کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سوکایەتیەکی تری مالی بارزانی بەکۆمسیون لەريگای کاروان جەلالی کۆیلەوە

Friday, 30/06/2017, 19:33


گەرجی ڕیفراندومەکەی ماڵی بارزانی و هاوئاوازە سیاسیەکانی هیج سیمایەکی سەرکەوتنی ناوخویی و دەرەکی تیا نیە  ، چونکە لەلایەک زۆربەی وولاتە بریاربەدەستەکانی جیهان بەئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ ئەو ریفراندومەی مالی بارزانی دەربریە ، ئەمە جگە لە رەوشی نیو خویی کەپارتی ومەسعود بارزانی تایستا جگە لەحزبە مرداربووە سیاسی و بی جەماوەرەکان هیج لایەنیکی تر نەک پشتگیریان ناکات بەلکو سەنگەریشیان لەو ریفراندومەی مالی بارزانی گرتوە چونکە باش دەزانن کەمالی بارزانی هەر هەنگاویک بهاویژن یەکەم ئامانجیان بەهیزکردنی پیگەی مالی خۆیانە بۆیەش کوردستان و دام و دەزگا سیاسیەکانیان ئیفلیج کردوە ، بەروژی روناکیش تالانی و  فەرهودی وولات دەکەن و خەلکیان برسی و بیکار کردوە  ... هەموو ئەوانەش بۆ تە هوکار کەخەڵک بەرەو پیرۆزترین و گەورەترین خەونی سیاسی      بی بەش بیت و نەجیت  بۆ ئەو دەنگدانە وەک هەلبژاردنەکەی ٢٠٠٥ جونکە خەلک لەحزبەکان  هوشیارتر بۆتەوە کەئەو ریفراندومە ئەوەندەی گەمەیەکی سیاسی و پروژەیەکی بەهیزکردنی پیگەی مالی مەلامستەفایە ئەوەندە بەدیاتنی خەون و ئازاری گەلیکی جەوساوە نیە  دواتر خەلک برسیە و تیربوە لەقسەی بریقەداری نەتەوەیی 
 لەنویترین هەنگاویان  دەمەوی ئاگادارتان بکەمەوە کە کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی داتاکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە بروسکەیەکدا بۆ بارەگا حیزبیەکانى پارتى داواى کردووە بۆ کاتى ریفراندۆم پێویستی بە نزیکەی 60 هەزار کارمەندە بۆئەو مەبەستە ئەوکەسانەى پارتین و بى کارن فرسەتیکیان بۆ دەرەخسینن کاروان جەلال لە بروسکەکە رایگەیاندووە، دوو جۆرە گرێبەست ئەنجامدەدرێن، کە کورتخایەن و درێژخایەنن.
"گرێبەستە کورتخایەنەکان یەک مانگە ماوەکەی و گرێبەستە درێژخایەنەکانیش زیاتر لە سێ مانگە". کاروان جەلال پى باش بووە هەتا پارتیەک بۆستیت کەسیکى تر گرىبەستى بۆنەکریت ، شایەنى باسە کاروان جەلال پیشتر کارگیرى لقى2 وە بەرپرسى مەکتەبى هەلبژاردن بووە کاتیک على حسین سورچى دوورخراوەتەوە لە لقى2 بە پەلە کاروان جەلال داواى گواستنەوەى کردووە ، لەبەر ئەوەى پیشتر چەندین داتاى ساختە و درۆیان پیشکەشى سەرکردایەتى پارتى کردووە تەنانەت ئەحمەد کانى ئەو راستیەى ئاشکرا کردووە لەسەردەمى على حسین زیاتر لە 100 هەزار دەنگ کەمى کردووە لەسەنتەرى هەولیر ، هەربۆیە ئەحمەد کانى سەروى خۆى ئاگادار کردۆتەوە . بەکورتی دەزگا و موئەساساتەکانی وولات بەدەست ئەو حزبو پیاوە بیکەرامەت و  کۆیلەکانی وەک کاروان جەلالەکان بۆتە مەهزەلەیەکی تری سیاسی و سوکایەتیکردن بەخوینی هەزاران شەهیدی شاخ و ژوری سیدارە کەبەوئامانجە قوربانیان بەخۆیان دا تاخەلک لەژیر سایەی سیستەمیکی دادپەروەری  و کۆمەلایەتی و کوردایەتی بژیت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە