لەناو هەشت كوردە دەستبەسەركراوەكەی رۆژئاوای كوردستاندا ئەندامێكی پارتی یەكێەتی دیموكراتیشیان تێدایە
Saturday, 23/10/2010, 12:00
گوشارەكانی رژیمی سوریە لە سەر كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان بەتایبەتی لەمڕۆژانەی دواییدا زیادی كردووە. لە شاری قامیشلۆ یەكیك لە بەرپرسانی، پارتی یەكێەتی دیموكراتیك" پەیەدە" بە ناوی "عیسا ئیبراهیم حەسۆ" لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سوریاوە دەستبەسەر كرا.
ماڵپەری كورد واچ كە چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە سوریە دەكات، ڕایدەگەێنێت كە دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی سوریا داوای لە عیسا ئیبراهیم حەسۆ كردبوو كە سەردانی ئەوان بكات.
بەگوێرەی زانیاریەكان، كاتێك حەسۆ ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر سەردانی دەزگای ناوبراو دەكات، دەستبەسەر دەكرێت. جێی بیرهێنانەوەیە كە، هێزەكانی دەوڵەتی سوریا ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر لە شارەكانی سەرێكانی و دربێسی باشووری ڕۆژئاوای كوردستان، هەڵدەكوتنە سەر ماڵی كوردان و لە ئەنجامدا 8 كەس دەستبەسەر دەكەن. چاودێرانی سیاسی زیادبوونی ئەو گوشارانە، دەگەڕێننەوە بۆ ئەو هاوكاریەو هاوپەیمانییەی نێوان توركیا و سوریا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست