نا مه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ریز جه‌لال
Thursday, 13/08/2009, 12:00
دیاره لای هه‌موو تاکێکی کورد که جه‌نابتان سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوون سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌زنو دیاره‌ن له ئاستی هه‌موو دونیا‌و له ئاستی عێراق و کوردوستانیش
به‌رێزم دیاره له‌و کاته‌وه که جه‌نابتان چونه‌ته به‌عداو شه‌ره‌فی پۆستی سه‌رۆک کۆمارت پی سپیردرا به‌راستی ئه‌مه وه‌چه‌رخانێکی مێژویی بوو بۆ گه‌لی کوورد جێگه‌ی فه‌خرو شانازی بوو بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ت
دیاره له‌م کاته‌وه جه‌نابتان بونه‌ته سومبولی ئاشته‌وایی له نێوان هموو پێکهاته‌کانی ناو عێراق به سوونی و شێعه شه‌وه ئه‌مه‌ش راستیه‌کی حاشا هه‌ڵ نه‌گره که جه‌نابتان ده‌ورێکی بوێرانه‌تان بینیوه
له‌م بواره‌دا به‌رێزم هه‌روه‌ک چۆن جه‌نابت بۆی به سه‌رۆک کۆمار له‌هه‌مان کاتیش‌دا کاک مه‌سعود بوو به سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ئه‌وێش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ستراتیژیه‌یه که له نێوان هه‌ردوو لاتان کراوه به‌ڵێم لێره‌دا بۆ چی جه‌نابتان به وه‌رگرتنی کورسی سه‌رۆک کۆمار حیزبه‌که‌ی خۆت فه‌رامۆش کرد ئاگات له ناو دام‌و ده‌زگانی حیزبه‌که‌ی خۆت نه‌ما .به ڵام به پێجه‌وانه‌ی جه‌نابتان کاک مه‌سعود زیاتر ناوه‌رۆک و دام و ده‌زگا حیزبیه‌کانی خۆی تۆکمه کرد جارێکی تر پارتی به‌ئاقاریکدا برد که کردیه گه‌وره‌ترین هێز له کوردوستان به پێجه‌وانه‌ی جه‌نابتان که نه‌ک هه‌ر ئاگات له یه‌کیه‌تی نه‌ما بوو به‌ڵکوو زۆر به‌ی مه‌سئوله‌کانت زۆر کاری نابه‌جێیان ده‌کرد وه‌ک دزی،گه‌نده‌ڵی،ئافره‌ت بازی،پاره‌بردن بۆ ده‌ره‌وه که‌جی جه‌نابت خۆت لێ کربون به که‌ره ی شه‌ربه‌ت
من ده‌پرسم له به‌رێزتان ئایه یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردوستان ئێستا به‌هیزتره یان ئه‌و ساڵێنه‌ی که شه‌ری براکوژی تیا ئه‌نجام درا له بیرمه کاتێک له 31 ئاب که شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆ یه‌خه‌ی به گه‌لی کورد‌و جه‌ماوه‌ری له‌بن نه‌هاتوی ی.ن.ک گرتبوو کاتێک که یه‌کیه‌تی نیشتیمانی پاشه کشه‌ی کرد له‌به‌ر خاتری جه‌ماوه‌ری خۆی له‌به‌ر خاتری گه‌لی کوردوستان به‌ره‌و سنووری ئێران ئه‌و کاته به‌به‌رچێوی هه‌موو دونیا‌و به‌به‌ر چاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که ئه‌و کاته ئه‌وان پاسه‌وانیان له کوردوستان ئه‌کرد وه‌کوو جه‌کوشی ئاماده له تورکیا بوون به‌ڵێم زۆر به‌ئاسانی به‌بی هیج گوی نه‌دانه پره‌نسیپه نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان پارتی حکومه‌تی عێراقی ئه‌و کاته‌ی هێنایه سه‌رمان ،به‌ڵێ ئه‌کاته به‌رێز مام جه‌لال چۆن بینیت که جه‌ماوه‌ری خۆت جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی ی.ن.ک له‌گه‌ڵ جه‌نابتان بوون له‌ده‌ورت کۆبونه‌وه له بیرته که حکومه‌تی ئێران هاته سنوور داوای له جه‌نابت کرد جیتان ئه وێت له هێز، له جه‌ک بۆتان دابین ئه‌که‌ین به‌ڵام تۆ قبوڵت نه‌کرد له‌بیرته که ئێمه ووتمان خانوو ئه‌که‌ین له سه‌ر سنوور جه‌نابت وتت نا نابێ ئه‌گه‌رێینه‌وه به زویی ،ئایه ما مه گیان ئه و کا ته جه‌ماوه‌رت زیاتر بوو یان ئێستا دیاره هه‌موو لایه‌ک ئه‌م ته‌بایه‌ی ئێوه‌و پارتی پێخۆشه یه‌ک بونی ماڵی کورد ئه‌مرۆ دابین کردنی گشت مافاکانی کورده
ئه‌م ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می یه‌ک ریزی و یه‌ک ده‌نگی کورده دیاره که‌س نایه‌وێ جارێکی تر شه‌ری کورد کوشتن دوباره بێته‌وه .به‌ڵام خۆ ته‌سلیم کردنی جه‌نابیشت به پارتی یان ته‌سلیم کردنی حیزبێکی خاوه‌ن هه‌زاران شه‌هید خاوه‌ن ڕوباری خوێن جۆن توانیت ئاوا به ئاسانی ته‌سلیم به ئیراده‌ی بنه‌ماڵه‌ی بکه‌ی پێمان وایه هه‌تا هاتنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵ جه‌نابتان و یه‌کیه‌ته‌که‌تان خاوه‌ن هێزێکی زۆری گه‌ل بوون . ئێمه وه‌کوو خه‌ڵکی یه‌کیه‌تی توشی شۆک بوین که کاتی جه‌نابت خۆت ئه‌گه‌رایت ماڵ به ماڵ ریکلامت بۆ کاک مه‌سعود ده‌کرد ئه‌ی به‌ڕێزم 31ی ئابت له‌بیر چوو تۆ له ڕانیه ئه‌جیته ماڵی علی نه‌بی ئه ڵێ ی ده‌نگ بده‌ن به کاک مه‌سعوود ئه‌ی به‌ڕێزم کێ علی نه‌بی کوشت!!!!!!!
ئێستاش رۆژانه مه‌سئووله‌کانت ڕه‌خنه له خه‌ڵکی شاری سلێمانی ،بیتوین،پشده‌ر ئه‌گرن ئه‌ڵێن بۆ ده‌نگیان به ی.ن.ک نه‌داوه یان چۆن ده‌توانن نان براویان ئه‌که‌ن ئه‌ی جه‌نابت و مه‌سئوله‌کانت نازانن بۆ ده‌نگیان پێ نه‌داون ،،،،یان کاتێک ئازاد جوندیانی هاوار ئه‌کات ئه‌ڵێ فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌هۆڵ هه‌ڵگری گۆران !! ئه‌ی بۆ له هه‌ڵ بژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار شه‌و تابه‌یانی له که‌ناڵی کوردسات هاواری ئه‌کرد له دژی تانک و تۆپی ده‌ژمن ده‌نگ بده‌ن .بۆ ئه‌و که‌ته ده‌هۆڵ ژه‌نی مام جه‌لال نه‌بوو ،، هه‌ر ئه‌م پیاوه نوسه‌ره گه‌وره نه‌بوو که جاری جه‌ماوه‌ری دا جه‌ماوه‌ری هاندا بۆ ڕاپه‌رین له رادیوی جه‌نابتان
ئه‌مانه هه موو به‌لایه‌ک که‌چی ئه‌مڕۆ به‌ناوی پاکسازی یان جاکسازی خه‌لک ده‌رئه‌که‌ن یان نانیان ئه‌برن
ئائه‌وه‌یه وه‌فای یه‌کیه‌تی بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی .جارێ به‌خۆتانا بچنه‌وه بزانن بۆ له‌و پارێزگایه ده‌نگتان نه‌هیناوه به‌دڵنیاوه پێتان ئه ڵێم جۆنکه یه‌کیه‌تی ته‌سلیمی ئیراده‌ی پارتی بوه له‌هه‌موو بواره‌کان
به‌ڵێ ئیتر ته‌واو ئه‌مرۆ رۆژی گۆرانه پێویسته هه‌موو گه‌ل نه‌ک هه‌ر هه‌وادارانی ی.ن.ک به‌ڵکوو پ.د.ک پاڵ پشتی له گۆران بکه‌ن نه‌یڵن جیتر ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵات،سه‌رمایه ،ژیان قۆرخ بکه‌ن
ئێمه وه‌کوو جه‌ماوه‌ری ،ی.ن.ک جاران به به‌رێز مام جه‌لا ل و سه‌جه‌م هه‌وادارن و مه‌سئوله‌کانی ی.ن.ک ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر زیاتر خه‌ڵک بێزار بکه‌ن به ناوی جێ گۆرکێ یان بیرورای جیاواز ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تریش خه‌لک و جه‌ماوه‌ر دژتان ئه‌بێ و که‌س له‌گه‌ڵ جه‌نابتان نامێنی
ئه‌و کاته ئه‌بێ بجنه‌وه لای پارتی له سوپای رزگاری یان زیره‌ڤانی ناوتان بنووسن
خه‌جاله‌تی گه ل و مێژوو ئه‌بن
13.8.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست