تاکی کورد لە هه ڵگری دوو ناسنامەو هه ستی نەتەوەیی
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
زۆربە ی زۆری خەڵکی کورد لە کوردستان دوو زمان دەزانێت، زمانی کوردی دایکی و زمانی دوەمی سەپێنراویش لەلایەن ئه م ووڵاتەی کە داگیرکەری کوردستانه. بەڵام تاکی کورد لەم سێ دەیە ی دوایەدا بە قورساییەکی زۆرەوە ڕووی له هه ندەران کرد، کە ووڵاتی لێگەرساوەی لێبوو بە بەشێکی ژیانی. ووڵاتی دووەم دوای چه ند ساڵێک بە فەرمی ناسنامەی پێڕەوابینی. ئه مه له کاتێکدا کە تاکی کورد له م قۆناغه دەبێتە خاوەن و هه ڵگری دوو ناسنامە و بە لای کەمی چوار زمانی پەیڤیین. زمانی یه کەم سەرەکی و دووەم و سێیه م لە وانە بێ زمانی نەتەوەی سەردەستی ووڵاتە داگیرکەرەکانه و پێویسته بزانرێت، هه روەها زمانی چوارە می نیشتە جێبووش کە هە ر ووڵاتێک بێت، گرنگه.
هه ڵگری دوو ناسنامە واتە هاوڵاتیبوونی دوو ووڵات، کە یە کە میان زۆرەملێیە و دووەمیان هانابۆبردنە. ئه وەی بە لەدایکبووی ووڵاتێک دەناسرێیت کە لەگه ڵ ویستت یەکناگرێتەوە، ئه وەی دیکەش ئه و ووڵاتەیە کە وەریگرتووی هه موو مافێکی هاوڵاتیبوونت پێدەبەخشێت. زۆرجار تاکی کورد تووشی شۆک دەبێ کاتێ کە ڕەگەزی بە یەکێک لە و ووڵاتە داگیرکراوانەوە بناسێنرێت و لێینەبێتەوە، هەر بۆیە خۆی لەوە دەسرێتەوە و رازیە کە بەبێ ووڵات بناسرێت، و ویژدانی هه ستی نەتەوەیی ڕه هابێت. ئەوە گرفتێک نییە کە هه ڵگری چەند ناسنامە و فێری چەند زمان بیت.. چونکە نەتەوە ژێردەستەکان تا بە مافی چارەنووس گەیشتن هه مان کێشەیان هه بووە. بەڵکو کێشە کە لەوەدایە کە دوای هه ڵگری ناسنامەی دووه م و چۆنێتی کارکردن و کاردانەوە لەگەڵ گرفتی ئازارە پەنگخوراوەکان، کە تاکی کورد لەم ووڵاتە و بەکارهێنانی لە کەناڵی پرۆژەی نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی بۆ ئاستێکی جیهانی.
تاکی کورد لەهه ندەران کۆدەبێتەوە، یەکدەگرێتەوە، یا پەرتەوازە دەبێ و پاش ئاوڕدانەوەێک بیر لە ژیان دەکاتەوە. هاوسەری ژیان لێرە دەستنیشان دەکات، یان دەگەڕێتەوە و خێزان پێکدێنێت. کاردەکات بۆ چاکتری بژێو یا زۆرێک لە قۆناغی بۆرژواش هه نگاو بەرەو سەرتریش دەنێن. ئەمانە هه مووی شێوازی ژیانە و ناوەرۆکی دەمانباتەوە ناو بیرکردنەوەێک کە هه زاران گه نج و گه نجینە لە کوردستان دادەبڕێت. ئەوەی دەڕواو دەگات زۆر سەختە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە. لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو پ.ک.ک بە هەوڵێکی زۆر جدیانە توانی کاربۆ گردبوونەوە و ڕێکخستنەوەی ئەو ڕەوەندە پەرتەوازەی کورد لە ئەورەپادا بکاو، دوبارە ئامادەی ناو مەیدانی ناڕەزایی دژ بە داگیرکەرانی، بەتایبەت تورکیا بوەستێنێ و لە ئادیۆلۆژی خۆی بەکاریان بهێنێ. دوای بێدەنگیەکی کاتی، چاکیش لە ئەورەپا لە ڕێی ئۆفیسی دیاریکراو بە داکۆکیکردن لە هه ڵه بجە و ئەنفال ڕۆڵێکی کاریگه ریان گێڕا. لە پاشانیش بزوتنەوەی گۆڕان جارێکیتر هه ڵگری هه مان بانگه واز بوون، بەڵام ئەمجارە دژ بە دەستەڵاتی گه ندەڵی لە هه رێم. ئەم هه وڵانە زۆربەی تایبەت بوون و لە بازنەێکی دیاریکراو دەخولانەوە، سەیر لەوە دایە کە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ئە مریکا و ئەوروپا، لەدوای دامەزراندنیانەوە نەیانتوانیوە هه نگاوێک بەرەو پێش بنێن و لە جێ چه قیوون، تا هه م خەڵکی کورد لە خۆکۆبکەنەوە و هه نگاوێکیش کێشەی کورد لەسەر ئاستی جیهانی بگوازنەوە بۆ چارەسەرێکی ئاشتیخوازانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست