌کان سۆرانیه‌کان یاداشتی ژیانی پڕ پڕ له خیانه‌تی سه‌رکرده‌کانمان بۆ نه‌وه‌ی داهاتو بنوسنه‌وه‌؟؟؟
باشه‌ بۆ پێتان ناخۆشه‌ مێژوونوسان کاری دوێنێتان بنوسنه‌وه‌؟؟باشه‌ بۆ پێتان ناخۆشه‌ په‌رده‌له‌سه‌رمێژوی گلاوتان ڵابچێ؟
بۆ پێتان ناخۆشه‌ خه‌ڵک وه‌کو خۆتان که‌هه‌ن بتان ناسێ نه‌ک وه‌کو که‌ئێوه‌ باسی خۆتان به‌درۆ ده‌که‌ن؟؟؟
باشه‌ ئێوه‌ به‌ چی له‌ میلله‌تی کورد تێده‌گه‌ن؟؟ ...هتد
نزیکه‌ی ساڵێک به‌رله‌ئێستا له‌ سایته‌کانی سه‌ر به‌ ی ن ک بابه‌تێکم به‌رچاو که‌وت که‌ کاک جه‌ڵال نوسیبوی خۆم کاندید ناکه‌مه‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی به‌راستی زۆر زۆر دڵخۆش بوم به‌م هه‌واله‌ وتم ئۆخه‌ش خۆ ئه‌وه‌ سه‌رکرده‌کانی وولاتی منن په‌یتا په‌یتا واز له‌ پۆسته‌کانیان ده‌هێنن ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌رئه‌وه‌ی که‌ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌لات کارێکی باشه‌ دیموکراسیانه‌یه‌ هه‌ر له‌درێژه‌ی نوسینه‌که‌ی جه‌ڵال هاتبو که‌ له‌مه‌ودوا واز له‌کاری سیاسی ده‌هێنێت و خه‌ریکی یاداشته‌کانی خۆی ده‌بێ زیاتر دڵخۆش بوم ووتم ده‌باشه‌ ئه‌وه‌ سه‌رکرده‌کانی منن ده‌وێرن پێ له‌جه‌رگی خۆیان بنێن و هه‌ندێک له‌ هه‌له‌وپه‌له‌ی ژیانی رابردوی پڕ له‌ شه‌رمه‌زاریان به‌ چه‌ند داوایلێبوردنێکه‌وه‌ بۆ میلله‌ت ده‌نوسنه‌وه‌ چونکه‌ من دڵنیام میلله‌تی ئێمه‌ هێنده‌دڵی گه‌وره‌یه‌ وه‌ک ئه‌نفاڵچیه‌کانیان عه‌فو کرد سه‌رکرده‌ ئه‌نفاڵچیه‌کانیش عه‌فوده‌که‌ن ئه‌وه‌بو هه‌رچه‌ند ڕۆژێکی خایاند و له‌ چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کا ئه‌م جاره‌ جه‌لال دیسان قسه‌ی کردبو نوسیبوی خۆم کاندید ده‌که‌مه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار سه‌رکرده‌مێژو پیسه‌کانمان هه‌رکاتێک هه‌ستیان به‌وه‌کردبێ کا‌رێکی باش ده‌که‌ن یان ووشه‌یه‌کی باش له‌ده‌میان ده‌ربچێ ئه‌وا یه‌ک سه‌ر په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ وامان نه‌کردوه‌ یان وامان نه‌ووتوه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر پاشه‌ڵتان پیسنیه‌و پاکه‌ بۆچی ته‌هدیدی مێژوو نوسان ده‌که‌ن له‌ وه‌ی که‌ که‌س زاتی ئه‌وه‌ نه‌کات مێژووی بۆگه‌نیان بنوسێته‌وه‌؟؟؟
بۆ چی رۆژنامه‌نوسان له‌خوێن سورده‌که‌ن؟؟
بۆچی بۆخۆتان یاداشته‌کانتان نانوسنه‌وه‌ وه‌کو خۆی؟؟
یان ده‌تان هه‌وێ تاماون ژیانی خۆتان و نه‌وه‌کانتان هه‌ر به‌ خیانه‌تو نه‌وت دزین و تیرۆرکردنی ده‌نگی ئازاد تالاننکردنی گیرفانی تاک به‌تاکی ئه‌م کوردستانه‌ ته‌رخان بکه‌ن؟؟؟
به‌ڵام دڵنیابن کوردستان تاسه‌ر جێگای دز و گه‌نده‌ڵ و پیاوکوژ و تاڵانچی و پاشه‌ڵ پیس و تیرۆریسته‌کان نابێ ومێژووش ڕه‌حم به‌هیچ که‌س ناکات نه‌ک به‌ ئێوه‌؟؟ دڵنیابن زۆر تان نه‌ماوه‌ کۆشکو ته‌ڵاره‌کانتان بکه‌وێته‌ به‌رده‌ستی زوڵم ڵێکراوانی خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌وسا که‌ فایڵه‌پڕ پڕ له‌ خیانه‌ته‌کانتان که‌وته‌ به‌رده‌ستی قانعیه‌کان سه‌رده‌شتیه‌کان سۆرانیه‌کان به‌ئاره‌زوی مێژوو یاداشته‌کانتان له‌ سه‌دان کتێبی هه‌زار ڕێدار هه‌ولێری ..ڵاپه‌ره‌ی بۆ تاهه‌تایه‌ ده‌نوسنه‌وه‌ وده‌یخه‌نه‌نێو کتێبخانه‌کانی خیانه‌ت کارانی جیهان ئه‌وکاته‌ تێده‌گه‌ن که‌ به‌ڵێ ڕاسته‌ مێژوو ڕه‌حم به‌ هیچ که‌سێ ناکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە