له خه‌م خۆرێکهوه بۆ هه‌ڵسوراوانی گۆران ،ئه‌رێ ئێوه به تامای چین؟
Thursday, 17/06/2010, 12:00
به‌رێزان من ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌لسه‌نگاندن بۆ کاره‌کانتان ئه‌که‌م ، به‌لام من ئه‌ندامی ئێوه نیم! من به‌ر پرسیارهتیم هه‌یه له نێو یه‌کێتی به‌لام من خۆم له ئێوه به دڵسۆز تر نازانم به‌ڵام به که‌متریش نا ! چونکه من که‌سێکم هه‌ر کات بزانم حزبێک له حزبه‌که‌ی من باشتره به دلنیایه‌وه سه‌نگه‌ری خه‌باتم ئه‌گۆرم چونکه خه‌بات کردنی من ته‌نها و ته‌نها بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تێکه به کورد وکوردستان ،به‌لام ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌یبینم به ڕاستی له ئاست خواسته‌کانی من نییه به واتایه‌کی تر لای خه‌لک کاری حیزبیهتیتان زۆر بێ سه‌روبه‌ری پێوه دییاره، وه ئه‌گه‌ر زییاتر روونی بکه‌مه‌وه کاری حزبایهتیتان وه‌کو راپهریینه مه‌زنه‌که دێته به‌رچاو له لایه‌ک خۆبه‌خشی جه‌ماره‌رو گییان فیدا کردنی له لایه‌ک خه‌م ساردی له هه‌لسوراوانی گۆران ،به‌رێزان گه‌ر ئێوه تواناکان کۆ نه‌که‌نه‌وه‌و خه‌لکه دلسۆزه‌کان رێک نه‌خه‌ن و پرۆگرامێک نه‌بێ ئه‌م جه‌ماوه‌ره لهخۆبردوه کۆ بکاته‌وه ،دلنیا بن به‌رێزان ئه‌که‌ونه هه‌له‌یه‌کی مێژووییه‌وه وه ئه‌م خه‌لکه به ئه‌مه‌که لێتان زوویر ئه‌بێ وه مێژووش ره‌حمتان پێناکا ،بۆیه تکایه هه‌رچی زووه تواناکانتان بخه‌نه کار بۆ به‌راستی سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م خه‌لکه دڵسۆز‌و داماوه ،متمانه‌تان به‌خۆتان بێ چونکه خه‌لک به بیروباوه‌ر لهگلتاندان وه دوا رۆژی به‌شی باشوری کردستان بۆ ئێوه‌یه گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خۆتان به حیزبه‌کانی گۆره‌پانی کوردستان خه‌ریک نه‌که‌ن چونکه خالک حیزبه‌کان ده‌ناسێ پێویستی به رونکردنوهی ئێوه نییه گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمه ئێوه بناسین ئێوه ئه‌بێ خۆتانمان بۆ پێناسه بکه‌ن وه به کردار بێنه کۆری مه‌یدان ،چونکه ئه‌مه ئێستا گرێنگه لای ئێمه وه تکایه تکایه وه‌کو هه‌لبژاردنه‌کانی تر لا خۆتان مه‌گه‌رێن ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ به‌راستی خزمه‌ت بکه‌ن چونکه هاوکێشه‌کان ده‌گۆرێن وهههندێکیش گۆراون ئێوه خه‌ریکه له‌به‌ر کێشه‌ی لاوه‌کی مه‌سه‌له‌ی کورد‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌تان بکه‌نه قوربانی.بۆ نمونه ..............................ببورن به باشم نه‌زانی نمونه‌کان بنوسم له به‌ر خۆشه‌یستیم بۆ براده‌رانی گۆران به‌لام ئه‌گه‌ر داوای بکه‌ن ئه‌وا ئه‌ی نووسم چونکه زۆر شت هه‌یه ئه‌بێ گۆڕان ههلويسته ی له سه‌ر بکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست