کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"خه‌ون .. مۆته‌که‌"ی کاک نه‌وشیروان چی به‌ سه‌رهات؟

Sunday, 14/06/2009, 12:00


به‌ ته‌وس و توانزم نیه‌ به‌‌لێ وا دیاره‌ (خه‌ون- مۆته‌که‌)ی کاک نه‌وشیوران ناوی له‌گه‌ل خۆی بوو، له‌ ناکاوه‌کی لێمان بوو به‌ "مۆته‌که‌" و گوم بوو.
به‌ ئومێدی خوێندنه‌وه‌ی به‌خشی چواره‌می (....مۆته‌که‌)ی کاک نه‌وشیروان، چه‌ند رۆژێ پێشتر گه‌شتێکم به‌ ناو مانپه‌لی (سبه‌ی و رۆژنامه‌) کرد به‌‌لێ دیم ئه‌وانه‌ی پێشتریش نه‌ماون. هه‌مده‌م له‌ مانپه‌لی (رووداو) ئه‌مه‌م خوێنده‌وه‌" نه‌وشیروان خۆی بریاری لادانی یاداشته‌کانی له‌ (سبه‌)ی‌ دا".‌ پاشان ده‌نوسێ گوایه‌ به‌ خواستی تاله‌بانی نه‌وشیروان یاداشته‌کانی خۆی له‌ په‌خش وه‌ستاندوه‌. گه‌ر وابی، ئومێده‌وارم وانه‌بی، ئه‌وا وا چاکه‌ کاک نه‌وشیروان هه‌ر له‌ ئێستا واز له‌ شالاوی"گۆڕان" بێنێ، چونکا هه‌ر گۆڕانی پێ ناکرێ ئه‌وده‌م، به‌لکو مه‌ترسی زۆره‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌م کوردانه‌ی‌ ماوه‌یه‌که‌‌ به‌ شایی و چۆپی‌ "گۆڕان"ێ سه‌رخۆشن بێ ئومێد ده‌بن.
ئه‌وانه‌ی له‌ ململانێی تاله‌بانی- بارزانی به‌ ساغی ده‌رچوبن باش ده‌زانن که‌ ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی تاله‌بانی و بارزانی له‌ هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کان به‌ سه‌ر کوردیان هاورد شتێکی وه‌شاردی نیه‌، و هه‌ر له‌ "یاداشتی"ی نه‌وشیروان نیه‌، ئاگام لێیه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ره‌وشه‌نبیرانی دیش ئه‌م ده‌رد و په‌تایه‌ی بارزانی- تاله‌بانی یان به‌ ره‌نگێ هۆنیته‌وه‌‌، ئه‌مه‌ نه‌بێ که‌ نه‌وشیروان خۆی یه‌کێک بووه‌ له‌ سه‌رانی "شۆرش"، و به‌ "به‌لگه‌ش" روداوه‌کان ده‌گێڕێته‌وه.‌ مانه‌ دژوارتر ده‌ماری بارزانی و تاله‌بانی‌ ده‌پێکێ و له‌ زاریان نایێ بێژن" ئه‌وانه‌ درۆی شاخدارن" یان " ته‌نها بوختان به‌ سه‌رۆکان ده‌که‌ن". له‌ هه‌موی ته‌لختر بۆیان ئه‌وه‌ که‌ نه‌وشیروان ئێستاکه‌ یه‌کێکه‌ له‌ مه‌یدانی کێشمه‌کێشی سیاسی و خه‌لکانی زۆری به‌ دروشمی "گۆڕان" شاگه‌شکه‌ کردوه‌، بۆیه‌ هه‌ر له‌ ئێستارا ‌ ئه‌م کوێخایانه‌ی له‌ مه‌زاگ خستوه‌. به‌ مه‌زه‌نده‌ی خۆم کاک نه‌وشیروان که‌ به‌ هه‌وه‌سی خۆی یاداشته‌کانی په‌خش کردن، له‌ باوه‌ڕ نیه‌ به‌ مگێزی خۆی لایبردبن! (گوایه‌ ئه‌مه‌ی به‌ راوێژی تاله‌بانی ‌کردوه‌، نه‌بادا" گرژی" هه‌لایسینێ).
به‌ کاک نه‌وشیروان ده‌بێژم: ئه‌وان رۆژگارێ له‌ پێناو خێر و به‌رژه‌وه‌ندی کوردان خۆیان له‌ "گرژی و ئاژاوه‌" نه‌بواردوه‌، به‌لکو وه‌کو ئه‌مرۆ که‌ خێریان له‌ شه‌ڕ نه‌بوبێ نه‌یاکردوه‌‌، و که‌ خێریان له‌ شه‌ڕ بوبێ به‌هانه‌یان به‌ تڕۆهای وه‌کی" قوتابی و خوێندکار" و " ژن و ئافره‌ت"یش گرتوه‌.
باوه‌ڕ ناکام که‌س له‌ کاک نه‌وشیروان خاستر تاله‌بانی بناسێ، به‌لێ ره‌نگه‌ به‌ ئه‌گه‌ری براده‌رایه‌تی و "هاوسه‌نگه‌ری خه‌بات" چاوی له‌ گه‌لێ به‌دره‌وشت و خۆپه‌رستی ئه‌م ‌‌کابرایه‌ پۆشیبێ. تاله‌بانی له‌ رووی سه‌ستاری و خۆپه‌رستی و دکتاتۆریه‌ت به‌ بستێکیش له‌ بارزانی کورتر نیه‌، و که‌ له‌ دارایی هات بێمنه‌ت به‌ ره‌نگی وی شاپ له‌ "سکرتێران" ده‌دا. نمونه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ چاوی خۆ دیمان چۆن به‌ دوو وشه‌ی زاری چوار براده‌ری "ره‌گی" له‌ ریز ده‌رکردن و به‌بێ ئه‌مه‌ی تۆزکالێکیش په‌یره‌و و به‌رنامه‌ی "یه‌کیه‌تی" په‌یره‌و بکا.
ئێستاش، وه‌ک من ده‌بینم، گه‌شت گه‌یشتوه‌ته‌‌ دوڕیانێ که‌ تاله‌بانی نه‌وشیروان وه‌ک‌ مه‌ترسی ببینێ و دلنیام خۆ له‌ هیچ فرت و فه‌ندێ نابوێرێ بۆ پارستنی ده‌سه‌لاتی ره‌های خۆی. بۆیه، ئومێده‌وارم، گه‌ر کاک نه‌وشیروان به‌رنامه‌ی دارشتوه‌ بۆ "گۆڕان"، و نه‌خشه‌ی کێشاوه‌ بۆ گۆڕانی ئه‌م میلله‌ته‌ی که‌ به‌ جۆره‌ها ده‌رد و په‌تای هه‌مه‌جۆر سه‌قه‌ت بووه‌‌، ‌هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ بایه‌د بزانێ "شۆرش" دژی دوو بنه‌ماله‌ی بێداد و وژدان ده‌کا که‌ هه‌ر هه‌زاره‌ها چه‌کداریان نیه‌، هه‌ر ده‌زگای پاراستن و سیخوڕی تۆقاندیان نیه‌، هه‌ر سه‌ده‌ها سه‌رخێل و تیره‌ی خائن و کۆنه‌‌جاشیان به‌ پاره‌ نه‌کڕیوه‌‌، هه‌ر‌ به‌ ملیارد دۆلار یان له‌ هه‌گبه‌ نیه‌، هه‌ر داموده‌زگایێ راگه‌یاندنی زه‌به‌لاهیان له‌ خزمه‌ت خۆ وه‌گه‌ڕ نه‌خستوه‌، به‌لکو هه‌زا‌ره‌ها شه‌للاتی و خوێڕی و به‌ره‌لایان له‌ خۆ گرداندوه‌ ته‌نها بۆ ئه‌مه‌ی مرۆڤی خێرخواز و گۆڕانخواز و ئه‌مه‌گداری پی له‌ میان به‌رن.
ده‌ویزم(ده‌مه‌وێ) بێژم که‌ ئه‌مانه‌ی به‌ کۆمه‌کی تاران و توران، و تانک تۆپی سه‌دام، سواری ملی ئه‌م میلله‌ته‌ بوون هه‌ر وا به‌ ئاسانی به‌ "ده‌نگ"ی سه‌رکاغه‌زی "گۆڕانخوازان" واز له‌م ناز و نکۆکیه‌ ناهێنن. بۆیه‌ گه‌ر به راستی به‌ کامی "گۆڕان" ئه‌و ره‌نجه‌ ده‌کێشن، ده‌بێ هه‌ر له‌ ئێستا بزانن چیه‌کتان له‌ چێوه‌ی" گۆڕان" چاندوه‌ و چ په‌یغامێکیان بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ی سته‌مدید دارشتوه‌. سوڕ ده‌زانم "گۆڕان"، گه‌ر روبداش، هه‌رگیز به‌و ره‌نگه‌ نابی که‌ گه‌لێکمان خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینین، به‌لێ سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش، له‌وه‌ته‌ی "گۆڕان" که‌فتوه‌ته‌ سه‌ر زاران ژماره‌یێ زۆر له‌ خه‌مخۆران خه‌ون به‌ راپه‌ڕینێ سه‌رتانسه‌ری ده‌بینن به‌لکو که‌لاکی ئه‌م دوو بنه‌ماله‌ی ده‌ره‌به‌گ و خێله‌کی له‌ بن را هه‌لته‌کێنێ. کاک نه‌وشیروان! ئه‌مانه‌ی ئه‌مرۆ، گه‌ر راست ده‌که‌ن‌ له‌ " گرژی" ده‌ترسێن، دوێنێکه‌ له‌ سه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌کی قه‌لادزێ‌ هه‌زاره‌ها کوردیان له‌ خوێنی خۆ گه‌وزاند. وه‌کی دیش گه‌ر رۆژگارێ راستی روداوان ببێته‌ مایه‌ی" گرژی"، ئه‌وا باش بزانن ئاشتی هه‌رگیز به‌ درۆ و
" ئیتیفاقی ستراتیجی" به‌رناگرێ. کاک نه‌وشیروان! ده‌پرسم: که‌ هه‌لبژاردن دیمایی هات و
" گۆڕان" به‌رێکی لی نه‌هاته‌به‌ر، ئه‌و ده‌می کێ به‌ " به‌ خه‌ون یا مۆته‌که‌"ی جه‌نابت خوێنی ده‌جۆشێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە