کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی راگه‌یاند

Monday, 28/02/2011, 12:00




خالید حه‌سه‌ شینه‌ ناسراوه‌ به‌ (خالید شینه‌) دانیشتوی وڵاتی هۆله‌نده‌ یه‌،ئێستا گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستان و ئه‌ندامی چاڵاکی بزووتنه‌وی گۆڕانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر. پاش نیوه‌ڕۆ رۆژی هه‌ینی به‌روای 25-02-2011 ، له‌ ماڵه‌وه‌ ‌ چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ک هه‌واڵه‌کان پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه‌، پارتیی دیموکراتی کوردستان، ده‌یان که‌سی تری له‌شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری گرتوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێ به‌ خۆپیشاندانی شاری هه‌ولێر بگرێ.


خالید حه‌سه‌ شینه‌ ناسراوه‌ به‌ (خالید شینه‌) له‌ رۆژی هه‌ینی به‌روای 25-02-2011 وه‌‌ بێسه‌روشوێنه‌و مۆبایله‌که‌ی داخراوه‌.

ئێمه‌ وکو بنه‌ماڵه‌ی خالید شینه‌ هه‌وڵه‌کانمان له‌ئاستی حکومه‌تی هۆله‌ندا بۆ به‌دواداچونی گیان و سه‌لامه‌تی خالید شینه‌ به‌گه‌ڕخستوه‌. به‌زووترین کات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نده‌، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیی، ئه‌منستیی ئینته‌رناسیۆنال و نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان- هوڵه‌نده‌ و سه‌رجه‌م پارت و ڕێکخراوه‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌ێنه‌وه‌


ئێمه‌ وه‌کو بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری خالید شینه‌، پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی خالید شینه‌ ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی پارتی دیموکرات و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌تییش پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌ت، له‌ فڕاندنی خالید شینه‌ و پاراستنی

گیانیدا به‌رپرسی یه‌که‌من.

بنه‌ماڵه‌ی خاڵید شینه‌

27-2-2011

‌هۆله‌نده‌

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە