کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ بەناو پێشمەرگەیەك

Friday, 22/04/2011, 12:00




دڵنیام ئەو هەموو هێزەى هێنراوەتە سلێمانى زۆر لەتواناى مامە غەفە زیاترەو بگرە سەراپاى هێزى یەكیەتى و غەیرى یەكیەتیشە،بەڵام وەك خۆت دیفاع لەو برادەرەو كۆسرەت دەكەى و دەلێیت ئێمە لەكاتى خۆى هەڵوێستمان دەبێت !!! دەپرسم دەبێ ئەو كاتە كەى بێت بەلاى ئێوەوە، ئەوەتا لەهەولێر نوزەتان لێبراوەو دەسەڵاتى بەرپرسى رێكخراوێكى پارتیشتان نیە، سلێمانیش ئەوە وەزعەكەیەتى پارتى ئاغاتان دەیەوێت لەرێى تالەبانی دەست وقامى ئێوەوە بەدەردى بەندیخانەكەى هەولێرى بەرێ و ئێوەى (خاوەن هەڵوێست ولایەنگرى بەرەى گەلیش !!) وەك دەفەرموویت، تا ئێستا نەك هەر موتەفەریج وتەماشاكەرن بەڵكو لەناو یاریەكەشدان، چونكە من دڵنیام لەو هێزانەى بەناو گیفاراكەى هەولێر!! هاتوون وئەمە شتێ نیە ئەمرۆ نەزانرێ ونهێنیى بێ .
ئیتر نازانم كەى كەرەم دەكەن وئەو خەنجەرى تەنگانەتان بەكاردێنن !! چونكە رۆژ لەوە تەنگانە ترنابێ وئەوەى ئەمرۆش بارزانى وتالەبانى بەسەر گەلەكەمانیان داهێناوە فەرقى نیە وبگرە خراپترو ناخۆشترە لە هەموو ئەو كارەساتانەى بە سەبەبى ئەو دوو خائینە بەسەرمان هاتووە بەدەستى رژێمە درندەكانى عێراقەوە ،ئیتر چاوەرێكردن هیچ بەهانەیەكى نیە و كەنگرو ماستیش وادەى خۆى هەیە !!
ئەگەر مانگ هەڵبێ سەر لەئێوارە دیارە،ئەوەتا كوران و كچانى ئەو میللەتە سوكایەتیان پێدەكرێ بەدەستى حیزبە خائینەكەتان،بەڵام نەخۆتان نەئاغا رووزەردەكەتان(كوسرەت) نەك هەر هەڵوێستان نیە،بەڵكو ئەوە ئێوەن لەسەرزمانى ئاغاكەتانەوە لەكوردسات دەستخۆشى لەسەركوتكردنى ئازادیخوازانى ئەمرۆى كورد دەكەن ،دڵنیابن بەو هەڵوێستەتان بۆ دواجار خۆتان خستە زبڵدانى مێژووەوە و رووى راستەقینەى ئەو ئاغا مونافیق وئینتهازیەتان بۆ میللەت ئاشكرابوو،چونكە ئاغاكەتان تائێستاش لەبەر قاپى مەسعودى دكتاتۆر بۆ وەرگرتنەوەى پۆستە لەدەستچووەكەى لەچاوەروانى گۆدۆدایە !! ئیتر ئەو چاوەروانیەى تۆ باسى لێوەدەكەى كەهەڵوێستى تیا بنوێنن گوزەشت ومەحاڵە بێتەدى !!!! جارێكى تریش ئەو ناماقولیانە مەكە چونكە بۆ مەقامى ئاغاكەت خراپە لاى مەسعودى فەرماندەتان !!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە