کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بەمەبەستى كۆكردنەوەى دەنگى خەڵك لەهەولێربۆهەڵبژاردن لقى دووى پارتى هەڕەشەى گەورەلەخەڵك دەكات .

Friday, 29/01/2010, 12:00


دواى ئەوەى لەهەڵبژاردنى25/7 پارتى نەیتوانى ئەم دەنگەلەهەولێربهێنێت كەخۆى مەزندەیی دەكردولەدانیشتنەكانى ڕێكخستندابەرپرسانى لقى دووزیادلەقەبارەى خۆى باسیان دەكردشكستێكى گەورەیی كارگێران وبەرپرسانى لقى دووبوو،بەرپرسێكى پارتى زۆربەڕوونى باسى لەوەكرد گووتى من لەجێگاى پشتیوان سادق بام هەرگیزچاوەڕووى ئەوەم نەبوولەیەك كۆبوونەوەى بەرپرسى لقەكان ئامادەبم،چونكە پێش هەڵبژاردن لەكۆبوونەوەى بەرپرسى لقەكان پشتیوان سادق والەبەردەم سەرۆك برزانى خۆى هەڵكێشاوسەرركەوتنى پارتى لەهەولێرخستەئەستۆى خۆى،دواى شكستەكەى بێ ئەوەى بەسەرخۆى بهێنێت ئامادەى كۆبوونەوەى بەرپرسى لقەكان بوو.
ئەوەى پێویستەبگوترێت بەرپرسانى لقى دووبەتایبەت پشتیوان سادق ڕێگاى ترسان وتۆقاندنیان گرتۆتەبەروبەئاشكراترس وتۆقان نیشانى خەڵك دەدەن،پشتیوان سادق لەماوەى ئەم هەفتەیە لەدوودانیشتنداهەڕەشەى توندى كردۆتەسەركاك نەوشێروان مستەفاوخەڵكى هەولێرى بەكەرناوبردووەئەگەردەنگ بدەنەلیستى گۆڕان وچەندین جارپشتیوان سادق هێرشى كردۆتەسەرلیستى گۆڕان ودەڵێت گۆڕان بۆخەڵكى سلێمانى یە نەوەك هەولێرودەهۆك لەكۆبوونەوەیەكیشدا گوتى هەركەسێك لەهەولێردەنگ بەلیستى گۆڕان بدات لەهەولێردەبێت لەژیانى خۆى خۆش بێت یان ماڵەكەى بباتەگردەكە.شایەنى باسەئەم ڕەفتارانەى پشتیوان سادق بۆدووبارەنەبوونەوەى شكستەكانى هەڵبژاردنى ڕابردووە،بەڵام واپێدەچێت لەم نزیكانە چەندین كەسایەتى وبنەماڵەى هەولێربەئاشكرا پشتگیرى خۆیان بۆلیستى گۆڕان دەردەبڕن وزوڵم وستەمەكانى خۆیان باس دەكەن،كەلەلایان بەرپرسانى پارتى لەهەولێروخودى پشتیوان سادقى بەرپرسى لقى دوولێیان.

پارتییه‌ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە