کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مه‌سعود بارزانی ئاوڕی بۆ دواوه دایه‌وه‌‌؟

Friday, 04/06/2010, 12:00


پاش ئه‌و هه‌موو حه‌یاچوون و تێکشکانه‌ی مه‌سعود، که‌ له‌ سه‌ر تیرۆرکردنی په‌یامنیری کوردستانپۆست (سه‌رده‌شت عوسمان) به‌سه‌ری هات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا خۆی کرد به‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا و که‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ کردن له‌ هه‌موو ده‌نگه‌ ناڕازییه‌کان، ئینجا خۆی گیڤکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، که‌وا سه‌ردانی تورکیا و فه‌ره‌نسا ده‌کات، به‌م هه‌واڵه‌ ویستیی له‌ خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نێت، که‌ ئه‌م سه‌رکرده‌ و که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه‌، ئه‌وه‌تا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بانگیان کردووه‌ و سه‌ردانیان ده‌کات. تێکه‌ڵکردنی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت و هه‌والی سه‌فه‌ره‌که‌ی، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، که‌ ئه‌و مادام سه‌رۆکه‌، بۆی هه‌یه‌ خاوه‌نی ژیان و چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان بێت، کوشتن و بڕینیش به‌شێکه‌ له‌و مافه‌ی که‌ وه‌ک سه‌رۆکێک هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌تا له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كیدا‌ له‌گه‌ڵ‌ رۆژنامه‌ی‌ (المدی‌) كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه، ده‌فه‌رموێت: من به‌حوكمی‌ پۆسته‌كه‌م مافی‌ ئه‌وه‌م هه‌یه‌ به‌ناوی‌ گه‌لی‌ كورده‌وه‌ بدوێم.
ئه‌م سه‌رۆکه‌ی که‌ مافی به‌ خۆی داوه‌ به‌ناوی گه‌لی کورده‌وه‌ بدوێت، ئه‌وه‌تا سه‌ردانی تورکیای کرد، که‌واته‌ وه‌ک وه‌ک نوێنه‌ری گه‌لی کورد خۆی به‌ تورکیا کردووه‌.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه‌ ئه‌م نوێنه‌ری گه‌لی کورده‌، هەرچەندە وتە بێژەکەی دەڵێ بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم داوەت کراوە، به‌ڵام تورکه‌کان ئه‌وه‌یان ره‌تکرده‌وه‌ و دەڵێن وەک خێزانێکی ناوداری عێراقی داوەت کراوە، هه‌ر بۆیه‌ مه‌سعود بارزانی ته‌نانه‌ت نه‌یوێرا، نه‌ به‌ جلی کوردییه‌وه‌، نه‌به‌ ئاڵای کوردستان له‌ ژوور سه‌ریشییه‌وه‌ قسه‌ بکات، چونکه‌ خۆی ده‌یزانی، ئه‌وانه‌ی لێ قبوڵ ناکه‌ن.
له‌ راستییدا وه‌ک قسه‌که‌ره‌که‌ی تورک وتی وه‌کو خێزانێکی به‌ناوبانگی عێراقی پێشوازی لیده‌که‌ن،  به‌ڵکو ته‌نانه‌ت وه‌کو عێراقییه‌کیش پێشوازییان لێی نه‌کرد، ئه‌گه‌ر وابوایه‌ ده‌بوو ئاڵای عێراقی له‌پاڵ ئاڵای تورکیا له‌ پشت سه‌ریانه‌وه‌ بێت! بۆچی تورکیا ئه‌م کاره‌ی نه‌کرد؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ زۆر ئاسانه‌، چونکه‌ تورکیا زۆر له‌وه‌ سووکتر ته‌ماشای مه‌سعود بارزانی ده‌کات، سووک! مه‌به‌ست له‌ سیخووڕ و به‌کرێگیراوه‌، که‌ به‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی نازانن وه‌ک سیاسییه‌کی عیراقی ئه‌و ئاڵایه‌ی بۆ دابنێن.
ڕۆژنامەوانێک بەپرسیارێک بارزانی ئیحراج کرد کە بۆچی ئاڵای عێراقی لە ژوور سەریه‌وه‌ نییە، بەو پرسیارە، مه‌سعود یه‌کسه‌ر ئاوڕی دایه‌وه‌،په‌شۆکاوی که‌وته‌ سه‌ر ده‌موچاویی و وەڵامی پێنه‌بوو.
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵیم، با که‌س شانازنی به‌م سه‌رۆکه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ نه‌کات، ئه‌و نه‌ سیاسییه‌ و نه‌ که‌سێکی دیبلۆماسی، سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌و سیامایه‌ی پیوه‌ دیار نه‌بوو، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت، چونکه‌ی ته‌نها بۆ کاری بازرگانیی و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سامان و پاره‌کانێتی که‌ تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌یاندا گرتووه‌ و مرخی لێخۆش کردووه‌، هۆکارێکی دیکه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی تایبەته‌ بە گەریلاکانی قەندیلەوە، وه‌کو پێشتر له‌ راپۆرتێکی کوردستانپۆستدا باسی لێوه‌کرا.

ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌ ته‌ماشابکه‌ن، که‌ په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه‌ هه‌یه‌:


بارزانی وتاره‌که‌ی خۆی ده‌خوێنێته‌وه‌، هێشتا ئاوڕی نه‌داوه‌ته‌وه‌



بارزانی هێشتا ئاڵاکه‌ی نه‌بینیوه‌


رۆژنامه‌نووسێک‌ ده‌پرسێت، که‌ بۆچی ئاڵای عێراق له‌ ژوور سه‌ریه‌وه‌ نییه‌؟


بارزانی له‌ پڕ ئاوڕ ده‌داته‌وه‌، ته‌نها ئاڵای  تورکیا ده‌بینێ

کۆنه‌ ئه‌ندامێکی پارتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە