هه‌ردی عومه‌ری ده‌رهێنه‌ر منداڵه‌کانمان فێره دزین ده‌کات
Tuesday, 20/04/2010, 12:00
چاودێری هونەری
زاناێک ده‌ڵیت (وا باشه مرۆڤ شاره‌زایی له زۆرشت هه‌بێت به‌ڵام لهکارێکیان شاره‌زاو پسپۆڕ بێت وبه کاری خۆی بزانێت)
خه‌ڵکی ئێمه خۆی به شارهزاوو پسپۆڕ له هه‌موو کاره‌کان ده‌زانێت به‌ڵام له پڕاکتیکدا له هیچیان سه‌ری ده‌رناچیت و توشی شکه‌ست و هه‌ڵه‌ی زه‌ق وئابروو چون ده‌بێت ، خۆ هه‌ندێک جار ئابرووی میلله‌ته‌که‌شی له گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات وسوکی ده‌کات.
با بێینه سه‌ر ئه‌ێڵی مه‌وزوع
له‌وه‌ته‌ی بویهنه خاوه‌نی که‌ناڵی ئاسمانی چه‌ند وێنه‌گری کاتی خۆی مهزادخانهکان هه‌بوون ئه‌وانه‌ی ته‌نها وێنه‌ی زه‌ماوه‌نده‌کانی بووک وزاویان ده‌گرت به قودره‌تی قادر بوون به وێنه‌گرو ده‌رهێنه‌رو سیناریویست وڕوناکی یارمه‌تی ده‌رهێنه‌رو.......هتد بگرهههندێک جار له جیاتی گۆارانبێژیش گۆرانی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژه‌که خوانه‌خواسته نه‌خۆش که‌وت بۆیه لێره‌دا وێنه‌گره‌که بۆ خۆی هه‌موو شتێکه فس فس پاڵه‌وان به خۆیه‌تی که که‌س نیه شان له شانی بدات بڵێ ئحم...!
به‌ڵام نه‌تیجه‌که‌ی چی به سه‌ر دێت ئه‌وه موهیمه کاکی کولفی کول بێگومان نه‌تیجه‌که‌ی حه‌یا چونه به مانای وشه چونکه لای ئه‌و گرنگ ئه‌وه‌یه له سه‌ر وێنه‌که یان با بڵێین کلیپه‌که دا به درێژایی نیو خوله‌ک زیاتر ته‌نها ناوی ئه‌وه ببینرێ و ببێت به بگل ی شاشه‌که خۆ هه‌ندێک جاریش ئه‌دریسی ئیمه‌یله شه‌خسیه‌که‌ی خۆشیان ده‌نوسن، لای ئه‌و گرنگ نیه کلیپه‌که چۆنه‌و گوزارشت له چی ده‌کات و ئاکامه‌کی به چی ده‌گات .
با له‌وه زیاتر سه‌رتان نه‌یه‌شینم ئه‌وه‌ته له کلیپێکی هونه‌رمه‌ند ڕۆژ که‌ریمدا ده‌رهێنه‌رو وێنه‌گرو سیناریۆیست ...هتد هه‌ردی عومه‌ر به ڕۆژی ڕوناک منداڵه‌کانمان فێره تازه‌ترین شێواز‌و ته‌کنیکی دزین کردن ده‌کات زۆر به چاو قایمانهش له که‌ناڵه‌کان په‌خش ده‌کرێت هه‌ی ئافه‌رین بۆ خۆت و ده‌رهێنانت یان له کلیپێکی هونهرمهندێکیتر که هه‌مان ده‌رهێنه‌ر له کلیپه‌که‌دا له نێو باخێکدا گوڵێک به گۆرانیبێژه‌که لێده‌کاته‌وه‌و ، ئه‌مه له کاتێکدا لێکردنه‌وه‌ی گوڵ دیارده یێکی زۆر ناشرینه هه‌موومان وا فێر کراوین که گوڵ بچنین نه وه‌کو بیڕنین ئاخر ئه‌وه که‌ی ده‌رهێنه‌ره ئه‌وه سوکایهتکردنه به کلتورو داب ونه‌ریتی نیشتمانێک
بۆیه لێره‌دا زۆ زۆر به پێویستی ئه‌زانم که هه‌ردی عومه‌ری وێنه‌گر ئاگادار بکه‌مه‌وه که جارێکی‌تر توشی هه‌ڵه‌ی وا نه‌بێت میلله‌تێکی پێ ڕسوا بکات ،پێشیاریشم بۆ هونه‌رمه‌ند ڕۆژ که‌ریم ئه‌وه‌یه که ئه‌م کلیپه ڕابگرێت که به‌ناوی
(باست ناکه‌م) که له‌ده‌قه‌ی یان خوله‌کی 3:8 دا منداڵه‌که ده‌ست ده دزینی
هه‌نارێک ده‌کات له بازاڕێکدا
reversedN 20 juni, 2007 Kurdish singer Roj Karim - Bast Nakam Yarafilm production - Directed by: Hardi Omar
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست