دكتۆر حسین توفیق ڕاگرە داوێن پیسو گەندەڵەكەى كۆلێژى یاساو ڕامیارى

Sunday, 06/12/2009, 12:00


دكتۆر حسین توفیق فیچ الله كە بە حسین خانەقینى شیعە مەزهەب ناسراوە كۆلێژى یاساى لە زانكۆى بەغدا لەسەردەمى حوكمى بەعس تەواو كردووەویەكێك بووە لەو خوێندكارانەى كە لەبەر وەلائى بۆ حزبى بەعس كاتژمێرێكى لەلایەن سەرۆكى كۆمار ێدام حسین پێ بەخشراوەو خانەوادەكەى هێندە دڵسۆزى ڕژێم بوون تا كار گەییە ئەوەى برایەكى جیش الشعبى بوو سەرى لەم پێناوەدا نایەوەو لە بەرەكانى جەنگى نەگریسى قادسیەى ێدام كوژراو حسین تۆفیقیش بۆ مەرامى سیخوڕى كردن لەسەر خوێندكارانى كورد لە هەندەران لەلایەن ڕژێمە نێردرایە وڵاتى سویدو تا دواى ڕاپەڕین لەوێ مایەوەو دواتر لەساڵى 1994 گەڕایەوە كوردستانولە كۆلێژى یاساى زانكۆى سەلاحەددین دامەزرا، ئەو دەجالە خۆى وا پیشان دەدا گوایە لە دژى ڕژیم ڕاى كردووە لەكاتێكدا ئەوكەسە تاكە كورد بوو لە ماستەر لە بەغدا وەرگیرا لەو كاتەى كە خوێندكارانیان دەبرد بۆ بەرەكانى جەنگو دەرفەتى خوێندنیان پێ نەدەدان بۆ نمونە مامۆستاى ناودار دكتۆر عەزیز گەردى لەو سەردەمەى ئەودا یەكەمى سەر زانكۆى موێڵو دووەمى سەر عیراق بوو كەچى لەبەرئەوەى بەعسى نەبوو لە خوێندنى باڵا وەرنەگیرا بەڵام گوریسى درۆ كورتەو زوو دەپسێ بۆیە ئەم دكتۆرە دەجالە هەرچەندە توانى لەماوەیەكى كورت سۆزى دكتۆر سەعدى بۆخۆى ڕاكێشێ كە ئەوكاتە بەرپرسى ناوچەى زانكۆى پارتى بوو هەروەها ڕاگرى كۆلێژى یاسا بوو لە هەولێر بۆیە گوژمەیەك دۆلارى بۆ لە سامى عبدالرحمن وەرگرت كە ئەوكاتە جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بوو هەروەها كردى بە سەرۆكى بەشى یاسا بەڵام ئەو كەسە ڕێزى خۆى نەگرتو لە دانیشتنەكاندا گلەیی ئەوەى دەكرد كە هیچ پارەیان نەداوەتێ هەقى وا بڵێ چونكە ژێراوژێر پارەى وەرگرتبوو هەروەها پایەى سەرۆكایەتى بەشەكەى بۆ كارى سێكس كردن لەگەڵ خوێندكارەكانى بەكار دەهێنا تا واى لێ هات خودى ئەوكەسانەى پشگیریان دەكرد تەحەمولیان نەماو پولێكیان پێوەناو فنیشیانكردو دكتۆر جبار سابیریان لە شوێنى دانا.ئیتر ئەوەبوو لە شەرمەزارییان جارێكىتر كوردستانى بەجێ هێشتەوەو بەرەو سوید ئۆغرى كرد تا ساڵى دوو هەزار جارێكىتر گەڕاوە و ئەوجارەیان دووبارە لە كۆلێژى یاسا دامەزرایەوە بە بڕوانامەیەكى ساختەى دكتۆرا گوایە لە سودان لەدوورەوە بە ئینتەرێت وەریگرتووە هەر لەو ماوەیەدا لینكى لەگەڵ یەكێتى نیشتمانى كوردستان دروست كردو هەرچەندە لەسەر میلاكى هەولێر بوو بەڵام لە زانكۆى سلێمانى بە پاداشتێكى خەیالى وانەى دەوتەوەو لە هەولێریش ئەمەى دەكردە وەرەقەى فشار بۆسەر پارتى گوایە ئەگەر ئەوان شتى زیاترى بۆ نەكەن ئەوا بەیەكجارى دەچێتە سلێمانى وە بەهەمان شێوە لە كۆلێژى یاساى سلێمانیش ماستاوى بۆ خوێنكارو بەرپرسەكانى یەكێتى سارد دەكردەوە لەوانە عبدالباست ىكۆنەوەزیرى گه‌نده‌ڵی بازرگانى عێراقى لەسەر لیستى یەكێتى وەتوانى سۆزى ئەو دزه‌ش بۆخۆى ڕابكێشێو لەلایەن یەكێتى نیشتمانى كوردستانەوە بۆ پۆستى ڕاوێژكارى ڕێكخراوى بازرگانى جیهانى بیپاڵێون بەڵام ئەو هەبەمەندە نەوەستا بەڵكو لە ڕێگەى پشتیوان ێادقى بەرپرسى لقى دووى پارتى هەر زوو سەنگەرى خەباتى گواستەوە بۆ پاراستنو لە سەرەوە وا خۆى نیشان دەدا گوایە پیاوێكى بێ لایەنو تەكنۆقراتە بۆیە كردوویان بە ڕاگرى كۆلێژى یاسا بەڵام لە هەقیقەتدا بووە پیاوى پشتیوان ێادقو پاراستنو تەنانەت بۆ دروستكردنى متمانە لاى ئەوان هەر لە یەكەم ساڵى دەسبەكاربوونیدا بیستو دوو كەسى بۆ لە دكتۆراوەرگرتن لە نێوانیاندا بەرپرسەكەى پشتیوان ێادقو بیستو حەوت كەسیشى لە ماستەر بۆ وەرگرتن كە بە درێژایی دروست بوونى ئەم كۆلێژە ئەم ژمارە زۆرەى خوێنكاران لە خوێندنى باڵاوەرنەگیراون تەنانەت ئەو ڕاگرە گەندەڵە هەر بۆ مانەوەى خۆى لەو پۆستەدا سەنعاتەكەى بەچەشنێك ڕەزیل كرد شانزە نمرەى لە كۆى چل نمرە كێرف دا بە خوێندكارەكان بۆ ئەوەى ئەوكەسەى كە ئەو مەبەستییەتى لە تاقیكردنەوەى توانستى زانستى وەربگیرێ بە چەشنێك تەنها دوو خوێندكارى وەرنەگرتبوو لە پێشكەشكارانى دكتۆرا ئەوانیش شارى خالدو ماجدە على تۆڵەى ڵا كردنەوەو تەسفیەى حساباتى كۆنى لەگەڵ كردن ئەمەش لە هەموو كوردستان دەنگى دایەوە تەنانەت خاوەن ئیمتیازى ڕۆژنامەى ئەمڕۆى زانكۆ وتارێكى توندى ڕەخنە ئامێزى لەسەر نووسى دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەرشیفى ڕۆژنامەى ناوبراو بۆ ڕاستى ئەم قسەیە.

گەندەڵیەكانى ئەم ڕاگرە دەجالە لەگەڵ داوێن پیسیەكانى زۆرن بەڵام ئێمە باس لەداوێن پیسیەكانى ناكەین چونكە پەیوەندى هەیە بە سومعەى ئەو كەسانەى كە داوێن پیسى لەگەڵ كردوونو ناسراون بەڵام دێینە سەر گەندەڵیەكانى كە زۆربەى ڕۆژنامەكانى كوردستان لەسەریان نووسى بەبەڵگەوە لەوانە ڕۆژنامەى ستاندەرو ڕۆژنامەى بارزانو ڕۆژنامەى هاوڵاتى ڕۆژنامەى ئەمڕۆى زانكۆو ڕۆژنامەى دەستوور وڕۆژنامەى ئاوێنە چەندینىتر دەتوانم بڵێم بایی ئینسكڵۆپیدیایەكیان لەسەر نووسىو كردیانە پەڕۆكى بێنوێژى بەڵام لەبەرئەوەى هەواڵو وتارەكان بەڵگەى حاشا هەڵنەگریان لە ئامێز گرتبوو بۆیە ورتەى لێوە نەهاتو تەنانەت تانە لە بڕوانامەكەشى درا لە ڕۆژنامەى بارزان كە ساختەیەو ببە ئەتارى وەریگرتووە بەڵام وا پێ دەچێ دەستى زۆر بەرپرسی ماچ كردووە بۆ پاراستنى سومعەىو داواى كردووە دەرفەتێكى بدەنێ تادەگەڕێتەوە سوید تا نەڵێن لەسەرچى دەركراوە جا نازانم كەى ئەم دەجالە تڕۆ دەكرێتو كۆلێژى یاساى لێ خاوێن دەكرێتەوە چونكە بە مانەوەى ئەو گەندەڵیەكان بەردەوام دەبنو بەرپرسەكانیش ئستغلالى نوقتە زوعفەكانى دەكەن بۆ ئەوەى شتى خوارو خێچى بەسەر تێپەڕێنن هەروەكو لە ماوەى ڕابرددودا هەمو خوێندكارانو مامۆستایانى كۆلیەكەى ئەمەیان تێبینى كردووە هە بۆ نموونە لە ڕۆژنامەى ئاوێنەو ڕۆژنامەى دەستوور باس لە بوونى دەیان خوێندكارىبێ بڕوانامەى ئامادەییو بێ بوونى فەرمانى زانكۆیی بە وەرگیرانیان هەروەها حاڵەتى ترى ساختەكارى كردووە كە چە ئەم ڕاگرە دەجالە هە لەپێناوى مانەوەى خۆى لەسەر كورسیەكەى چاوپۆشى لێ كردووە لە ئاستیاندا بێدەنگ بووە.

لە كۆتاییدا دەڵیم ئەمڕۆ جیاوازە لە هەموو ڕۆژێك بۆیە گەندەڵكاران كەوتوونەتە پەلە قاژەو میدیاى ئازاد لە گەندەڵییەكانیان دەكاتە هەڵاو تەنانەت بەرپرسەكانو ئاغاكانیشیان چیتر ناتوانن بەرگرى لەو دەجالو داوێن پیسانە بكەن خۆ ئەگەر لە پۆستەكانیشیان بمێننەوە وەكو حسین تۆفیق ئاسا ئەوە بە ملشۆڕى ڕۆژ بەڕێ دەكەنو هەمیشەش دەبنە مایەى تیرو توانجى خوێندكارو مامۆستایان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە