زانکۆی کوردستان-هه‌ولێر له‌قه‌یرانی ئه‌کادیمی ‌دایه

Sunday, 05/12/2010, 12:00



زانکۆی کوردستان-هه‌ولێر زانکۆیه‌کی حكوومیه‌، ساڵی 2006-2007 کرایه‌وه‌. زانکۆی کوردستان له‌سه‌ر په‌یره‌وی سیسته‌می بیانیه‌و خوێندن له‌هه‌موو به‌شه‌کان به‌زمانی ئینگلیزیه‌و زۆربه‌ی پرۆفیسۆره‌کان بیانین. له‌سه‌ره‌تای کرانه‌وه‌ی ئه‌م زانکۆیه‌پرۆفیسۆری له‌سه‌ر کار لادراو پ.عه‌باس وه‌لی که ‌سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی زانکۆ بوو، ئه‌و زۆر هه‌وڵیدا زانکۆی کوردستان بکاته‌زانکۆیه‌کی نێوده‌وله‌تی به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو چونکه‌له‌زۆر لاوه ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌کرد تا کار گه‌یشته‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کار لابدرێ. پاش ئه‌وه‌جه‌نه‌راڵێکی عه‌سکه‌ری هيزه‌كانى ناتۆ کرایه‌سه‌رۆکی زانکۆو ئه‌میش پاش ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر کار لادرا. دوای ئه‌ویش پ.سیروان بابان کرایه‌سه‌رۆکی زانکۆ که‌ تا ئێستا ده‌ست به‌کاره‌. ئه‌وه‌ی من لێره‌ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئه‌و قه‌یرانه‌ئه‌کادیمیه‌یه‌که‌قوتابیانی زانکۆی کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕن له‌حاڵی ئێستادا‌‌‌‌چونکه‌باجی ئه‌م قه‌یرانه‌بێگومان قوتابیانی زانکۆی کوردستان به‌تایبه‌تی و ئاستی خوێندن له‌هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی ده‌یده‌ن.
دوای ده‌ست به‌کاربوونی پ.سیروان بابان ره‌وتی خوێندن به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گۆڕا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تاکڕه‌وی حوکم و بڕیاره‌کانی پ.بابان له زانکۆدا. یه‌که‌م کاری پ. بابان که‌تێکرای مامۆستاکانی تری شۆک کرد ده‌رکردنی یه‌که‌م مامۆستابوو به‌ناوی Daniel Wolk له‌به‌شی سۆسیۆلۆجی. ئه‌و مامۆستایه‌ش به‌جۆرێک ده‌رکرا، پێی وترابوو که‌له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێردا پێویسته‌هه‌رێمی کوردستان به‌جێ بێڵێ و هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيش له‌باره‌ى ده‌ركردنه‌كه‌نه‌درا نه‌بۆ مامۆستاكه‌نه‌بۆ قوتابييان، به‌کورتی هێزێکی سیاسی له‌پشت بریاره‌که‌ی پ. بابان هه‌بوو هه‌ر ئه‌و هێزه‌شه‌وا له‌پ. بابان ده‌كا راست و چه‌پ نه‌بينێ, نه‌حيساب بۆ ليژنه‌ى مامۆستايان نه‌بۆ دوو ياريده‌ده‌ره‌كه‌ى بكا. دوای ئه‌وه‌ى پ.بابان له‌ده‌ركردنى يه‌كه‌م مامۆستا سه‌ركه‌وتوو بوو، ئیتر کۆمه‌ڵێک مامۆستای ترده‌رکران و زانکۆیان به‌جێ هێشت. Chriss Whitney مامۆستا له‌به‌شی ئینگلیزی تۆمه‌تێکی خرایه‌پاڵ، غرامه‌یه‌کی زۆرى خرايه‌ پاڵ له‌لايه‌ن محامى زانكۆ: گۆڤه‌ند بابان به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى بابه‌تیکی له‌سه‌ر زانکۆی کوردستان‌نووسیبوو له‌ماڵپه‌ڕێک، بۆیه‌له‌ترسی غرامه‌کردن زانکۆی کوردستان‌ ی به‌جێ هێشت. Josh مامۆستا له‌به‌شی ئینگلیزی زانکۆی ی به‌جێ هێشت چونکه‌ده‌مه‌قاڵیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی زانکۆ کردبوو پ. بابان پێی گوتبوو ده‌بێ داوای لێبوردن بکا و داواکه‌ش له‌زانکۆ ڕابگه‌یه‌نرێ، ئه‌میش ڕه‌تی کرده‌وه‌و زانکۆی جێهێشت.
من نامه‌وێ چیڕۆکی هه‌موو مامۆستا ده‌رکراوه‌کان بگێڕمه‌وه‌چونکه‌نامه‌وێ ڕوخساری تاکه‌که‌سێکتان نیشان بده‌م چونكى نموونه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌تى له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌گرن ده‌گمه‌ن نيين به‌ڵكو به‌زه‌قیی له باره‌گاکانی حیزب و ‌ناو لاپه‌ره‌ى مێژووى چيرۆكى شۆرشه‌شكست خواردووه‌كانمان ديارن. به‌ڵکو ده‌مه‌وێ دواڕۆژی نزیکه‌ی 500 قوتابی بخه‌مه‌به‌رباس که‌جێی هه‌ڵوه‌سته‌کردن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌. ڕه‌خنه‌کانی من ته‌نها له‌ئاست خه‌مخۆریمه‌بۆ زانکۆ که‌شوێنی هیوایه‌بۆ هه‌موومیلله‌تێک له‌عه‌سری عه‌وله‌مه‌دا‌، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌به‌ڵکو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، یاخود سه‌رۆکی فه‌خری زانکۆی کوردستان به‌رێزنێچیرڤان بارزانی به‌ئاگا بێنه‌وه‌له‌ئاست ئه‌و قه‌یرانه‌ئه‌کادیمییه‌. له‌وه‌ته‌ی پ.بابان پۆستی سه‌رۆکی زانکۆی پێدراوه‌ تا ئێستا يانزه‌ مامۆستا زانکۆیان به‌جێ هێشتووه يا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و فشارانه‌يان قبوول نه‌كردووه‌, یانیش ده‌رکراون‌که‌ئه‌مانه‌ن: Karie Pieczynski , Josh, Dirk, Chriss Whitney, Tom Towey, James Dingley, .Francessca, Daniel Wolk, John Cross Robert Dobler, Sheila Simpkins,. جگه‌ له‌مانه‌ به‌شی سۆسیۆلۆجی زانکۆی کوردستان ئێستا ته‌نها یه‌ک مامۆستاى هه‌یه‌و ئه‌ویش له‌کۆرسی دووه‌م ئیجازه‌وه‌رده‌گرێ. ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مامۆستاکانی زانکۆی کۆردستان مامۆستای شاره‌زانین و تاکم شتێکیش که‌مامۆستاکانی تری هێشتۆته‌وه‌و بێده‌نگ کردووه‌مووچه‌‌زۆره‌کانیانه‌که‌له‌نێوان 3000-7000 دۆلاره‌.
من ده‌پرسم بۆ ده‌بێ به‌شى ئێمه‌ى كورد هه‌ر ئه‌وه‌بێ؟ بۆ هه‌ر ده‌بێ ئه‌وه‌ی له‌پێیه‌ک له‌خه‌ڵک به‌رزتربێ حیزبیی بێ؟ بۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عی حیزب بێ تاک ڕه‌و و خۆپه‌رست بێ؟ من گله‌یی له‌پاسه‌وانيكى به‌ر ده‌رگاى مالَه‌مه‌سئوليك ناكه‌م ئه‌لَقه‌له‌گوى, ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ چاوه‌رێی فه‌رمان, شتيك شك نه‌با جگه‌له‌ چه‌مكى هێز و تفه‌نگ تا مانه‌وه‌ى گه‌وره‌كه‌ى (كه‌مانه‌وه‌ى خۆیه‌تى) پێ مسۆگه‌ر بكا. ئه‌سه‌ف له‌كه‌سێكه‌خۆى به‌ئه‌هلى مه‌عريفه‌و قه‌لَه‌م دابنێ و له‌پشت قه‌ڵَه‌مه‌وه‌, خه‌نجه‌ر به‌ده‌ست كاغه‌ز بدرێنێ, له‌پيناو ره‌گ داكوتانى خهۆى ده‌يان كه‌س له‌ره‌گ هه‌لَكه‌نێ. له‌پاى مانه‌وه‌له‌ده‌سه‌ڵات ئايينده‌ى 500 قوتابى بخاته‌لاوه‌. زۆر حه‌یفه‌چه‌مکی هێز له‌زانکۆ به‌کاربێ له‌جیاتی زمانی گفتوگۆ و له‌یه‌ک گه‌یشتن. شتێکی ئاساییه‌ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تێک حیزبێک وه‌ری بگرێ پاش ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن توانی ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ به‌ڵام مه‌رجه‌عییه‌تی حیزبی له‌زانکۆ و قوتابخانه‌يه‌کجار مه‌ترسیداره‌له‌لای چینی ئه‌کادیمی. له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر زانکۆی کوردستان به‌و ئاراسته‌یه‌بروا ئه‌وا له‌قه‌یرانێکی ئه‌کادیمی گه‌وره‌دایه و ده‌بێ بڵێین: "ئومێدی سه‌ر له‌سه‌ر ده‌رکه‌ن ئه‌وانه‌ی ڕاست و ڕووناکن، "‌.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە