کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی به‌په‌له‌ له‌ فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان و فه‌رمانده‌یی که‌رکوک ‌. کوێستان خاڵخاڵانی) پاره‌ له‌ دکتۆر نوری و ده‌نگ له‌ شێخ زر

Saturday, 25/09/2010, 12:00


بۆ هه‌مومان ئاشکرابو که‌ کۆنگره‌ی 13 ی پارتی له‌ کۆنگره‌کانی پیشوی جیاوازتره‌ چونکه‌ ئه‌مساڵیش بۆ پارتی ساڵێکی جیاواز بو، که‌ جیاوازییه‌کانی رون و ئاشکرا بون و پێویست به شرۆڤه کردن ‌ ناکات ، جیاوازی نێوان کۆنگره‌کانی پیشوی پارتی و کۆنگره‌ی 13 دوخاڵه‌ که‌ له‌ کۆنفرانس به‌ده‌ر که‌وتوه‌ که‌ هێشتا بیسمیلاهی ره‌حمانه‌ ره‌حیمه‌ و نه‌گه‌شتۆته‌ به‌زیاد بێت.
کۆنفرانسه‌کانی پارتی له‌ رابوردودا به‌ پێی رێژه‌ی نفوس نه‌بو بۆ ئه‌ندامی کۆنگره‌ به‌ڵام له‌م کۆنفرانسه‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ بۆ هه‌ر مه‌ندوبێک هه‌زارده‌نگده‌ر واته‌ به‌پێی رێژه‌ ی ده‌نگده‌رانه‌ . له‌ کۆنگره‌کانی رابوردودا کۆنفرانسی هه‌مو لق و ناوچه‌و مه‌که‌تایب و سوپاو هێزه‌ سه‌ربازیه‌کان له‌ یه‌ک رۆژدا ده‌به‌ستراو هه‌ر هه‌مان رۆژیش عه‌رزی ده‌نگه‌کان ده‌کرا به‌ڵام واچه‌ند رۆژێکه‌ کۆنفرانس ده‌ستی پێ کردوه‌و پێ ده‌چێ تاناوه‌راستی مانگی 10 درێژه‌ی هه‌بێ . ئه‌مه‌ جیاوازیه‌که‌ له‌ نێوان کۆنفرانسه‌کانی رابوردو ئێستا ، له‌هه‌موی جیاوازتر که‌ گوتمان بیسمیلاهی ره‌حمانه‌ ره‌حیم ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرینه‌ی جاش و کوره‌ جاش ده‌بێته‌ ئه‌ندامی کۆنگره‌ی 13 که‌ تکا ده‌که‌م که‌س داوای به‌ڵگه‌م لێ نه‌کات چونکه‌ رۆژ له‌ بنه‌ رۆژدا دیاره‌ ، له‌فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان پێشمه‌رگه‌یان ده‌نده‌ داوه‌ تا ده‌نگ به‌ عیرفانی حه‌مه‌خان بده‌ن و ده‌نگی یه‌که‌م بهێنێ له‌ولاشه‌وه‌ علی ئه‌حه‌ ره‌شی ئه‌نفال چی جگه‌ له‌وه‌ی ئاسۆی کوری له‌ فه‌رمانده‌یی که‌رکوک ده‌نگی یه‌که‌میان بۆ کۆکردۆته‌وه‌ جه‌نابیشی له‌ فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان 226 ده‌نگی هێناوه‌ و ده‌رنه‌چوه‌ به‌ڵام ده‌ر نه‌چونی علی ئه‌حه‌ره‌شی ئه‌نفال چی ده‌بێته‌ جێگای قه‌ڵس بونی سه‌رانی فه‌رماندییه‌که‌ی و هه‌م لیژنه‌ی ته‌حزیری که‌ فریاد بارزانیه‌ و هه‌رزو پینه‌و په‌رۆی بۆ ده‌که‌ن و له‌ ده‌نگه‌کانی تر ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ده‌نگی ئه‌و کۆنه‌ ئه‌نفال چیه‌ و خه‌ڵکه‌ موسته‌حه‌قه‌کانیش ده‌که‌نه‌ قه‌زاوه‌گێری ئه‌و . ئه‌مه‌ نه‌تائیجی دو فه‌رمانده‌ییه‌ که‌ پێنج که‌س هه‌ڵبژێردراون بۆ کۆنگره‌ هه‌ر پێنجیان جاش و کوره‌ جاشن که‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.
1- علی ئه‌حه‌ره‌ش ئامر مه‌فره‌زه‌ خاسه‌و ئه‌نفال چی له‌ فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان.
2- عیرفان حه‌مه‌خان کوره‌ جاش فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان.
3- ئاسۆی علی ئه‌حه‌ره‌ش کوره‌ جاش فه‌رمانده‌یی کرکوک
4- سه‌ید ئدریس کۆنه‌ جاش فه‌رمانده‌یی کرکوک
شێخ مه‌جید مسته‌ شار.
هۆکاری ده‌رچونی ئه‌م جاشانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن دکتور نوری عوسمانه‌وه‌ پاره‌ی مۆڵی داوه‌ به‌ هه‌ردو فه‌رمانده‌ خالی باڵا به‌رزو زوراری حاجی شێخ قادر و ده‌سته‌و دایه‌ره‌کانیان چونکه‌ دکتور نوری بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت ، ئه‌وانیش به‌ چاو سورکردنه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ پێشمه‌رگه‌ کردوه‌ که‌ موراقبه‌تان له‌سه‌ره‌ گه‌ر بێت و ده‌نگ به‌م پاڵێوراوانه‌ نه‌ده‌ن ئه‌وا نان براوتان ده‌که‌ین و فه‌سڵتان ده‌که‌ین .
پارتییه‌ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە