له سه‌ر ئه‌م نووسینه، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتیی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه ده‌کات
Thursday, 10/09/2009, 12:00
له سه‌ر ئه‌م نووسینه‌ی خواره‌وه، که له سه‌ر دوو پیاوی ئازاد جوندیانی (موه‌فه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌یی و توانا ئه‌حمه‌د) بڵاومان کرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو 12/ 9/ 2009 توانا ئه‌حمه‌د ناسراو به شێخ نه‌بی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێری یه‌کێتیی، به سه‌رخۆشی ته‌له‌فون بۆ ئاسۆ جه‌مال موختار، برای که‌مال جه‌مال موختاری به‌رپرسی کوردستانپۆست ده‌کات. (ئاسۆ ته‌نها برای که‌ماله و په‌یوه‌ندییه‌کی به کوردستانپۆسته‌وه نییه، به‌ڵکو کارمه‌ندی که‌ناڵی KNNه، له‌و ته‌له‌فونه‌دا به زمانی بازاڕییانه جنێوی پیس و ناشرین به هه‌ردووکیان ده‌دا، ته‌نانه‌ت جنێوه‌کانیش که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ر گرده‌که‌شی گرته‌وه، که ئێمه به جوانمان نه‌زانی لێره‌دا ئه‌وه‌ی له ناو ده‌می ئه‌و که‌سه‌وه هاتۆته ده‌رێ بینووسینه‌وه، به‌تایبه‌تیی له کاتێکدا که ده‌سه‌ڵات کۆنگره و سیمینار ده‌گرن و له بڵاوکراوه‌کانیاندا باس له زمانی زبر ده‌که‌ن، که‌چی خۆیان و له زاری گه‌وره‌ترین به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنیان هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن و زمانی جنێو به‌کارده‌هێنن، ئه‌و جنیو و قسانه ده‌چنه خانه‌ی تیرۆره‌وه، که پێی وایه به‌وه ده‌مانترسێنێ، که له کۆتایی جنێوه‌کانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی راگه‌یاندنی یه‌کیتییدا به‌وه کۆتایی پێهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی بمانترسێنی تا نووسینه‌که لابه‌رین، هه‌ڕه‌شه ده‌کات، ده‌ڵێ تۆڵه‌تان لیده‌که‌مه‌وه، بۆیه ئێمه پاش ئه‌وه‌ی به نووسینه‌که‌دا چووینه‌وه، که‌مێک هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی ناو نووسینه‌که‌مان چاککرد، ناوی (بووکه‌شووشه)مان بۆ تایتڵه‌که زیاد کرد، به باشمانزانی بۆ جارێکی تر ئه‌و نووسینه بخه‌ینه‌وه ڕووپه‌ڕی ماڵپه‌ڕه‌که و دایبنێینه‌وه:
*******************************************************************
بووکه‌شووشه‌کانی جندیانى! ماڵى كێ لە شوشەیە؟
دەمێكە هەندێ لە پیاوە دز و جەردەكانى بەردەم تەنورى ئازاد جندیانى و هەر بە فیتى جندیانى كەوتونەتە هەڵرشتنى بوختان و درۆى زڵ زڵ هۆنینەوە دژ بە هەڤاڵە تێكۆشەرەكانى دوێنێ و بە خاوه‌ن هەڵوێستەكانى ئه‌مڕۆ، مەبەستی من ئەو هەڤاڵانەیە كە ئەمرۆ لە لیستى (گۆران)دا كاردەكەن و درێژە بە خەباتى پێشوى خۆیان لەوێدا دەدەن، نەك مانەوەیان لەناو یەكێتیدا، ئەو یەكێتیەى، كە ئێستا له هه‌موو شتێک ده‌چێ، تەنیا لە حیزب ناچێ، بەڵكو بۆتە كۆمپانیاییەكى بازرگانى و دیوەخانێكى گەورەى جەلال تالەبانى.
ئەو كەسانەى، كە جندیانى و پیاوەكانى لە كەناڵە راگەیاندنه‌کانی خۆیان لەسەرییان دەنووسن و دەڵێن: ئەگەر بیان ویستبایە وەك جندیانى و نموونه‌کانی تر‌ى به بێ موڕاڵیی و خیانه‌تکاریی ئەوانه هەڵسوكەوتیان بكردبایە، ئێستا وەك ئەوان جەلال تالەبانى غەرقى پارە و ئیمتیازى دەكردن، بەڵام ئەوانە ویژدانیان قبوڵ نەكرد، که دژى رێبازى شەهیدان هەڵسوكەوت بكەن و دواى دەسكەوتى شەخسى بكەون.
لە رۆژنامە رووزەردەكەى راگەیاندنى یەكێتى (كوردستانى نوێ) چەند كورتە نووسینێكى بێ بنەما و كاڵوكرچم بینى، كە لەلایەن (دختۆر موفەق دەرگەلەیى) و (شێخ نەبى كە لەم دووساڵەی دواییدا ناوى خۆى ناوە توانا) نووسرابوون دژ بە هەڤاڵانى كۆمپانیاى وشە. یەكێك لە ناونیشانى نووسینەكان به ناوی (ماڵى كێ لە شوشەیە) لەلایەن پیاوەكانى جندیانى نووسرابوو، بۆیە منیش بەباشم زانى بە هەمان ناونیشان وەڵامى ئەو دوو نووسەرۆكە بدەمەوە و په‌یامێكیشیان ئاراستە بكەم، كە چیتر خۆیان لە قەرەى نووسین وخۆدەرخستن نەدەن، ئەگینا بۆیان دەسەڵمێنم، ئاخۆ ماڵى كێ لە شوشەیە! بۆ هەمان مەبەست لێرەدا ئاماژە بە هەندێ لەو گەندەلیانە دەدەم كە پیاوەكانى جندیانى بە هۆیەوە گەڕ و لەڕ بوونە و لەلایەن كادیرانى حیزبەوە بەو دووكەسە دەوترێ (مەیمونە دز و پاشه‌ڵ بە دەرەوه‌كانى ئازاد جندیانى) لەوانە:
با یەكەم جار بێینە سەر ملى رووتى دختۆر موفەق: ئەم موفەقە، كە ناوى خۆى ناوە دکتۆر، ئەسل و ئەساسى نییە، بڕوانامەیه‌کی تەزویڕى له گیرفاندایه، که‌سێکی ئاست نزمی نه‌خوێنده‌واره، ئه‌گه‌ر گوێ له ده‌م و گوفتاری بگری، ئه‌وسا ده‌زانی ئاستیی خوێنده‌واری ئه‌م کابرایه له کوێدایه، نه‌ک شایسته‌ی دکتۆرا، به‌ڵکو بڕوانامه‌ی سێی ناوه‌ندیشی به گومانه‌وه ده‌ده‌یتێ، ده‌ڵێن گوایە لە یەكێتى سۆڤیەتى پێش‌و خوێندویەتى، که‌چی وه‌ک براده‌ره‌کانی و ڕووسیزانه‌کانیش ده‌ڵێن: زمانی رووسیه‌که‌ی زۆر وێرانه، جگه له‌وه‌ش موه‌فه‌ق لە روسیا دیارە ، که خەریكى چی بووە و چیكردوە و بە چى ناسراوبووە، ئه‌گەر پێویستى كرد لە نووسینێكى تردا باسى لێوەدەكەین.
ئه‌م دکتۆره موه‌فه‌قه، چووه سوید له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه، له‌وێش بێتوانایی خۆی پیشان دا (باسی ژیانی له سوید با براده‌ران دیکه باسی بکه‌ن)، كە هاتەوە كوردستانیش بە واستە كرا بە مامۆستاى بەشى راگەیاندن لە زانكۆى سلیمانى و دوایش بووه سەرۆكى بەش و لەوێشدا بە سوكترین مامۆستا دەژمێردرا و هەزار و یەك لەزمەى هەیە ئەوەشیان با بۆ نووسینى داهاتوومان بێ.
ئەو موه‌فه‌قه، که له کاره‌کانییدا ناموه‌فه‌ق بوو، هەر بەواستە (سەیارەیەكى ئەڤەلۆنى) لە جەلال تالەبانى وەرگرت، بەو سەیارەیه، دواى دەوام و لەناو دەوامدا، هه‌ندێ ئافه‌رتی سووک و به‌دڕه‌وشتی بۆ ناو ئەو شوقەیە ده‌برد كە بەناوى مامۆستا وەریگرتبوو لەبەرامبەر (مزگەوتى حوسینیە) تا ئێستاش تەسلیمى زانكۆى نەكردۆتەوە، یا دەیبردن.
لە سلیمانى زەوى پێدرا و دوایش خانوى دروست كرد، ئێستا خانوەكەى داوە بەكرێ.
لە هەولێر بەهەمان شێوە زەوى وەرگرت وپارەى بۆ دروستكردنى خانوو وەرگرت وئ ێستا ئەو خانوەشى داوە بەكرێ.
لە گوندەكەشیان بەهەمان شێوە ڤێلاى بۆ شەوە سورەكان دروستكردوە.
لە شەنگل بانەش كابینەیەكى دائیمى لەسەر حسابى جەلال تالەبانى وه‌رگرتووه.
ئەمە مشتێكە لە خەروارێك و ئێستا بەناوى مستەشارى راگەیاندن لە بەغدایە لاى جەلال تالەبانى و مانگانە دوو عەلاگە دۆلار زیاتر وەردەگرێ و بەبێ ئەوەى بزانى یەكێتى ئێستا حیزبە یا رێكخراوى سیاسیى. ئەو دختۆرە هەندە سوك و بێشەخسیەتە لە ماوەى رابردوو جارێك (ئەرسەلان بایز) و جارێكیش (سعدى پیرە) بە توندى وخۆ توڕەكردن پییان ووتبوو تۆ چیدەكەى لێرە و كەى تۆ هى ئەوەى مستەشار بیت و بڕۆ بۆ هەولێر و بۆ خۆت مووچەكەت وەربگرە و چیتر ئێرەش ناشیرین و سوك مەكە.
ئێستا كاتى ئەوەیە بنیشینە سەر پشتى گەچراوى (شێخ نەبى) كە جندیانى ناوى ناوە توانا .
ئه‌م شێخ نەبىیه لە ژیانیدا یەكێتى نەبووە، لە گوندەكەى خۆیان، ناویان ناوە (شێخ چرمن).
جندیانى كە بووە لێپرسراوى مەلبەندى شەشى سۆرانى كۆن، ئه‌م شێخ نه‌بییه‌ی كرده كارمەندى ئیدارە و دوایش کردی به ژمێریار و ده‌ستی واڵابوو بۆ دزى كردن.
كە جندیانى لەوێ دەركرا، له‌گه‌ڵ خۆیدا بردیە ناو فەرماندە و لەوێش جاسوسى بۆ دەكرد.
پاشان لەگەل خۆى بردى بۆ رێكخراوە دیموكراتیەكان، لەوێشدا (مەلا بەختیار) دەریكرد، ئیتر ئه‌م نەبییه‌ی لەگەل خۆیدا برد بۆ راگەیاندن. قسه زۆر له‌سه‌ر شێخ نه‌بی چرمن ده‌کرێ و گه‌لێک گومانی له سه‌ره، که بۆچی وه‌کو کلکی ئازاد جوندیانی هه‌میسه به‌دوایه‌وه بووه.
شێخ نەبى ئەگەر جندیانى لەپشت نەبێ، ئه‌و توانایه‌ی نییه، که یەك دەزگا وەرى بگرێ و نایانەوێ چونكە ئەو نەبیە، لە هەموو رووێكەوە بێ توانا و ریسوا و زمانپیسه، هه‌ر قسه‌یه‌ک له ده‌می دێته ده‌ره‌وه، قسه‌ی بازاڕیی و سه‌رشه‌قامییه
ئەم نەبیه بێتوانایه، كە خاوەنى ئەو مەعدەنەیە، که‌چی سودمەندە وەك خانوویه‌کى لەسلیمانى هەیە بەكرێ داویەتیە بنكەیەكى ئاسایش لە گەرەكى (ئۆمەرەكوێر).
خانویه‌كێ لە هەولێر هەیە و بەكرێ داوە، كەچى مانگانه‌ش وه‌ک که‌سێکی بێ خانوو (18) وەرەقەی كرێ خانوو وەردەگرێ.
هه‌روه‌ها سەیارەیەكى تیپى زەیتونى وەرگرت و پاشان فرۆشتى و ئێستا مۆنیكایه‌کیان بۆ كڕیوە.
لە گوندەكەیان کێڵگه‌یه‌کی دروستكردوە لەگەڵ یەك خانوو.
ئێستاش سكرتێرى رۆژنامەنووسیە له‌لاى (عیماد ئەحمەد) و لەوێشدا كارى دزى وجاسوسیكردنە بە سەر (دكتۆرى نورى و محەمەد خۆشناو) و تێکڕا به سه‌ر ئەنجومەنى وەزیرانه‌وه.
جا خوێنەرانى بەرێز كێ ماڵى لە شوشەیە؟!جندیانى وپیاوەكانى یا ئەو هەڤاڵانەى لە گۆرانن؟خۆ هیچ نەبێ ئەوانەى ناو گۆران تێكۆشەرن وماندون بۆ كوردایەتى بەڵام ئەوانە لەوەتەى هەن بە ئازاد جندیانیشەوە ڤایڕۆسن بۆ یەكێتى وكوردایەتى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست