کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئاڵای کوردستانیش قه‌ده‌غه‌کرا !؟

Monday, 18/07/2011, 12:00


به‌ڵێن چاوشی وه‌ک هه‌مووان ده‌زانین ئاڵای پیرۆزی کوردستان یه‌کێکه‌ له‌و ئاڵا و ڕه‌مزه‌ گرنگانه‌ی که‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ میلله‌تی کورد به‌ملێونه‌ها شه‌هیدی پێشکه‌شی ئه‌م ئاڵا پیرۆز پڕ بایه‌خه‌ کردووه‌. وه‌نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت که‌ گرنگترین یادگاری به‌جێماوی یه‌که‌م سه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کورده‌ ئه‌ویش که‌ به‌ڕێز و پێشه‌وای گه‌روه‌مان (قازی محمد) ئه‌و قازیه‌ی که‌ گیانی خۆی فیدای ئه‌م ئاڵایه‌ کرد.



به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نازانم بۆچی ئێستا له‌ کوردستانی به‌ناو ئازاد کوردستانی باشوور که‌ مه‌به‌ستم کوردستانی عێراقه‌ ئاڵای کوردستان قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ له‌ سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان!؟...



من یه‌کێک بووم له‌و گه‌نجانه‌ی که‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و ئاڵای کوردستانه‌ی وای لێکردبووم که‌ هه‌ستام ته‌نانه‌ت تابلۆی ئۆتۆمبێله‌که‌شم له‌و جێگایه‌ی که‌ نووسراوه‌ (العراق سلیمانیه‌) من ئاڵایه‌کی کوردستانم خسته‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی که‌ (العراق)ی لێنوسراوه چونکه‌ من هیچ ڕۆژێک له‌ژیانمدا خۆم به‌ عێراقی نه‌زانیوه‌ من ته‌نها خۆم به‌ کورد و کوردستانی زانیوه‌‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ی من منی تووشی کێشه‌یه‌کی زۆر زۆر گه‌وره‌ کرد کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌ بوو ڕۆژێکیان من وه‌کو هه‌موو ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌ ئه‌ڕۆشتم بۆ سه‌ر ئیش له‌ناکاو که‌ گه‌یشتمه‌ ترافیک لایته‌که‌ی چوار ڕیانی پارکی ئازادی له‌شاری سلێمانی تووشی کێشه‌یه‌کی زۆر بچووک بووم له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێکی هاتوو چۆ به‌ڵام کاتێک که‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ داوای مۆڵه‌تی شۆفێری لێکردم زۆر به‌شێوه‌یه‌کی نه‌شیاو دوور له‌ مرۆڤایه‌تی له‌ئه‌نجامدا تووشی ده‌مه‌قاڵێ بووین به‌ڵام کاتێک ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ ئه‌و ئاڵایه‌ی کوردستانی بینی به‌ تابلۆی ئۆتۆمبێله‌که‌مه‌وه‌ زیاتر خۆی ناڕه‌حه‌ت کرد وه‌ پێمی وتت که‌ ئه‌و کاره‌ی تۆ کردووته‌ زۆر نه‌شیاو و قه‌ده‌غه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌م کێشه‌یه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ من به‌هۆیه‌وه‌ ڕۆژێک زیندانی کرام. له‌کۆتایدا من ئه‌مه‌وێت ته‌نها یه‌ک پرسیار له‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ بکه‌م باشه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری وای ده‌رکردووه‌ که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بکات که‌ ئاڵای کوردستان قه‌ده‌غه‌ کراوه‌؟یان نا؟ یان من ئه‌مه‌وێت له‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ بپرسم ئایا ئه‌گه‌ر ئاڵای کوردستان له‌ کوردستان به‌ناو ئازاد قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ ئایا؟ ئه‌و ئاڵایه‌ ئێستا له‌ کوردستانی تورکیا و سوریا و ئێران ئه‌بێت حاڵی چۆن بێت؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە