بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم
Monday, 10/10/2011, 12:00
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بڕیاری نوێ و نوێتر له خوێندنگا و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌بێته‌وه که سه‌رچاوه‌ی ده‌رکردنی ئه‌و بڕیاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی که هه‌ر ڕۆژه‌ی بڕیاریکی جۆراوجۆر به‌خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، یه‌کێک له‌و بڕیاره نوێیانه‌ی که چاره‌نووسی چه‌نده‌ها خوێندکار ده‌خاته ژێر پێیه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌ر خوێندکارێک ته‌نها له وانه‌یه‌کدا که‌وتبێت ئه‌وا بۆی نیه ئه‌و ساڵه بچێته قۆناغێکی تر واتا ئه‌و ساڵه ده‌رناچێت وه ده‌بێت ئه‌و خوێندکاره ساڵێکی تر پڕۆسه‌ی خوێندن دووباره بکاته‌وه له‌هه‌مان قۆناغ ئایا ئه‌مه تاکوێ ڕاسته؟
وه‌ک ده‌زانین ئه‌م بڕیاره ته‌نها ته‌نها قۆناغی (10)ی ئاماده‌یی واتا (4)ی ئاماده‌یی ده‌گرێته‌وه ، به‌ڵام ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره ناڕه‌زایی زۆری له‌لای خوێندکاران دروست کردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌بیت ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که یه‌کێکی تر له‌و بڕیاره نوێیانه‌ی که جگه له زه‌ره‌ر هیچ سوودێکی تری نیه بۆ خوێنکارانی خو‌ێندنگه ئێوارانه‌کان نه‌هێشتنی پشووی ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌یه له‌م خوێندنگایانه‌دا ، له‌م کاته‌دا خوێندکاران ده‌یانه‌وێت له‌وه تێبگه‌ن ئایا ئه‌م ئه‌م بڕیارانه‌ی که وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردی هه‌رێم ده‌ریده‌کات هیچ قازانجێک و سوودی هه‌یه بۆ خوێندکاران یان نا؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست