کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پاراستنی پارتی به‌ڵگه‌ی گرنگی لێ ئاشكرا ده‌بێت و گومان له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن

Sunday, 26/03/2017, 9:25


13/ 08/ 2016 كاتژمێر حه‌وت و نیوی به‌یانی هێزیكی پاراستن ده‌چنه‌ گه‌ڕه‌كی مالتا، تا چاودێری ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن، كه‌ به‌ نیازن شه‌هید (ویدات دهۆكی) تیا بڕفێنن و بزانن له‌ باره‌ بۆ ئەو کارە!
كۆمه‌ڵێك منال له‌و شوێنه‌ ده‌بن و ده‌ریان ده‌كه‌ن، دواتر كه‌ شه‌هید وویدات كاتژمێر دوای 8 براكه‌ی له‌ سه‌ر كار داده‌نێ و ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌، دوو ئۆتۆموبیلی پاراستن به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌قیب (نه‌وفه‌ل ته‌حسین) كه‌ له‌پاراستن ناسراو ه‌ به‌هه‌لگورد، پێش و پاشی ئوتوموبیله‌كه‌ی شه‌هید وویدات ده‌گرن و به‌ زۆره‌ملێ ده‌یهێنه‌ خواره‌وه‌ و سواری ئۆتۆموبیله‌كه‌ی خۆیانی ده‌كه‌ن و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌یڕفێنن و كامیراكانی چاودێری له‌م شوێنه‌ هه‌موو ده‌به‌ن و ره‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌، دوای ئه‌شه‌كه‌نجه‌دانێكی زۆری هوڤیانه‌ به‌ ئامێری كاره‌بایی و پلایز په‌نجه‌ و چاو و ده‌می ده‌شێوێنن و ده‌یبڕن، دوای ئەوە له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار فرێی ده‌ده‌ن، تاده‌یگه‌یننه‌‌ خه‌سته‌خاته‌ گیان لە دەست دەدات و شه‌هید ده‌بێت.
ئامانج له‌ تیرۆركردنی شه‌هید وویدات چی بوو؟ 
ده‌زگای پاراستن هه‌ستی به‌وه‌ كردبوو كه‌ گه‌نجیكی زۆر له‌ دهۆك كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری باوه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و ده‌بێت سنوریان بۆ دابنرێ و بترسێنرێن، چونكه‌ بادینان بۆ پارتی هێڵی سوره‌ نابێت هیچ هێزێكی تر تیایدا گه‌شه‌ بكات، هاوكات چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ شه‌هید ویدات كردبوو، كه‌ ده‌بێت واز له‌باوه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و كاركردن بۆ ده‌زگای رۆژ نیوز بهێنی یان دهۆك جێ بهێڵێت، گه‌رنا چاره‌نووسی باش نابێت، به‌ڵام شه‌هید ویدات بوێرانه‌ به‌ره‌نگاریان ببووه‌ و گوێی له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانیان نەگرت و نه‌ ده‌ترسا، ئه‌مه‌ زیاتر پاراستنی تووڕه‌ كرد بۆیه‌ بریاری له‌ناوبردنیان به‌وشێوه‌یه‌ هۆڤیتیه‌ دا.
به‌ڵگه‌كان
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان وێنه‌ی ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ شه‌هید ویدات ده‌ڕفێنن و به‌ رونی نه‌قیبی پاراستن نه‌وفه‌ل دیاره‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شدارانی تاوانه‌كه‌، هاوكات به‌ پێی ئه‌و چاتانه‌ی خواره‌وه‌ دیاره‌ تۆمه‌تبار (نه‌وفه‌ل ته‌حسین) له‌ وێنه‌ی ٤ می جاته‌كاندا دان به‌وه‌دا ده‌نێ، كه‌ ویداتیان بۆیه‌ شه‌هید كردوه‌ چونكه‌ لایه‌نگری ئاپۆچی بووه‌، ئاماژه‌ به‌ناوی هه‌وادارێكی په‌كه‌كه‌ دەکات به‌ناوی ئارمانج، كه‌ ته‌سلیمی میتی توركیان كردووه‌، له‌ به‌رچاوی شه‌هیدیان كردوه‌ كه‌وا نیشان ده‌دا پێی نیگه‌ران بووه‌…
به‌ڵگەیەكی تری پاراستن، كه‌ چالاكییه‌كی تری نه‌قیبی پاراستن (نه‌وفه‌ل ته‌حسین)ه‌ له‌سالی ٢٠١٤دا.

نه‌وزاد یونس عبدولا کادیرێکی پاراستن کە گومانی لێدەکەن ئەو زانیرییەکانی بڵاوکردبێتەوە

دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ له‌ توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك، پاراستن كه‌وتوته‌ به‌دواچونی ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و به‌ڵگه‌ و وێنانه‌ دزه‌ی كردوته‌ ده‌ره‌وه‌، چونکە ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ تاوانێكیان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌سه‌ر بچه‌سپێ، کە به‌وێنه‌ و دزه‌كردنی ئەو بەڵگانە و به‌ چاتیش (نه‌قیب نه‌وفه‌ل) داان بە گه‌وره‌ترین تاواندا دەنێت، کە پاراستن ئەنجامی داوە، هەروەها بە ئاشکرا دانپێدا دەنێت کە ویداتیان شه‌هید كردوه‌، چونكه‌ سه‌ر به‌ رێبازی ئاپۆچی بووه‌، بۆیه‌ ئیستا پاراستن له‌دهۆك كه‌وتونه‌ته‌ به‌دوای زانیاری كۆكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی گومانیان لێی هه‌یه‌ له‌م باره‌وه‌ جه‌ندین كه‌سیان بانگ كردوه‌ و به‌لام تا ئیستا یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ كارمه‌ندێكی خۆیان له‌ ده‌زگای پاراستن به‌ناوی (نه‌وزاد یونس عبدولا) گومانی لێده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و زانیاری دابێته‌ میدیاكان و بوار به‌ بنه‌ماله‌كه‌شی ناده‌ن كه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی پارتییە بیبینێت و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆریدراوه‌.
 
نه‌وفه‌ل ته‌حسین كێییه‌؟ 
نه‌وفه‌ل كوری ته‌حسین توفیقه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ و پارتی له‌ ساڵی ٩٥ باوكی به‌ده‌ستی په‌كه‌كه‌ كوژرا، بۆیه‌ پاراستن گرنگیان به‌نه‌وفه‌ل داوە و كردویانه‌ به‌ نه‌قیب و به‌رپرسی تیرور و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ دهۆك.کاری نەوفەل تەحسین ته‌نیا كوشتن و رفاندن و تیرورکردن و ته‌سلیم كردنی هه‌ندێك لەو کەسانەیە به‌میتی تورك، کە گومانی ئەوەیان لێدەکەن لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ بن.
پەیجی پیاوکوژەکەی پاراستن (نەوفەل تەحسین)
 

بەڵگەکان:


----------------------------------------------------------------

دانپێدانانی نەوفلی پیاوکوژ کە خۆی دەڵێت من ویداتم کوشتووە:

----------------------------------------------------------------

----------------------------------------------------------------

----------------------------------------------------------------

----------------------------------------------------------------

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم بابەتە، پاراستن ئەکاونەتەکەی بە نۆفل داخستن و بۆ خۆشی ئەمەی نووسی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە