کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


په‌یامێك له‌ مامۆستا یه‌كێتیه‌كانی كفری یه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان

Saturday, 22/09/2012, 12:00




ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆی گۆڕینی به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری به‌ر گوێمان ده‌كه‌وێت وئێمه‌ چاوه‌روان بووین ئه‌و كه‌سه‌ی دیاری ده‌كرێت بتوانێت ته‌كانێك به‌ ئاستی په‌روه‌رده‌ وفێركردن بدات له‌ شاره‌كه‌مان وئێمه‌ش له‌ ده‌رئه‌نجامی ره‌فتاره‌ باشه‌كانی ده‌سكه‌وتی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنین دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ بۆ نێو كایه‌كانی په‌روه‌رده‌ چونكه‌ ئێمه‌ دڵنیاین ته‌نها به‌ ئه‌نجامدانی كاری باش ده‌توانین دۆخی خراپی یه‌كێتی له‌ ناو چینی مامۆستایان باشتر بكه‌ین.

به‌ڵام تووشی شۆك بووین كاتێك ده‌بیستین كه‌ كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شوێنه‌ كابرایه‌كی كۆنه‌ پارتیه‌ ودوور نیه‌ له‌گه‌ڵ پاراستن كاری كردبێت وخزمی نزیكی مه‌لا سه‌عیده‌ به‌مه‌ش ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ژێر فه‌رمانی عوسمانی حاجی مه‌حمود وبه‌رپرسه‌كانی گۆڕان.

بۆیه‌ ئێمه‌ نا ره‌زایی خۆمان بۆ ئه‌و بریاره‌ نابه‌جێیه‌ ده‌ر ده‌بڕین وهه‌مووتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بێ ده‌نگی (گۆڕان وپارتی) له‌ ئاست كاندید كردنی ئه‌و كه‌سه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خاوه‌نی چه‌ندین دۆسێی گه‌نده‌ڵیه‌ وبه‌د ره‌وشتیه‌ كه‌ دوو جار له‌سه‌ر به‌د ره‌وشتی له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌ لێدانی خواردووه‌ وده‌توانن خۆتان سۆراغ بكه‌ن كه‌ رووداوه‌كه‌ چۆن بووه‌ .

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ین ئه‌وكه‌سه‌ دۆسێی گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ وفایلی له‌لای گۆرانه‌كانه‌ وئێمه‌ دڵنیاین كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ویان كاندید كردووه‌ تاكه‌ مه‌رامیان تێكدانی ره‌وشی یه‌كێتیه‌ له‌ ناو شاره‌كه‌ وتاكه‌ مه‌به‌ستیان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی واسته‌ كاری ودانانی خه‌ڵكی نه‌شیاو له‌ پۆسته‌كان ونه‌قڵ كردنی مامۆستایان به‌ ناهه‌قی وده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری قوتابخانه‌كان كه‌ سه‌رجه‌میان دۆخی یه‌كێتی خراپتر ده‌كه‌ن .

بۆیه‌ داواكارین له‌ ئێوه‌ واز له‌و كاره‌ خراپه‌ بهێنن وبگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مامۆستا یه‌كێتیه‌ دڵسۆزه‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی شیاو.

ئێمه‌ پرسیار له‌ ئێوه‌ ده‌كه‌ین ئایه‌ كه‌سێك له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانی كورسیه‌ك ئاماده‌ بێت هه‌تاكو نیوه‌ی شه‌و له‌ماڵی ئه‌م وئه‌و بێت بۆ ئه‌وه‌ی تكای بۆ بكه‌ن فڵان به‌رپرس لێی رازی بێت چۆن ده‌توانی سبه‌ی خزمه‌تكاری هه‌مووان بێت.

ئایه‌ چی مامۆستایه‌ك ئه‌وه‌ قبوڵ ده‌كات وه‌ك پاسه‌وان ومه‌سینه‌ هه‌ڵگری (ع.ح.ج) بێت كه‌ هه‌تاكو دوێنی ره‌فیق حزبی وپیاوی به‌عس وكاری ته‌نها سیخوری كردن بوو به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌وه‌ كه‌چی ئیستا یه‌كێتی كردویه‌تی به‌ كارگێر كۆمیته‌.

ئێمه‌ له‌ سونگه‌ی متمانه‌ بوونمان به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌م په‌یامه‌ بڵاو ده‌كه‌ین وبێ به‌ری خۆمان له‌و ره‌فتار وده‌ستنیشان كردنه‌ ناشیرینه‌ ده‌ده‌بڕین وداواكارین ئێوه‌ به‌دواداچوون بۆ قسه‌كانی ئێمه‌ بكه‌ن وگوێی له‌ ته‌نها یه‌ك دوو كه‌سێ نه‌گرن وخۆتان پاشان بریاری خۆتان بده‌ن وئێمه‌ دڵنیاین كه‌ كاری خراپتری ئه‌و ده‌ستیه‌ دێته‌ به‌رده‌ستان . وبه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێوه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری به‌ره‌و پاش چوونی دۆخی یه‌كێتی له‌ شاره‌كه‌ . به‌بیرتان دێنینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاندیده‌ كه‌ ئێستا كه‌رتی مامۆستایانی له‌ده‌سته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی لیستی یه‌كێتی بوو له‌ كفری چونكه‌ ئێمه‌ دڵنیاین كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆی ده‌نگیان بۆ نه‌دا وته‌نها بۆ پورت شكاندنی یه‌كێتی هانی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و كاره‌ .ئیتر بۆ پێشه‌وه.


مامۆستا یه‌كێتیه‌كانی كفری‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە