کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سامى شۆرش (سعیدسه‌حاف) كاندیدە بێهەلوێستەكەى لیستى هاوپیمانى(پارتى) لەپارێزگاى هەولێر .

Saturday, 06/03/2010, 12:00


وەكو دیارم پێگەى كورد لەبەغدا چەندە گرنگ و چارەنووسازە بۆ پاراستن و بەرگرى كردن و داكۆكى كردن لەمافەكانى گەلى كورد لەهەربَمى كوردستان .هەربۆیە هەرچەند پێكەى كورد لەبغدا بەهێز بێت ئەوەندە هەرێمى كوردستان بەهێزتر دەبێت . وهەر بڕیارێك و هەرپلانێك كەلەدژى كوردا بكرێت لەبەغدا پیویستە نۆینەرەكانمان لەبەغدا دەنگ ورەنگیان هەبێت و لەدژى بوەستن . هەربۆیە پێویست بوو كە كەسانى بە بلیمەت وكورد پەروەر و بەهەلۆیست كاندید بكرێن بۆ بەغدا نەك كەسانى داوین پیس وبى هەلۆیست و خۆ فرۆشى وەك سامى شۆرش . پێدەچێ پارتیمان كەسى نەبێ بۆ ئەم پۆستانە جگە لەم مرۆڤە بێ هەلۆیستانە یاخود سەركرد ایەتى پارتیمان پێان ناخۆشە كورد پێگەى بەهێزبێ لەبەغدا ... كاندیدى ژمارەى 1 پارتیمان لەپارێزگلى هەولێر جەنابى سامى شۆرشە نازانم كاك سامى ج پێگەیەكى دەبێت لەبەغدا ئایا سامى شۆرش لەخزمەت خەلكى كوردستان كاردەكات ؟ ! یاخود لەدژایەتى كردنى ... كاك سامى مرۆڤێكى بێهەلوێستە هەممو شتێك لەلاى پارەیە . وهەموو شتێك دەگورێتەوە بۆ پارە .. كاك سامى لەدوایى ڕاپەرینەوە سێ جار هەلوێستى خۆى گۆریوە سەرەتا شیوعى بوو لەكوردستان پاشان لەشیوعى تۆرابوو بە یەكێتى ماوەیەك لەناویەكێتى بوو دیسان هەلویستى خۆى گۆرى ولەیەكێتى تۆرا بوو بە پارتى ئێستا پارتیە من دلنیام ئەگەر لەهەلبژاردن دەربچێت بچێتە بەغدا لەپارتیشەوە دەگۆرێت بۆ حزبێكى تر ئەمجارە نازناویشىدەگۆرێ ناوىلەخۆى دەنێ الاستاژە الرفیق سامى السحاف ... دەبێتە جیگرەوەى سعید سحاف ..

. پارتییه‌ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە