کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


چەند هەواڵیكی گرنگ لە مەڵبەندی یەكێتی و ناوچەی پارتی لە شاری كفری جەلالیش بەیانی دێت بۆ كفری

Saturday, 11/07/2009, 12:00


لە كاتی سەردانكەی عیماد ئەحمەد جێگری سەروەكی حكومەت بۆ كفری بەختیار مەسول ناوچەی پارتی داوای لە عیماد ئەحمەد كردبو كە خەڵك دابمەزرینن بۆ ئەوەی دەنگ بدەن بۆ لیستی كوردستانی عیماد ئەحمەدیش وتبوی عەریزەیەكم بۆ بنوسن هەموی تەعین دەكەم لەم چەند ڕۆژەدا بەختیاری مەسول ناوچە تەلەفۆن دەكات بۆ عیماد ئەحمەد بزانم مەسەلەی تەعیناتی ئەو خەڵكە چی بەسەر هاتوە عیماد ئەحمەد بە بەختیار دەڵێیت بیان خەڵەتینە تا دەنگمان پیدەدەن بۆیە داوا لەو خەڵكە دەكەم كە بەڵینیان پیدراوە تەعین بكرین بابزانن ئەو شتە درۆ دەلەسەیە دەنگیش بە پارتی و یەكیتی نەدەن
ئەمڕۆ سەلاح وەستا قانع و قالە لیخوڕەی دزەكەی مەحمود سەنگاوی لەسەر پارە میلی دەمانچە لەیەك دەهیننەوە ئەمڕۆ حیمایەكانی جەلال تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی كفری یەكێتی دەكەن بە مەردان چاو شۆڕ دەڵێن وەزعمان چۆنە لە كفری مەردان سوكان عەكس دەڵێت زۆرباشە وەزعمان حیمایەكەی جەلال تاڵەبانی پێی دەڵێن وانیە وەزعمان لە كفریەوە تا سلیمانی زۆر خراپە بڕیاربو جەلال تاڵەبانی سەردانی شاری كەلار بكات بەڵام بە هۆی ئەوەی جەماوەریان لە كەلار لە دەستداوە بۆیە ئەم ئێوارە لە ترسی خەڵكی كەلار بڕیاریان دابەیانی بێت بۆ كفری لە كفری و كەلار و دەربەندیخان و باوەنور و ڕزگاری داوا لە هێزەكانی ناوخۆ پێشمەرگە و بەتایبەتی هێزەكەی سالار دزو عەتای مەلا ستاری بێ ئەخلاقكراوە بەیانی بەجلی مەدەنیەوە بچنە ناو خەڵكەوە تاكو بتوانن بەو شێوەیە ورەی خۆیان بەرز بكەنەوە داوا لە خەڵكی كفری دەكەم نەچن بۆلای جەلال تاڵەبانی ئەگەر ڕۆیشتنیش بیدەنە بەر یەلكە
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا ناوچەی پارتی و مەڵبەندی یەكێتی ماڵ بە ماڵ لە دەرگای خەڵكیانداوە بۆ ئەوەی دەنگیان بۆ بدەن زۆربەی هەرەزۆری خەڵك بە جنێۆ قسەی ناشرین دەریانیان كردوە تەنانەت كەسێك وەك گاڵتە جاڕی لە كاتی لێدانی قاپی ماڵەكەی زانیوێتی سواڵكەرەكانی پارتی و یەكێتین لە قاپی حەوشە دەدەن 1000 دیناری داوە بە منداڵەكەی وتوێتی بیدە ئەو سواڵكەرانە پارتی و یەكێتیەكانیش وتویانە ئێمە سواڵكەر نین بچۆ باوكت بانگ بكە كاتێك باوكی دێتە قاپی دەڵێت ئەی ئێوە بۆ سواڵی دەنگ نەهاتون منیش لە جیاتی دەنگ پارەتان پێدەدەم لە ئەنجامی ئەوەی كە یەكێتی و پارتی ماڵ بە ماڵگەڕاون بۆیان دەركەوتوە لە كفری ڕسوا دەبن بۆیە ئێستا وەزعیان باش نیە بەتایبەت مەردان چاو شۆر چونكە 7 دەفتەر دۆلاری وەرگرتوە لە جەلال تاڵەبانی گوایە كفری بۆ كۆنترۆڵكردوە ڕەنگە بەیانی مەردان جەلال تاڵەبانی ڕسوای بكات و ئنجا دوایش بەدرۆوە بڵێت لە سەر گۆڕان وازم هێناوە چەند زانیاریەكیشم لەسەر ئەبو كارە و مەلا سەعیدی ئیدارەی گەرمیان دەست كەوتوە بەدوای زانیاری تازەدا دەگەڕێم ئەوسا بڵاوی دەكەمەوە لە كوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە