شه‌راکه‌تی ئێستروتاژی
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
10
که‌رمان ڕه‌سه‌ن خۆڕسکه
خۆشڕه‌وه وه‌ک بروسکه
که‌رمان دێزه هی باشوره
خزمه‌تکاری ژێر‌و ژووره
له‌خزمه‌ت خزمان ڕووسوره
گوێ ڕایه‌لی سێ سنووره
ئێستر و که‌ر کۆبونه‌وه
به هۆش و بیردا چونه‌وه
یه‌که‌م هه‌نگاو سه‌نگه‌ر گرین
ڕێگا له هێرشکه‌ر گرین
11
کاته‌کان زوو به‌سه‌ر چوون
ڕۆژی خۆشی تێپه‌ڕ بوون
نه‌یاری که‌ر به‌خۆکه‌وتن
له بۆسه بوون بۆ سه‌رکه‌وتن
کڕنوشیان بۆ مام ڕێوی برد
له گه‌ل ڕێوی ته‌گبیریان کرد
وا چاکه گورگان داوه‌تکه‌ین
پرسێ به برا گورگان که‌ین
که‌متیاریش یارمه‌تی ده‌ربن
گشتیان ئاماده‌ی شه‌ڕبن
12
له سوبحێکی گه‌رمی هاوین
گورگ هاتن دڵ پڕ له قین
سه‌گو تاژی تورگ و ڕێوی
به دوای ئه‌وان پشیله کێوی
ڕیز به‌ڕیز هێرش کران
شوێنی شه‌ڕ دابه‌ش کران
که‌رکه‌ده‌ن له گه‌ڵ که‌متیار
ده‌وه‌ڕین وه‌ک سه‌گی هار
شوێن که‌ر و ئێستر له کوێن
ڕێگا مه‌ده‌ن هیچیان هه‌لبێن
13
له گشت لایێ هێرش کرا
ته‌پڵ و زوڕنای شه‌ڕ لێدرا
سه‌گ و تاژی به گوڕبه تین
ده حه‌پین با هێرش به‌رین
ئه‌م سپێده تا دره‌نگی شه‌و
چاوی هیچیان نه‌که‌وته خه‌و
مه‌یدانی شه‌ڕ زرمه‌ی ده‌هات
ئێستر به‌زی پڕمه‌ی ده‌هات
ئێسترو ماین و که‌ر به‌زین
به‌ره‌و سه‌روو هه‌لده‌به‌زین
14
ڕه‌وه‌ی ئێستر تێکشکان
ئاودیوی ئه‌ودیو کران
قوڵبون برین خوێن زۆر ڕژان
دانی گورگ و سه‌گان شکان
ده‌وره دران ئێستر و که‌ر
به‌زین شکان له جه‌نگو شه‌ڕ
سه‌گ و تاژی بالا ده‌ستبوون
به‌م بردنه‌وه شاد‌و مه‌ستبوون
موباره‌ک له‌م جه‌نگه کرا
به‌رخ و به‌ردیل به گورگ درا
15
گورگ و سه‌گ خاکیان پیسکرد
دار‌و باغ و گوڵیان سیس کرد
خونچه وه‌رین گلوکه ڕزین
کۆتری ئاشتی ماتبوون حه‌زین
گه‌رده لول و تۆز و غوبار
تاریک داهات ڕوناکی شار
گوڵه گه‌نم و جۆ گریان
هه‌رچی قه‌دی دار بوو بڕیان
مه‌ڵ ڕه‌ویان کرد به یه‌کجاری
واریان جێهێشت به ناچاری
16
گورگه هار به وار که‌وتن
بۆ چرکه ساتێ نه‌سروتن
ته‌ڕو ووشک به یه‌ک تاوان
سوتان په‌رێز پوش و پاوان
مانگا و مه‌ڕو به‌رخی ساوا
لێک دابڕان بێ مال ئاوا
سه‌گو تاژیش خه‌ربه‌نده بوون
سه‌ریان شۆڕو شه‌رمه‌نده بوون
دارده‌ستی ئاغای گورگان بوون
ئه‌م گورگانه هی بیابان بوون
17
یاسا‌و رێسا پێشێل کران
له دار دران ئه‌وه‌ی گیران
عورف و عاده‌ت له بار بران
دز هاتنه شار بازاڕ بڕان
ده‌رکران فه‌رمان و بڕیار
سه‌ر بۆ ئێمه بۆ ئێوه شار
کار و به‌رخ بۆ گورگ بێ
بۆ دزین و بۆ ورگ بێ
چه‌ندان ڕۆژ وا تێپه‌ڕ بوون
ڕۆژانی سه‌خت به سه‌رچوون
18
به هیمه‌تی ئه‌و دیو سنوور
به پلانێکی ژێراو ژوور
ڕه‌وی ئێستر کۆبونه‌وه
بۆ ده‌شتایی شۆڕبونه‌وه
ڕێشمه‌ی سه‌ری خۆیان لا برد
هێرشیان کرد زوو ده‌ستوبرد
سوبحێکی زوو له خه‌و ڕابووم
به نیاز خواردن نان و چابووم
گه‌له گورگ ڕاو نرابوون
یه‌کیان له‌م ده‌شته نه‌مابوون
19
به جێ مابوون که‌لاکی زۆر
سه‌گی گوێقیت تاژی گوێشۆڕ
گورگ وڕێوی جێیان هێشتن
خوێنی زۆریان له نێو ڕشتن
گێل و نه‌زان ئه‌م دووانه
که بوونه را ده‌ستی بێگانه
بێگانه چه‌ند بۆی هه‌لڕێژی
قه‌ت ده‌ستخۆشیت پێ نابێژی
تازه کار له کار ترازاوه
کۆتای نایه ئه‌م ئاژاوه
20
زه‌مانێکه دونیا ماته
ده‌لێن بۆ گۆرگان نه‌هاته
سه‌گو تاژیش په‌رێشانن
گورگ بۆره مایه‌ی ژیانن
گۆرگه قڕان زۆر له گینه
بۆیه تاژی وا حه‌زینه
له پڕ یه‌ک ئاگاهی درا
به فه‌رمانێ شه‌ڕ ڕاگیرا
له سه‌ر ده‌ستی پیره فیلێ
فه‌رمانی کرد شه‌ڕ ڕاگیرێ
14-07-2009
تێبینی : خوێنه‌ری به‌رێز ئاگادار ده‌که‌ین
که به‌شی ته‌واوبونی ئه‌م هه‌لبه‌سته ماوه
که له کاتێکی نزیک ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستتان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست