کابینەکەی نێچیروو دەڵاڵەکانی .......

Saturday, 07/07/2012, 12:00





مۆدێلیکی نوێ لە دەسەڵاتە سەیروو سەمەرەکەی کوردستاندا
نێچیروان بەرزانی بۆ دەربازبوون لەو گەندەڵیانەی کەلەکابینەکانی دەسەڵاتی پێشویدا پیادەی کردوو تەخشان و پەخشانی سەروەت وسامانی ووڵاتەکەمانی کردوو هەراجی سامانە سرووشتیەکانی کرد کە دوور لە هەموو بنەمایەکی یاساکانی نێودەوڵەتی ، لەگەڵ سەرهەڵدانی هێزی بەرهەڵستکارو ناڕەزایی جەماوەرو گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەو ڕمانی دەستەڵاتی عائیلە .
بۆدەربازبوون بە خەیاڵی خۆی و ملکەچ کردن بۆ هێزی ئۆپەزەسوون ڕزگاربونیان لە گەردەلوولی گۆرانکاریەکان ، بەناوی چاکسازیەوە ئەمجارەیان هەستا بەدروست کردنی دەلاڵ لە کادرەکانی یەکێتی و کرینیان بە پارەیەکی بەها ، خۆی وەک خاوەنشکۆی ووڵات و دەڵاڵەکانیش وەک فاڵچیەکان ناردوەتە ناو ناوجەکان بۆ مەدح کردنی کابینەی حەوتەم و خۆڵکردنە چاوی جەماوەر .


سەیر لێرەدا ئەوەیە ئێستا ئەودەڵاڵانە کەوتونەتە مەدحی خاوەنشکۆ کەچی دژایەتی کابینەکەی دکتۆر بەرهەمیان ئەکرد . عوسمان شوانی هێناوە وەک ڕاوێژکاری ئابوری خۆی خاوەنی هۆتێل مۆناکۆ لە هەولێروەرگرتنی 4 پارچە زەوی بەنرخ لە نێچر کراوە بەناوی محمدی برایەوە لە مایسی 2012 لەگەڵ وەرگرتنی 900 هەزار دۆلارکەوتوەتە مدح و باس کردنی لەسەر مێزی خواردنەوەی نادیەکان گەران بە هەموو ناوچەکانی هەرێم لەناو کاسبکاران و قوتابیان وڕۆسنبیران .



هێرش موحەرەم کە لە لیستی دەزگای چاودێری دارایی دایە بە 45 ملیۆن دۆلار تاوانبارە لە پرۆژەکانی دەزگای وەبەرهەم هینان ،خانە نشینکرا بەفەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە٧٢٤٦ برواری١٠/١٢.٢٠١١ بۆدەربازکردنی لە محکەمەکردنی خۆی خستە باوەشی نێچیر داخستنی فایلی محکەمەکردنەکەی بەخشینی 2سەیارەی گران بەها  و 4 پارچە زەوی به‌ بڕی 1,200,000 دۆلارلە دوبەی خراوەتە سەر کۆنتۆکەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنەر.



ئەوە جەنابی کاک عیمادیش بووە بە فیلەکەی خاوەنشکۆو هەرگەرمیانوکویستانیتی ،4 پارچە زەوی لە هەولێر بەناوی خزمێکی خێزانەکەی کراوە  , وه‌ هه‌روه‌ها بری 4 ملیۆن دۆلار لە دوبەی لەلایەن سەرباز هەورامیەوە لە حسابی دانراوە. ئەمەیە دەستەڵاتە لەرزۆکەکەی کورد کە تا بینەقاقەیان لە گەندەڵیدا نوقمن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە