کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌بجه/ 16/3 مۆرێکی ڕه‌شه‌ به‌ ناو چاوانی دوژمنانه‌وه‌

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


هه‌ڵه‌بجه‌م ئیلهامی شیعرو
تۆی مه‌نزڵگای ڕۆشنبیران
بۆیه‌ دوژمنی گه‌لی کورد
وه‌كو وه‌حشی تاریکستان
گوێ ی نه‌دایه‌ گه‌وره‌و بچوك
بێ جیاوازی هه‌مووی خنکاند
به‌ڵام نه‌یانتوانی بتسڕنه‌وه ‌
ناوو شێوه‌ت له‌ ناو دڵمان
هه‌ر تۆی ده‌نگی دلێری کورد
چقڵی دوو چاوی دوژمنان
تۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
به‌سه‌رهاتی له‌ گشت جیهان
هه‌ر تۆی جینۆساید کراوو
هێرۆشیمای کوردوستانی
به‌ڵام داخه‌که‌م ئێمه‌ی کورد
نه‌مانتوانی
بتکه‌ینه‌ باخچه‌ی ئه‌وین و
پڕ سمبوڵ ودنیای جوانی
ئه‌و کاته‌ی خۆرت ئاوا بوو
که‌وته‌ ڕێ سۆمفۆنیای خه‌زان ‌
بۆ مه‌نزڵگای ئه‌شقی پاکت
به‌ کویرانه‌ به‌ره‌و ڕوت هات
شه‌پۆلی به‌زیوی دوژمنان
به‌ قه‌د ڕێزی شه‌هیدانت
له‌ ڕۆژی کیمیا بارانت
به‌ قه‌د زۆری دانیشتوانت
تێکڕای پیرو لاوو جوانت
به‌ قه‌د باخ و شاخه‌کانت
به‌ قه‌د به‌رزی باڵامبۆکه‌ت
به‌ قه‌د گشت کوچه‌و کۆڵانه‌که‌ت
به‌ قه‌د کۆرپه‌ی به‌ر مه‌مکو
به‌ قه‌د ته‌رمی دایك و باوکو
به‌ قه‌د گوڵ وخونچه‌و خه‌زانی
هه‌موو شه‌هیدانی شاره‌که‌ت
له‌ لام جوانی تۆ پیرۆزی
به‌ قه‌د هه‌موو پیرۆزی یه‌کان
تۆی ده‌سته‌ خوشکی قه‌ره‌داخ و
بالیسان و ئه‌نفاله ‌کان
بونی ئه‌م ڕۆژه‌ی گه‌لی کورد
ڕه‌نجی ئێوه‌ی دڵ برینه و ‌
مایه‌ی خوێنی شه‌هیدانت
به‌ڵام ئاخ بۆ نه‌مانتوانی
بتکه‌ینه‌ بوکێکی شۆخ و
گشت جیهان بێته‌ سه‌ردانت
بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن نه‌توانێ
هه‌رگیز زاتی ئه‌وه‌ نه‌کات
له‌ دوره‌وه‌ش ناوت بێنێ
..ن..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە