کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سیستمی ته‌ندروستی و نه‌هامه‌تیه‌كانی

Monday, 22/10/2012, 12:00




سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆلیژی په‌رستاری زۆر خۆشحالبووم، وام بیرده‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وه‌چه‌یه‌ك له‌و كۆلیژه‌ ده‌رده‌چن و كار ده‌كه‌ن له‌ بواری ته‌ندروستیدا و گۆرانیكی باش به‌سه‌ر ئه‌م سیستمه‌ ته‌ندروستیه‌ شه‌ق و شره‌ی ئیستاماندا دیت و ئه‌و چینه‌ی كه‌ بالاده‌سته‌ له‌ناو سیستمی ته‌ندروستی هه‌ریَمه‌كه‌ماندا كه‌ بریتیه‌ له‌ دكتۆره‌كان ده‌سه‌لاتیان كه‌م ده‌بیته‌وه‌ و ئه‌و پیشیلكاریانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ مافه‌كانی چینه‌كانی غه‌یری خۆیان نامینیت و سیستمی ته‌ندروستیمان وه‌ك سیستمی ته‌ندروستی ولاتانی پیشكه‌وتووی لیَدیَت و ئاستی به‌ریوه‌بردنی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی و نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ر و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی كوردستانی باشوور به‌رز ده‌بیته‌وه‌ وه‌ك ده‌زانین له‌ ئیستادا سیستمی ته‌ندروستیمان له‌ بواری به‌ریوه‌بردندا سفره‌ و پۆسته‌ گرنگه‌كان زۆربه‌ی زۆری داموده‌زگاكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ر له‌ وه‌زیره‌وه‌ هه‌تا به‌ریوه‌به‌ریكی كارگیری پریه‌تی له‌ كه‌سانی نه‌شیاو كه‌ كاری گرنگ و هه‌ستیار و چاره‌نوسسازیان پئ سپیردراوه‌ .
وه‌ك وتم ئه‌م بیركردنه‌وه‌ گه‌شبینانه‌یه‌م زۆر خۆشحالی كردبووم ، به‌لام دواتر له‌گه‌ل ده‌رچوونی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك له‌و كۆلیژه‌ (كۆلیژی په‌رستاری) ئه‌وه‌ی ده‌مبینی له‌ ناوه‌ندی ته‌ندروستیدا ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ له‌ خه‌یالمدا دروست بوبوو و بیرم لیده‌كرده‌وه‌ به‌لكو به‌داخه‌وه‌ له‌گه‌ل ریزی بی پایانم بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی ئه‌و كۆلیژه‌ سیستمی ته‌ندروسی هیچ تازه‌گه‌ریه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینی و هیچ پیشكه‌وتنیكی نه‌كرد و هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه‌ سه‌قه‌ت و دواكه‌وتوو.
دواتر له‌گه‌ل ده‌ست به‌كاربوونی یه‌كه‌م به‌ریوه‌به‌ر له‌ ده‌رچوانی ئه‌و كۆلیژه‌(كۆلیژی په‌رستاری) له‌ سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ دیسانه‌وه‌ به‌ گه‌شبینیه‌وه‌ روانیمه‌ ئه‌و روداوه‌ و به‌ ده‌ستكه‌وتیكی گه‌وره‌م زانی بۆ چینه‌كانی غه‌یره‌ دكتۆر و زۆر پیَی خۆشحال بووم و له‌ زهنی خۆمدا ده‌مگوت سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ كه‌سیكه‌ دكتۆر نیه‌ حه‌زی له‌ ده‌سه‌لات و پله‌ و پایه‌ و پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ بیت و شاره‌زایه‌ له‌ بواری به‌ریوه‌بردن و له‌خوا به‌زیاد بیت ماسته‌ریكی به‌ له‌قه‌له‌ق ته‌واوكردوه‌ به‌ دلنیاییه‌وه‌ له‌ به‌ریوه‌به‌ره‌كانی پیش خۆی باشتر ئه‌بیت، به‌لام دوباره‌ توشی شۆك بومه‌وه‌ چونكه‌ به‌ تیپه‌ربوونی كات ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م به‌ریزه‌ زۆر زۆر له‌وانه‌ی پیش خۆی خراپتره‌ ، وا ده‌زانیت به‌ریوه‌بردن ته‌نها بریتیه‌ له‌وه‌ی به‌یانیان كه‌ هات بۆ ده‌وام چه‌ند كه‌سێك دوای خۆی بخات و به‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌دا بگه‌رێت و قاوقیژ بكات به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سیكدا و گرنگترین كاری رۆژانه‌ی مراعات و دلراگرتن و گویرایه‌لیكردنی خه‌بیسترین كه‌سی سه‌نته‌ره‌كه‌ بێت كه‌ به‌رپرسی به‌شێكی گرنگه‌ ‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌دا و كۆكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌ملا و له‌ولا و ناردنی بۆ عیاده‌كه‌ی هه‌تا كاكه‌ دكتۆرگیان عیاده‌كه‌ی قه‌ره‌بالغتر بیت ، وه‌ وه‌زیری ده‌سته‌راستی كه‌سیكی ژنانی لوسكه‌له‌ی نه‌زان بیت.
كه‌واته‌ خه‌مخۆرانی سیستمی ته‌ندروستی هه‌تا سیستمی ته‌ندروستی هه‌ریمه‌كه‌مان خاوه‌نی به‌ریوه‌به‌ری وه‌ك ئه‌م داده‌یه‌ بیت كه‌ نه‌ له‌ به‌ریوه‌بردندا شاره‌زان و نه‌ له‌ تعاملدا له‌گه‌ل كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌راندا و نه‌ له‌و ماسته‌ره‌ی كه‌ ته‌واوی كردووه‌ هه‌تا وه‌زیری ته‌ندروستی بالپشت و هانده‌ری ئه‌م جۆره‌ به‌ریوه‌به‌رانه‌ بیت ئه‌وا به‌ته‌مای به‌ره‌وپبشچوونی ئه‌م سیستمه‌ مه‌بن و فاتحه‌یه‌ك به‌سه‌ر گیانی بیرۆكه‌ی سیستمی ته‌ندروستی هاوچه‌رخ و پیشكه‌وتودا بخوینن و له‌ بیریكه‌ن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە