کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هۆکاری پیک نەهینانی حکومەتی مەسرور بارزانی

Sunday, 06/01/2019, 9:03


وەک کادیریکی پارتی دەمەوێ هەندی زانیاری بەخوێنەرانی کوردستانپۆست رابگەیەنم  کەهۆی چیە تائیستا مەسررو بارزانی کابینەکەی پێ رانەشپێردراوە و دروستکردنی حکومەتی هەریم بۆتە قەیرانیکی تری سیاسی هەريم 
هەڵبەت سەرەتا دەبێت بەوە دەست پێبکەم، کە بەپیی ساختەکاریەکی زۆری پارتی و یەکیتی  لەدەنگدان مروڤ ناتوانیت بڵێت ئەوە ژمارەی کورسیەکانی پارتی و یەکیتیە، بەلام وەک حالەتێکی  سەپێنراو پارتی بوتە هیزی یەکەم بەتایبەتی بەهۆی دەنگەکانی بادینان زۆرترین کورسییان لەم شارە بەدەست هیناوە  بۆیە دەیەوێ بە ئارەزوی خۆی پۆستەکان دابەش بکات، بەلام یەکیتی دەیەوێ ئەگەر وەک هاوبەشیکی راستەقینەش بەشداری پینەکری ئەوا ئامادەنیە بەپیی ٢١ کورسیەکەی کە پارتی دەیەوێ مامەلەی لەگەلدا بکا، بۆیە کۆمەلیک خالی لاوازی لەپارتی گرتوە  و زۆر بیباکانە لەگەل پارتی رەفتار دەکات، بەرادەیەک لەم چەند روژەی رابردوودا  پارتی داوای کۆبونەوەی لەگەل یەکیتی کردوە، کەچی یەکیتی ئامادە نیە لەگەلی دابنیشێت و مەحمود سەنگاویش لەنوێترین لیدوانیدا دەلیت ئامادەین بۆ دروستکردنی دوو ئیدارەیی!
هۆکارەکان چین؟  لیرەدا بەکورتی بۆتانی باس دەکەم
١- لە ئیستادا دانا غاز زۆرترین ریژەی دەرهینانی گاز لەناوچەی چەمچەمال دەردەهێنیت  بریاریشە مانگ لەدوای مانگ ئەو غازە زیاتر دەربهینیت ئەوەش نیشانی دەدا، ک ئابوری هەریم ئیستا لە چەمچەمال و ژیر قەلەمرەوی یەکیتیدایە نەک پارتی.
٢- ململانیی نیچیر و مەسرور گەیشتوتە حالەتیکی هەستیار و تەقینەوە ، چونکە کە راگەیەنرا مەسرور بارزانی پۆستی سەروکی حکومەت وەردەگری و نیچیرڤان بارزانیش هی سەروکی هەریم ئەوا ئەوا هاوکیشەیەک دروس بووە و ململانێکان دەتەقنەوە، بەتایبەتی نیچیرڤان بارزانی ئامادە نییە دەسەلاتەکانی سەروکی هەریم وەربگری، کە دەسەڵاتەکەی لە دەسەلاتی کۆنی مامی کەمتر بێت، هاوکات بەهۆی ئەوەی سەروکی هەریم لە پەرلەمان  بریاری لەسەردەدری ئەوبنەمالەیە و نیجیر لەبەدەست هینانی بەلای کەم ٩٠ بپ١٠٠ دەنگ کەمتر بەسوکایەتی بەخۆی دەزانیت بۆیە ئەگەر بەس یەکیتی دەنگی پینەدا بەلای نیجیر و مالی مەلامستەفا دەبیتە بەسوکایەتی زانین
٣/ تورکیا بەئاشکرا پشتگیری لە نێچیرڤان بارزانی دەکا و بە پیاوی خۆی لە قەلەم دەدا، زیاتر لە لە مەسعود بارزانی و مەسرور، بەرادەیەک بەپیی هەوالەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەردوگان لەم روژانە لەدەرەوەی تورکیاش بووە، کەچی بەتەلەفون لەگەل نیجیرڤان قسەی کردوە، پێی وتووە،  کە تورکیا پشتگیری لە نیچیرڤان دەکا، نەوەک لە مەسرور، ئەمەش بۆ پارتی وم الی مەسعود کیشەیەکی گەورەیە، بەتایبەتی نیچیرڤان دەتوانی ئابوری هەریم خراپتر دارمێنێت وەکو لە رابردوودا بە پلانی تورکیا کردوویەتی، هەڵبەت ئەمەش بەهۆی ئەو دەسەڵات و پیگە ئابوریەی کە سەپاندویەتی لە نێو دامو دەزگاکانی هەریم و دەرەوەدا، هەروەها لەپروتوکولە نەوتییەکان و بەرپرسیارێتی بانقەکان و بونی پیاوەکانی لەسەر پلەبالاکانی لەسەر خالە سنوریە گومرگەکان ...... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە