حزبى سیاسى
Saturday, 09/07/2011, 12:00
عمرشاور
لەپێشەكى ئەو نووسینەم پێویستە لەسەرمان بزانین مەبەست لەحزبى سیاسی دا چیدەگەیەنێ؟..
لەكۆمەڵگەدیموكراسیەكاندا، ئەو خەڵكانەى هەمان ڕوانگەو ئامانجیان هەیە زۆرجار یەكدەگرن بۆ نوێنەرایەتى كردنى ئەو خەڵكانەى هەمان بیرو بۆ چوونى ئەوانیان هەیە، گرتنى ئەم ڕێچكەیە بۆ ئەوەیە بتوانن فشارى زیاتر بخەنە سەر بڕیارەكانى حكومەت.
لێرەدا تێدەگەین حزب لەپێناو چى دروست دەبێ. پێویستە لەسەرمان كەوا بەووردى واتاى حزب لێك بدەینەوە لێرەدا چەند پێناسەیەك دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەى لەماناى حزب بگەین: بەگوێرەى فەرهەنگى ڕامیارى: ووشەى پارتى (حزب)توێژەر بەماناى دەستەوگروپ و هاو ڕێباز هاتووەو، بەڕێكخراوێكى سیاسى و كۆمەڵایەتى دەگوترێ كە ژمارەیەك خەڵكى هاو بیرو هاو ئامانج تیایدا كۆدەبنەوە،بەباس و چالاكى بە كۆمەڵ هەوڵى گەیشتن بە ئامانجێك دەدەن، كە چاكسازى كۆمەڵگای بەدواوە بێت. هەروەها ،حزب بەزاراوەى سۆسیالیستى كۆمەڵە خەڵكێكە لەپلەى یەكەمدابەرژەوەندى ئابوورى پێكەوەیان گرێ دەدات بەڕێگاى ڕیفۆرم و شۆڕش هەوڵى چوونە سەر كورسى حوكم دەدەن. بەڵام چەمكى حزب بەمانا كۆمۆنیستیەكەى پێشەنگى چینى زەحمەت كێشەكانە تێكۆشانى لەپێناو ڕیشە كیش كردنى چەوسانەوەیە بەتەواوى شێوەو دیمەنە جیاجیاكانیەوە. حزبى سیاسى بەمانا خۆراواییەكەى تەرزە دەستەو تاقمێكە تێدەكۆشن لەپێناو كۆنترۆڵ كردنى دام و دەزگاكان و سیاسەتى حكومەت لەسایەى ڕژێمە سیاسیە جیاجیاكاندا بەڕاى ئێمەش چەمكى حزب: بریتیەلە كۆمەڵێك كەس كەلەئاستى هۆشیارى بەرزدان بەهۆى هەرزروفێكى تایبەتەوەبێت كۆدەبنەوەو ڕێكخراوێكى سیاسى دروست دەكەن بەمەبەستى پاراستنى بەرژەوەندیەهاوبەش وگشتیەكانى ئەوكۆمەڵەى كەوا بڕوایان بەو ڕێبازە هەیە كە تیایدا كۆبوونەتەوە.ئەمانەش دەستەو تاقمێكى دەست بژێروهۆشیارن وە لەئاستى بەرزى پێگەو شوێنی ناو كۆمەڵگایەكى دیارى كراون وە تواناى لەخۆكۆكردنەوەخەڵكیان هەیە بەمەبەستى لەئەستۆ گرتنى بەرژەوەندیەكانى ئەوكۆمەڵگایەو پاراستنیان دیارە كۆبوونەوەو دەستەو گروپ هەر لەسەردەمى كۆنەوە هەبووە، حزب پێكهاتەیەكە دروست بونى لەپێناو مەبەستێكى بەر فراواندایە .وە ئەو دەستەو تاقمەش تێدەكۆشن لەسایەى ڕژێمە سیاسیە جیاجیاكاندا، وەكۆنترۆڵى داموو دەزگاكان و سیاسەتى حوكمەت دەكەن.كەواتە حزب بە ماناى دەستەو تاقمێك دێت كە هاوبیرو ڕاو هاوئامانج و هەڵكەوتەى كۆ مەڵگایەكن وەپێگەیان دیارو بەرچاوە وە بەبەرنامەیەكى داڕێژراوو تایبەت ڕێكخراوێكى سیاسى دروست دەكەن ئەوەش یان بەجیاوازى بیرو ڕا یاخود لەگەڵ خەڵكانى تردا یان پێویستى كۆمەڵگاوایان لێدەكات كەواڕێكخراوێكى سیاسى دروست بكەن ،بەناوێكەوە كەخۆیان دەیانەوێ كەواتە حزب بۆ گرتنە دەستى جڵەوى حوكمە.بەلام بەداخەوە لەهەریمى كوردستان جەندین حیزب دروست بونە و بەلام بەهۆى نەبونى یاسایەكى رێكوبێك كەبتوانیت كوزارشت لەچۆنیەتى رێكخستنى حیزبى سیاسى بكاتەئەویاسایەى ئەمرۆ لەهەریم كاریى پێدەكریت یاساىژمارە (17) یە ئەم یاسایە زۆر مەتاتەزۆرشتى رون نەكردۆتەوە بۆیە پیویستە یاسایەكى زۆر رونو شەفاف دابریژرێتەوە وەببێتە داكۆكیكاریك لە مافو ئەركى حیزبەكان جێی سەرسووڕمان و داخە كە بە پێچەوانەی تەواوی ئەم یاسایە دژایەتیانەی بەرامبەر بەم حیزبانە دەكریت بۆنمونە بزوتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردوستان بەج یاسایەك وەزارەتى ناوخۆ بۆى هەیە حزبیك لەبەرئەوەى كیشەى ناوخۆیان هەیە مۆڵەتى لێبسێنتەوە ئەمەلەهیج یاسایەك دانیە ئەكرێت وەزارەتى ناوخۆ لەریكەى دادگاوە دان بەلایەكیاندابنێت ئەویش تەنهالە هەڵبژاردنێكى دیموكراسیانەى نیوخۆییدا كە دەكرێت بەچاودێرى لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بكریت وەك وەزارەتى ناوخۆو ئەوپارێزگایەى كە كۆنگرەكەى یان بابلێین هەڵبژاردنەكەى تێدا دەكرێت وەلەگەل ئامادەبونى نوینەرى دادگا كەئەویش دادوەریكى بێلایەنە بۆ چاودێرى هەڵبژاردنەكە سەرهەڵدانى بیرۆكەى هەڵبژادن لەحزبى سیاسیدا.سەرهەڵدان و بیرۆكەى هەڵبژاردن وحزبى سیاسى هەروا لەخۆوە نەهاتووە بەڵكو كۆمەلێك هۆ كار هەبووە بۆسەر هەڵدانیان لە ڕۆژگارى دوورەوە تا بەمڕۆ گەیشتوین. كەدەیان كێشەو گیرو گرفتى ناوخۆت بوونەتە كۆسپ لەبەردەم هاتنەدى هەریەك لەوانە، چونكە هەڵبژاردن درێژە پێدەرى حزبى سیاسیە، وەحزبى سیاسیش زەمینەو ڕێگە خۆشكەرى هەڵبژاردنە كەواتە گەشەو مانەوەیان بەیەكەوە دەبێ لەژێر سایەى كەشو هەوایەكى دیموكراسیدا. بۆیە ئەوحەقەنادرێت نەبەوزارەتى ناوخۆو بەهیچ كەسێك جگە لە بەرنامەو پەیرەوى ئەم حزبە وە سەرجەم ئەندامە راستەقینەكانى خودى حزبەكەنەبێت ئەویش لە كۆنگریەكى ئاشكرادا خۆیان هەڵدەوەشینەوە یاخود تێكەلاودەبن لەگەل لا یەنێكى دیكەدا ئەگەربێنە سەر كێشەى حیزبەسیاسیەكانى كوردستان ئەوە هچ حزبێك نیە لەهەریمى كوردوستان مافى ئەوەى هەبێت كارى سیاسى بكات چونكە هەمویان توشى كێشەو تەكەتولاتو جیابونەوەهاتون بۆیە پێویست دەكات وەزارەتى ناوخۆو دادگاى هەرێمى كوردوستان بەم قەرارەیاندا بچنەوەو ئەم بریارەیان هەڵبوەشێنەوەو داوا لەبزوتنەوەى دیموكراسیخوازان بكەن بەبەشدارى سەرجەم ئەندامە راستەقینەكانى ئەم بزوتنەوەیە كۆنگرەیەكى شایستە لەژیر چاودێرى لایەنە پەیوەندى دارەكان ببەسترێت لەوكۆنگرەیەدا سەرجەم كێشەكانیان چارەسەربكریت ئەگەردادگا بەم شیوەیە سەروەربێت ئەوەبەدڵنیایەوە كارەساتیكى گەورەیە بۆ هەریمى كوردوستان و بۆ پرۆسەى دیموكراسەكە ى وە دادگاو هەمودامودەزگاكانى ئەم هەریمە دەخاتە ژیرپرسیارەوە ئەمەش كارێكى زۆر ناتەندروستەو پێچەوانەى هەمویاساو رێسایەكە دژى بنەماكانى دیموكراسیەتە ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست