جیاوازی نێوان پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی ده‌شنێ و شه‌كیرا
Tuesday, 22/04/2014, 12:00
زۆرجار له نێو میدیای كوردیدا باسی ئه‌وه كراوه كه ده‌شنێ به شه‌كیرا سه‌رسامه و ته‌قلیدی جوله و جلوبه‌رگ و ته‌نانه‌ت مێكاپی ئه‌و ده‌كاته‌وه، تائێره كه‌س لاری نییه، چونكه هه‌موو كه‌س مافی خۆیه‌تی سه‌رسامی خۆی بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك نیشان بدات، ئه‌و دیارده‌یه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ری هه‌ڵداوه، پێش ئه‌ویش له رۆژئاوا هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام لاسایكردنه‌وه‌ی ئیش و كاره هونه‌رییه‌كان و پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی كه‌سێكی وه‌كو شه‌كیرا كه هونه‌رمه‌ندێكی جیهانییه به راستی ئاسان نییه. كه دوو ساڵه ده‌شنێ ده‌ستی پێكردووه، له ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خێرخوازی هاوشێوه‌ی هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كانی دنیا. شه‌كیرا كۆنسێرتێك له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له دوورترین وڵاتی خۆی كۆنسێرت ئه‌نجام بدات داهاته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌رز ده‌بێته‌وه، كه ساڵانه 60 بۆ 70 ملیۆن دۆلار داهات به كۆنسێرته‌كان و پرفرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كه‌ی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام ساڵی پار به‌هۆی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی كه‌مترین داهاتی كۆكرده‌وه ئه‌ویش بریتی بوو له 40 ملیۆن دۆلار. به‌هۆیه‌وه ساڵانه به هونه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه شه‌كیرا به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه چه‌ندان پڕۆژه‌ی خێرخوازی له جیهان ئه‌نجام ده‌دات، كه یه‌ك دیناری حكومه‌ت و كۆمپانیای تێدا نییه، ته‌نانه‌ت پێكی هاوسه‌ریشی یه‌ك دیناری بۆ نه‌خستۆته سه‌ر، ئه‌وه‌ش وایكردووه شه‌كیرا رۆژ دوای رۆژ جه‌ماوه‌ری له فراوابووندا بێت و خۆشه‌ویستی خۆی بڵاوبكاته‌وه، به‌راستی منیش خۆشمده‌وێت. به‌ڵام شه‌كیراكه‌ی لای خۆمان (ده‌شنێ) تائێستا سه‌ركه‌توو نه‌بووه له فرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كانیدا، كه نه‌یتوانیووه به فرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كانی له نێو بازاڕدا نیوه‌ی تێچووی ئه‌لبوومه‌كه‌ی خۆی كۆ بكاته‌وه، كه به‌داخه‌وه زه‌ره‌ر هه‌میشه به‌رده‌گای هونه‌رمه‌ندانی كوردی گرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی (ده‌شنێ) به‌كاری هونه‌رییه‌وه به ئێستاشه‌وه هیچ كۆنسێرتێكی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌هه‌موو "پێوه‌ر و خاسیه‌ته‌كان" واتا بلیت بفرۆشرێت و موزیكی گۆرانی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش بكرێ، خه‌ڵك ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بێ پاره بده‌ن بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ی كۆنسێرته‌كه‌ی، خۆ ده‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند له‌و میهره‌جان و فیسیڤاڵانه‌ی كه له كوردستان ئه‌نجام ده‌رێن و پێیان ده‌گوترێت (فیستیڤاڵی جه‌ماوه‌ری) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته چوارچێوه‌ی كۆنسێرت، چونكه له‌م جۆره كارانه‌دا هێز و جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌رناكه‌وێت. ئه‌و هونه‌رمه‌نده راسته‌قینه‌یه به‌بێ ترس بلیت بفرۆشێت و هه‌زاران هه‌وادار بلیته‌كه‌ی بكڕن و قه‌ره‌بالغترین كۆنسێرت به‌ڕێوه‌بچێت. ئایا ده‌شنێ ده‌توانێت بلیت بفرۆشێت و پاره كۆبكاته‌وه، لانی كه‌م زه‌ره‌ر نه‌كات؟. كه‌واته ده‌شنێ نه به‌ڕێگه‌ی ئه‌لبوومه‌كانی، نه به به‌رێگه‌ی كۆنسێرت نه‌یتوانیووه پاره كۆبكاته‌وه تاوه‌كو بتوانێت وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی ته‌مسیل بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شنێ وه‌كو شه‌كیرا دوو ساڵه پڕۆژه‌ی خێرخوازی ئه‌نجام ده‌دات! به‌ڵام ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی شه‌كیرا پاره‌ی پرۆژه خێرخوازییه‌كانی كۆده‌كاته‌وه. ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌شنێ به‌كاری ده‌هێنێ پاره‌ی هونه‌ره‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو پاره‌ی حكومه‌ت به‌رێگه‌ی كۆمپانیا وه‌رده‌گرێ كتێب بۆ منداڵان ده‌كرێ، ده‌شنێ پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێ قوتابخانه‌یه‌ك بۆیاغ ده‌كاته‌وه، ده‌شنێ پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێ ژینگه‌پارێزی ئه‌نجام ده‌دات، ده‌شنێ پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێ دیاری به دایك و باوكانی به‌ساڵاچوو ده‌دات. ده‌شنێ پاره له پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێ ئه‌لبووم و كلیپه‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه، كه‌واته ده‌شنێ له ئه‌ساسدا خۆی خێری پێده‌كرێ چۆن ده‌توانێ پرۆژه‌ی خێرخوازی ئه‌نجام بدات، به‌ڵگه‌م بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م ته‌نیا پرسیارێكه: ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌شنێ هه‌میشه ئه‌لبووم و كلیپی نوێ ئه‌نجام ده‌دات، له‌كاتێكدا هونه‌ره‌كه‌ی یه‌ك دینار داهاتی نییه، ئه‌ی باشه ده‌شنێ پاره‌ی كلیپ و ئه‌لبووم و جلوبه‌رگه ماركه‌كانی، پاره‌ی پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی چۆن و له كوێ دێنێت؟ ئه‌مه جیاوازی پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی شه‌كیراكه‌ی خۆمان و شه‌كیرا قژزه‌رده‌كه‌ی جیهانه، بۆیه من ده‌ستخۆشی و ئافره‌ین له ده‌شنێ ناكه‌م، كه چۆن پاره بۆ پڕۆژه‌ی خێرخوازی وه‌رده‌گرێ و چه‌ند بۆ خۆیه‌تی و چه‌ند بۆ پرۆژه‌كه‌یه، به‌ڵام شه‌رمه بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی كوردستان چه‌ندان ساڵه پاره‌ی خه‌ڵكی ئه‌م میلله‌ته‌یان بۆ خۆیان دابه‌شكردووه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ناوی پڕۆژه‌ی خێرخوازی پاره به هونه‌رمه‌ندان ده‌ده‌ن به‌خێر و سه‌ده‌قه بیبه‌خشنه‌وه. جێی ئاماژه‌یه له بۆچوونه‌كانی پێشووی خۆم په‌شمان نیم كه به‌رگریم له ده‌شنێ كردووه وه‌كو كچێك ئه‌گه‌ر له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بێت به‌جیهانی بوون مه‌حال نییه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌شنێ هه‌وڵێكی زۆری داوه، به‌ڵام به‌مجۆره‌ی ئێستا خه‌ونێكی به‌تاڵه. راسته زۆرجار پشتگیریم له ده‌شنێ كردووه، به‌ڵام ئه‌ویش به‌ده‌ر نییه له ره‌خنه، هیوادارم له دڵێكی فراوانه‌وه لێم قبوڵ بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست