پارتی رێگەی نەدا شیوعییەكانی كەركوك بەشداری خۆپیشاندان بكەن
Sunday, 16/05/2010, 12:00
ئێوارەی 15/5 لە كۆمیتەی پارێزگایی كەركوكی حیزبی شیوعی كوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی رێپێوانێكی هێمانە دژ بە شەهیدكردنی سەردەشت عوسمان كۆبوونەوە بەڵام لێپرسراوی لقی 3ی پارتی ئاگاداری ئەبوكاروانی كردەوە ئەو رێپێوانە ئەنجامنەدرێت.
سەرچاوەك لەلقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: لەكاتی كۆبونەوەكەدا نەجات حەسەن لێپرسراوی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك لە رێگایی تەلەفونەوە بە ئەبو كاروانی راگەیاندوە بە هیچ جۆرێك رازی نابن بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شاری كەركوك.
سەرچاوەكەی لقی 3 وتیشی: نەجات حەسەن لەكاتی تەواوبوونی تەلەفۆنكردنەكەدا بۆ ئەبو كاروان دەستی كرد بەجنێودان بەیەكێتی و گۆڕان و شیوعی و كۆمەڵ و یەكگرتوو، پڕ بەگەرووی هاواری كرد 40 ساڵ خەڵك دەتۆپێنرێ لەم كوردستانە كەس قسە ناكات ئەمڕۆ پارتی یەكێكی كوشتووە دنیایایان لێپڕكردووە.
سەرچاوەكە وتیشی: نەجات حەسەن بەچەند دەقیقەیەك دوای ئەو تەلەفۆنەش هەر دەیوتەوە، وەڵڵا بابە شیوعیشمان لێ بوو بەشت، ماشەڵڵا لەم هەموو هاوپەیمانە پارتی هەیەتی، نازانم ئەم پارتی بۆ ئەم سەردەشەتە سەگباوكەی بۆ كوشت.
سەرچاوەكە وتی: بەهۆی ئەوەوە شیوعییەكانی كەركوك بەشدارییەكی كەمیان لەو خۆپیشاندانەدا كردو تەنیا چەند گەنجێكی كەركوك كۆبوونەوە و خۆپیشاندانەكەیان كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست