موچەى رێزلێناى نوسەران بوەتە موچەى رێزلێنەنان: نوسینى چەند نۆسەرێكى بەشخوراوى بادینان
Sunday, 31/05/2009, 12:00
لە وولاتانى دنیا نوســـەران وچینى رۆشــنبیران بایەخێكى تایبەتیان پێدەدرێت بە جیـاوازى بیرو بوچونیانەوە بەلام لە ولاتى خێر لەخۆى نەدیوەى ئێمەدا ئەو نوسەرانەى لایەنگیرى ئەو دەسهەلاتەگەندەلەى بە هۆى سوود وەرگرتن و بازرگانىكردن بە كێشەى كوردەوە ولەرێگەى ســـاكارىو ســــۆزو وبوچونە خاكیانەى نەتەوەگەرایى وكوردایەتى گەلى كوردەوە گەیشتوونەتە دەســهەلات و دواتر بە دراڤ وپارەو پوولى میللەت خۆیان قابیم كردووەو حازرنین دەســتبەردارى دەســتهەلاتە نادیموكراسیەى خۆیان بن و بە هیچ شێوەیێك، ئەو نوســەرانەى لایەنگیرى بوچون وسیاسەتە دكتاتوریانەى ئەوانیش نەبن و بە بەژن وبالاى گەندەلەكانیان هەلنەلێن ونەبن بە كوێلەییكى زەلیــل بۆیان هەرچەنـــدە لە ئاستى بەرزى رۆشنبیریشــدا بن، ئەوا هەرگیز لە ناو دام ودەزگاكانیان جێیان نابێتەوەو توشــى دەركردن ونانبران و دورخســـتنەوە وئیهـــمال كردن دەبێت.
ئەوەى مەبەســـتمانە لێرەوە ئەو نوسەرانەیە كە ژیانى خۆیان تەرخانكردووە بۆگەلەكەیان و لەسەردەمانى بەعس ژیانیان وخێزانەكانیان ئەخستنە مەترسى ولە ناوبردنەوە ولە ســەرەتایى راپەرینەوە كە هیشـــتا ئەو دەسهەلاتە خۆسەپێنەرە خۆى قایم نەكردبوو وكە دەیەویست هەندێ چینى میللەت بۆخۆیان راكێشــن وەكو چینى نوســـەران، ئەوەبوو موچەى رێزلێنانیان بۆ هەندێكیان بریبووەوە دواتر چەند جاریك لە سەرەدو بیژنگیان كردن وهەر جارێ كۆمەلێك لێیان دابراندن وموچەكەیان لێبرین وپاشان ئەوەى لێیان ماون موچەكەیان بەرەبەرە دوادەخستن كە لە ســەرەتا مانگانە بوو دواتر بوو بە هەر چەند مانگ جاریك، ئیستا ئەوە زیاتر لە هەفت هەشت مانگَێكە ئەو موچەیان پێنەدراوە و ئەمە لە كاتێك دایە كە ئەوانە ێشــتر موچــەى تریان هەبووە و لێیان بریوە بە بونەى هەبونى موچەى رێزلێنانەوە، ئەمە هیچ ناگەیەنێت جگە لەنانبرین لەم چینە رۆشنبیرەوە و ئەم پشتگوێ خستنیان دەچیتە خانەى نابەرپرسایى و بێئاگابوون لە حالى میللەت وخەریكبوونى دەزگا ســەپێنراوەكان بە گەندەلى و بێدەنگبوونیان لە ئازارى خەلك ولە كاتێكدا داواش ئەكەن خەلك دەنگیان بۆ بدەن لەهەلبژاردنىداهاتوو..
لێرەدا ئەبێت نوسەران بە ئاگاهبێنەوە و بزانن ئەوان دەنگ بە چێ دەدەن و لەعنەت و نفرەت لەو نوسەرانەى لە چەشنى حەسەن سلێڤانى و فازل عومەر دەیانى تر بكەن ئەوانەى هەتا هەتا هەر وەك مەسوولەكانیان دەیانەوێت بەرپرسى نوسەران بن و ئەوانەى كارىنوسینیان جێهنشتووەو خەریكى پارە كۆكردنەوەن وخەریكى سمینارو دەعوەكارى بێ ماناو مەبستن و وهەمیشە دەهۆل و زورنایش لە سەر دەزگا راگەیاندنەكاندا بۆ ئاغاكانیان لێئەدەن وئەلێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست