به‌یاننامه‌یه‌ک له خوێندکارانی زانکۆی سلێمانییه‌وه
Saturday, 19/02/2011, 12:00
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک و که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کان ئاگادار بوون ڕۆژی شه‌ممه 19/2 خۆپشاندانێکی هێمنانه له لایه‌ن خوێنداکارانی زانکۆی سلێمانیه‌وه سازکراو تیایدا خوێنداکاران ئامانجی خۆپشاندانه‌کایان به چه‌ند خاڵێک خسته ڕوو و کۆمه‌ڵێک داواکاریان پێشکه‌ش سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و په‌رله‌مان کرد به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆپشاندانه‌که به هێمنی به‌ڕێوه‌چوو رێگری له له که‌ناڵه راگه‌یانده‌کان کرا که بێنه ناو زانکۆ و وێنه‌ی خۆپشاندانه سه‌ربه‌خۆکه‌ی خوێندکاران بگرن ، ئاماژه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه که ئه‌و خۆپشاندانه سه‌ربه‌خۆ بووه هیچ لایه‌نێکی حیزبی و سیاسی له پشته‌وه نه‌بووه به‌لکو ته‌نها ناڕازییه‌کی خوێندکاران بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای هاوڵاتیان و شاری سلێمانی ، ئێمه پێمان خۆشه لێره‌وه ڕاگه‌یه‌نین که له‌گه‌ڵ هێمنی خۆپشاندانه‌که‌دا له لایه‌ن چه‌ند که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندنی حیزبیه‌وه خوێندکاران و خه‌ڵکی شاری سلێمانی به ئاژاوه‌گێر و گێره‌شێوێن ناوزه‌ند کراوه، بۆیه ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ئه‌که‌ین که ده‌درێته پاڵ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی خه‌ڵکی سلێمانی و وه دووباره ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر بێت و به‌ده‌م ئه‌و داواکاریانه‌وه نه‌چن که خوێندکاران خستویانه‌ته ڕوو و داوای لێبووردن نه‌که‌ن ئه‌وا خۆپشاندان له ڕۆژانی داهاتوودا له زانکۆی سلێمانی به‌رده‌وامی ده‌بێت و چونه ناو هۆڵه‌کانی خوێندن ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست