کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سزادانى لاینگرانى پارتى لە سلێمانى لەلاین پارتى خۆیەوە

Tuesday, 31/07/2018, 8:50


پارتى  نەک  سزاى  سنورى  سلێمانى  و  هەڵەبجە  بەڵکو  سزاى  ئەندام  و  لاینگرانى  خۆشى داوە  لە  سنورى  سەوز  ئەم  جۆرە  تێڕوانینە  لە سنورى  سەوز  ڕۆژ لە دواى ڕۆژ  پێگەى  پارتى دیموکراتى کوردستان   لەم  ناوچەیە دا  لاوازتر  دەکات  . 
ڕۆژانێک   بوو پارتى  لە  سنوورى  ناوچەى  سەوز  پێگەیەکى   بەهێزى  هەبوو  . ئەگەر  بەراوردێک  بکەین  لە  نێوان  هەڵبژاردنى  چوار  ساڵى ڕابردوو  بەم هەڵبژاردنەى  ئەنجومەنى  نوێنەرانى  بەغداد  دەبینیت کە دەنگدەرانى پارتى زۆر داکشاوە  ، ئەمەش بەهۆى  گرنگى نەدان بەم ناوچەیە  وە بگرە متمانەى ئەوەشیان پێ ناکات کە لە داموو دەزگا ئەمنیەکان  دایان  بمەزرێنێت . بۆ نموونە  خولى ئەفسەران لە کۆلێژى پۆلیسى هەولێر کرایەوە  ئەو قوتابیانەى سنوورى سەوز کە ناویان تۆمارکردبوو  وە  هەموو مەرجەکانى تێدابو وە پشتگیرى  لق و ناوچەکانى پارتیش کرابوون  کە بەژدارى ئەم خولە بکرێن . بەڵام  یەک قوتابى سنوورى سەوز  ناوى  نەهاتەوە  کە  بەژدارى  خولى  ئەفسەرانى  پۆلیسى هەولێر  بکات . هەموو  قوتابیەکان  کە  ناویان  هاتبوەوە  سنوورى  دەسەڵاتى  پارتى  بوو  . ئەمەش  بووە  هۆى نیگەرانى  پارتیەکانى  سنوورى ناوچەى  سەوز ،  وە  بونەتە  قوربانى  یەکێتى  و گۆڕان  کە  بەردەوام  گوشارى  لاینگرانى  پارتى  دەدەن لە  ژێر  دەسەڵاتى  خۆیان   لە  داموو دەزگاکانى  حکومەت   فشارى  سیاسیان  دەخەنە  سەر   یاخود   لە   ڕابردوو   نەشیان   دەهێشت  دامەزرێن  . ئێستاش  لەلایەن  پارتى  خۆیان سزا  دەدرێن . 
نوسینى : سەرباز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە